بۆ ناوەڕۆک بازبدە

گوھبەل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گوھبەل
Gohbal - کوھبل
Map
گوندی گوھبەل
گوھبەل is located in ھەرێمی کوردستان
گوھبەل
گوھبەل
گوھبەل is located in عێراق
گوھبەل
گوھبەل
جێگە لە عێراقدا
گوھبەل is located in ئاسیا
گوھبەل
گوھبەل
جێگە لە ئاسیادا
پۆتانەکان: 36°31′01″N 41°57′38″E / 36.51687°N 41.96055°E / 36.51687; 41.96055پۆتانەکان: 36°31′01″N 41°57′38″E / 36.51687°N 41.96055°E / 36.51687; 41.96055
وڵات کوردستان
 عێراق
ھەرێمھەرێمی کوردستان
پارێزگانەینەوا
قەزاشنگال
ناحیەناحیەی سنونێ
بەرزایی
٤٥١ مەتر (١٬٤٨٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
  سەرجەم١٣٬٢١٨
سەرناوی دانیشتووگوھبەلی
زمان و ئایین
  زمانکوردی(کرمانجی)
  ئایینئێزیدی
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
  ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤

گوھبەل (بە عەرەبی: کوھبل، ئینگلیزی: Gohbal[١]) گوندێکە لە ناحیەی سنونێ لە قەزای شنگال لە پارێزگای نەینەوا لە باکووری عێراق.[٢] گوھبەل دەکەوێتە ڕۆژاوای باشووری کوردستان.[٣][٤] ھەروەھا دەکەوێتە ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق. گوندەکە بە دووری ٣١ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژھەڵاتی سنونێ ھەڵکەوتووە. ھەروەھا دەکەوێتە باکووری چیای شنگال.[٥] گوندەکە لە کوردە ئاینزا ئێزیدییەکان پێکھاتووە.[٦]

مێژوو

[دەستکاری]

گوھبەل بەناو "گوندی مۆدێرن" بە(الاندلس)یش ناو دەبرێت و لە نێوان ساڵانی ١٩٦٥ بۆ ١٩٧٠ی سەدەی ڕابردوو دامەزراوە. گوندەکانی تری ئێزدیەکان بێ دانیشتووان کران بۆ ئەوەی بوار بۆ نیشتەجێبوونی ئێزیدییەکان بکەنەوە. لە ساڵی ١٩٦٥ حکومەتی ئەوکاتی عێراق بڕیاریدا گوندەکانی ئێزیدی چیای شنگال وێران بکات و دانیشتوانەکەی ناچار بە گواستنەوە بکەن. نزیکەی ٤٠٠ گوندی ئێزیدی چیای شنگال بەشێکیان بە بولدۆزەر وێرانکران و دانیشتووانەکەی دەرکراون. ڕژێمی بەعس ئەم ڕێوشوێنە زۆرەملێیانەی نیشتەجێکردنی بە پڕۆژەی مۆدێرنیزاسیۆن وەسف کرد.[٧]

گوھبەل ھاوشێوەی تەواوی دەڤەری شنگال و تەواوی پارێزگای نەینەوا، لە دوای ڕووخانی سەدام حوسێن لە ساڵی ٢٠٠٣ لە نێو ناوچە کێشەلەسەرەکانی باکووری عێراق بووە. گوندەکە تا مانگی ئابی ٢٠١٤ لەلایەن پێشمەرگەی کوردەوە کۆنترۆڵکرابوو.[٨]

لە مانگی ئابی ٢٠١٤دا گوندەکە لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامییەوە ھێرشی کرایە سەر و خراوەتە ژێر کۆنترۆڵی ئەوانەوە.[٩] دواتر داعش لە گوندەکە و تەواوی دەڤەری شنگال دەرکرا و شوێنەکە بە ئازادکراو و کۆنترۆڵکراو دادەنرێت. سەرەڕای ئەوەش تەنھا چەند دانیشتوویەکی کەم گەڕاونەتەوە گوندەکە.[١٠] لە ئێستادا گوندەکە لەلایەن ھێزەکانی ئێزیدییەوە کۆنترۆڵکراوە.[١١]

دانیشتوان

[دەستکاری]

دانیشتوانی شاری گوھبەل تەنیا لە ئێزیدییەکان پێکدێن. ئەم کەسانە لە ئەنجامی جینۆسایدەکەی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ لە دژی ئێزیدییەکان ڕفێندراون، کوژراون، یان ئاوارە بوون. زۆرێک لە دانیشتوانی گوندەکە لە ئێستادا لە کەمپەکانی ئاوارەکان لە ھەرێمی کوردستان نیشتەجێن.[١٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]