بۆ ناوەڕۆک بازبدە

گوێزەرەوە (ماتماتیک و فیزیک)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە ماتماتیک و فیزیکدا، گوێزەرەوە یان بڕی ئاراستەدار یان ئاراستەبڕ، بەو چەندێتییانە دەڵێن کە دەربڕینیان بە ھۆی تاقە ژمارەیەکەوە (کە گەورەیییان نیشان دەدا) ناتەواوە و، پێویستە بۆ ئەوەی بەتەواوی ئاشکرا بن، ئاراستەشیان دەسنیشان ببێ. یانی ھەم ئەوە گرنگە کە پێوانەیان چەندە، وە ھەم ئەوەی کە ڕوویان بەرەو کوێ گیراوە. بۆ وێنە، کاتێ مرۆڤ پاڵێک بنێ بە تەنێکی فیزیکییەوە یا بە ھەر چەشنێک زۆرێکی بۆ بێنێ یا ھێزێکی تێ بگرێ، چۆناوچۆنیی جووڵەی تەنەکە ھەم بۆ گەورەیی و بچووکیی ھێزەکە دەگەڕێتەوە، ھەم بۆ ئەوە کە ھێزەکە لە کام لاوە بەرەو کام لا تێ گیراوە. بۆیە، ھێز گوێزەرەوە بە ئەژمار دێ. بەڵام قەبارە و کۆمای تەنەکە ئاراستەیان نییە و پیان دەڵێن چەندێتیگەلی پێوانەیی یا تەرازوویی. دەربڕینی ئەمانە دەکرێت ھەر بە ژمارەیەک بێ کە گەورەیییان دەربخات و تەواو.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]