گوڵ محەممەد
ڕواڵەت
| گوڵ محەممەد | |
|---|---|
| بە ئینگلیزی: Gul Mohammed | |
| لەدایکبوون | ١٥ی شوباتی ١٩٥٧ نیوودێلھی، ھیندستان |
| مردن | ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٧ (٤٠ ساڵ ژیاوە) نیوودێلھی، ھیندستان |
| ھۆی مەرگ | جەڵدەی دڵ |
| پیشە | circus performer |
| ئایین | ئیسلام |
| باری تەندرووستی | primordial dwarfism، dwarfism |
گوڵ محەممەد (بە ئینگلیزی: Gul Mohammed؛ ١٥ی شوباتی ١٩٥٧ – ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٧) خەڵکی نیودەلھی لە ھیندستان، بەپێی تۆمارەکانی جیھانی گینس، کورتترین مرۆڤی پێگەیشتوو بووە لە سەردەمی خۆیدا کە بوونی و باڵای بە شێوەیەکی سەربەخۆ پشتڕاستکراوەتەوە.[١]
لە ١٩ی تەممووزی ١٩٩٠ لەلایەن نەخۆشخانەی ڕام مانۆھار لۆھیا لە نیودەلھی لە ھیندستان پشکنینی بۆ کرا و باڵای ١ پێ و ١٠٫٥ ئینج (٥٧ سم) وەستابوو و کێشی ٣٧٫٥ پاوەند (١٧ کیلۆگرام) بوو. لە ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٧ بەھۆی ئاڵۆزییەکانی ھەناسەدان و دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشیی تەنگەنەفەسی و ھەوکردنی بۆرییەکانی ھەناسە کۆچی دواییی کرد.[٢] ڕیکۆردەکەی لەلایەن چاندرا بەھادور دانگی نیپاڵەوە شکێندرا کە باڵای تەنھا ٢١٫٥ ئینج (٥٤٫٦ سم).[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ News. (1997-10-03). Gul Mohammed; World's Shortest Man. Los Angeles Times. Retrieved 2008-08-30.
- ↑ Abhijit Naik. (2010-06-29) Smallest Man in the World[usurped]. Buzzle.Com Website. Retrieved 2011-06-17.
- ↑ Gurubacharya، Binaj (٢٦ی شوباتی ٢٠١٢). «72-year-old Nepalese man from remote mountain village declared shortest human on record». The Associated Press. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.