بۆ ناوەڕۆک بازبدە

گوڵپەڕ (ڕوەک)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گوڵپەڕ
Scientific classification e
Unrecognized taxon (fix): گوڵپەڕ

گوڵپەڕ ، گوڵە سوو، سوولان، هەلێرگ، هەرقەلە (ناوى زانستى: Heracleum) جۆرێکە لە گیای تەمەن دوو ساڵە و هەمیشە سەوز لە خێزانی گێزەر Apiaceae . لە سەرانسەری نیوەگۆی باکوور و لە شاخە بەرزەکانى قەفقاس تا باشووری ئەسیوپیا دەبینرێن . ناوە باوەکانی ئەم ڕەگەزە یان جۆرەکانی بریتین لە گوڵەسووى هۆگوێد (hogweed) و پارسنیپی مانگا (cow parsnip) . [١] [٢] لە کوردستان لە چیاکاندا بە تایبەت لە جۆلەمێرگ و داڵانپەڕ و شاریکورد زۆر شوێنى تۆ دەڕوێ.

شێوەو پێکهاتەى گوڵەسوو


ناوی هەرقەلە: هێراکلیوم لەلایەن زانا کارل لینیۆسەوە لە ساڵی ١٧٥٣ لێنراوە. [٢] لە ناوى پاڵەوانى ئەفسانەیی گریکى هەرقەل (یۆنانی کۆن Ἡράκλειος ( Hērákleios ) وەرگیراوە،

جۆرەکان

[دەستکاری]

زۆر لە جۆرەکانی گوڵپەڕ لە ڕووکەشدا هاوشێوەن. [٣] جۆرێکى ناوزەى پێ دەڵێن H. mantegazzianum, کە قەبارەی گەورەی ناوازەیە. جۆرە باوەکانى تر بریتین لە:

  • Heracleum mantegazzianum, گوڵەسووى زەبەلاحى هۆگوێد، زێدى لە ڕۆژئاوای قەفقاسئۆراسیایە, جۆرێکی خۆسەپێنى رژدە لە ناوچەکانی ئەوروپا و ئەمریکای باکوور هەیە
  • Heracleum sosnowskyi, گۆڵپەڕى سۆزنۆڤسکی، زێدى ڕۆژهەڵاتی قەوقازە، گیایەکی باوە لە سەرانسەری ئەوروپا و ئاسیا
  • Heracleum persicum, هۆگوید (گوڵپەڕ)ی فارسی، زێدى چیاکانى کوردستان و ئێران و عێراق و تورکیایە
  • Heracleum spondylium, هۆگویدی باو، زێد و نشتمانى ئەوروپا و ئاسیایە
  • Heracleum maximum, پارسنیپی مانگا، یە زۆرى لە ئەمریکای باکووردا هەیە


ناوەکانى

[دەستکاری]

بەگوێرەى هەوڵ و تۆژینەوەى رووەکناس وزانا و زمانەوانانى کورد ئەم رووەکە بە گوێرەى جوگرافبا و ناوچەکان چەند ناوێکى هەیە کە هەندێکیان پڕاوپڕ راست نین:

  • سوو (سۆ: سوهـ) : سوولان (سۆلان) ، گوڵە سۆ، پلەسۆ، سوها پلتانى(Suha Piltanî) (فەرهەنگى کاوە)
  • گوڵپەڕ (هەنبانە بۆرینە)
  • هەلێرگ (لێرگ)
  • کەرسمان (لوڕ: بەختیارى)
  • کولیک (رۆژاواو و باکوورى ئێران)


لەم دواییە جۆرێکی سوولان لە هەکارى و دیوى داڵانپەڕ دۆزراوەتەوە ناونراوە گوڵەسووى کوردى Heracleum kurdicum [٤] بەڵام هێشتا لەلایەن تۆڕى ئۆنلاینى رووەکى سەرتاسەرى جیهان POWO وەرنەگیراوە.

گەلەرى

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Bailey, L.H.؛ Bailey, E.Z.؛ the staff of the Liberty Hyde Bailey Hortorium (١٩٧٦). Hortus third: A concise dictionary of plants cultivated in the United States and Canada. New York: Macmillan. ژپنک ٩٧٨-٠-٠٢-٥٠٥٤٧٠-٧.
  2. 1 2 «Tropicos». Tropicos.org. لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «tropicos-40024239» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  3. MacDonald، Francine؛ Anderson، Hayley (ئایاری ٢٠١٢). https://www.ontarioinvasiveplants.ca/wp-content/uploads/2016/06/OIPC_BMP_Hogweed.pdf. لە ١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  4. «Heracleum kurdicum sp. nov. (Apiaceae), a new species from Hakkari (Turkey)». Adansonia (بە ئینگلیزی). ٤٦ (21): ٢٢٣–٢٣٧. ٢٠٢٤.

کتێبنامە

[دەستکاری]
  • Logacheva، Maria؛ Valiejo-Roman، C. M.؛ Pimenov، Michael (شوباتی ٢٠٠٧). «ITS phylogeny of West Asian Heracleum species and related taxa of Umbelliferae–Tordylieae W.D.J.Koch, with notes on evolution of their psbA-trnH sequences». Plant Systematics and Evolution. ٢٧٠ (3): ١٣٩–١٥٧. doi:١٠.١٠٠٧/s٠٠٦٠٦-٠٠٧-٠٦١٩-x.