بۆ ناوەڕۆک بازبدە

گۆدیلیڤ موکاساراسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گۆدیلیڤ موکاساراسی

گۆدیلیڤ موکاساراسی
گۆدیلیڤ موکاساراسی
لەدایکبوون١٩٥٩
نەتەوەڕواندایی
پیشەچالاکوانی کۆمەڵایەتی
ناسراوە بەکارکردن لەگەڵ ڕزگاربووانی جینۆساید
خەڵاتەکانخەڵاتی جۆن ھەمفێری (٢٠٠٤)

گۆدیلیڤ موکاساراسی (لە دایکبووی ١٩٥٩) چالاکوانی کۆمەڵایەتی، ڕزگاربووان جینۆساید ھەروەھا گەشەپێدەری ناوچە گوندنشینەکانە لە ڕواندا،[١] گۆدیلیڤ ڕێکخراوێکی دامەزراند، بۆ پاڵپشتیکردنی ژنان و منداڵەکانیان لەدوای جینۆساید.[٢] لە ئازاری ٢٠١٨، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا لەبەرامبەر چالاکییەکانی.[٣]

گۆدیلیڤ لەدایکبووی گیتاراما، لە ناوچەی موھانگا لە ڕواندا، لەوێوە دەستیکرد بە کارکردن وەک توێژەری کۆمەڵایەتی.[١] لەدوای جینۆسایدی ڕواندا لە ساڵی ١٩٩٤، گۆدیلیڤ گرووپێکی دەمەزراند بەناوی "SEVOTA"، بۆ یارمەتیدان و پاراستنی مافەکانی ژنان و ھەتیوەکان، ئەو ڕێکخراوە ژینگەیەکی پارێزراوی بۆ درووستکردنی وتووێژ و چارەسەری جەستەیی بۆ منداڵەکان ڕەخساند.[٤]

لە ساڵی ١٩٩٦، ھاوسەرەکەی (ئیمانوێل)، لەگەڵ کچەکەی لەلایەن باندێکی چەکدارەوە کووژران. لە شایەتیدانی گۆدیلیڤ بۆ لێکۆڵەرەوەکانی مافەکانی مرۆڤ وتوویەتی کە ھاوسەرەکەی لەلایەن خەڵکی ھوتو ھێرشی کراوەتە سەر دوای گەڕانەوە لە ناوچەی زایرە، ئەمەش لە تۆڵەی قسەکردنی ھاوسەرەکەی بوو دوای ئەوەی مێردەکەی قسەی بۆ نوێنەری دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە ڕواندا کردبوو.[٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا «Godeliève Mukasarasi (Rwanda)». International Centre for Human Rights and Democratic Development. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی نیسانی ٢٠١١ ھێنراوە. ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ «Sevota – Org» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  3. ^ «The 2018 International Women of Courage Award Recipients | U.S. Embassy in Chad». U.S. Embassy in Chad (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٦ی ئازاری ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  4. ^ «Visions of Rwanda Photo Project». United Nations. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی نیسانی ٢٠١١ ھێنراوە.
  5. ^ Connie Walsh (تەممووزی ١٩٩٧). «WITNESS PROTECTION, GENDER AND THE ICTR». Coalition for Women's Human Rights in Conflict Situations. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی نیسانی ٢٠١١ ھێنراوە. ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.