گووگووش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە گوگوشەوە ڕەوانە کراوە)
گووگووش
گوگوش لە ٢٠٠٩
گوگوش لە ٢٠٠٩
زانیارییەکان
ناوی لەدایکبوونفائیقە ئاتەشین
لەدایکبووی (١٩٥٠-٠٥-٠٥) ٥ی ئایاری ١٩٥٠ (تەمەن ٧٣ ساڵ)
بنەچەتاران، ئێران
پیشە(کان)گۆرانیبێژ، ئەکتەر
ساڵانی چالاکبوون١٩٥٣–١٩٧٩، ٢٠٠٠–تا ئێستا
کۆمپانیاکانئاڤەنگ، Caltex, MZM, Pars Video, Taraneh

فائیقە ئاتەشین، بەناوی ھونەریانەی گووگووش بانگ دەکرێت (لەدایکبووی ٥ی ئایاری ١٩٥٠ لە تاران) گۆرانیبێژ و ڕۆڵگێرێکی سینەمایی ئێرانییە. یەکێکە لە ھەرە بەجەماوەرترین گۆرانیبێژانی ئێرانە کە توانیویەتی ھەوادارێکی زۆر لە ئێران و خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای نزیک لەخۆی کۆبکاتەوە.

لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو لەسەردەمی پێش کودەتای ئیسلامی ئێران کاری کردووە و ناوبانگێکی زۆری ھەبووە «لەدوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران و جێھێشتنی ئێران بەرەو ئەمریکا دووبارە ئەم نازناوە ھاتەوە ناو گۆڕەپانی ھونەری ئێران.

ژیاننامە[دەستکاری]

گوگوش (فائیقە ئاتەشین) لەسەردەمی دەستپێکی کارەکانی لەساتی منداڵیەوە، بەھاوکاری باوکی سابیر لەسەرەتای پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو.

فائیقە ئاتەشین لە تاران لەدایکبووە. ماڵباتەکەی بەڕەگەز ئازەری بووینە کە لە ئازەربێجانەوە بۆ ئێران کۆچیان کردووە. باوکی گووگووش خەڵکی شاری سەراب بوو، کاتێک گووگووش لەتەمەنی دووساڵی دابوە دایک و باوکی لێک جیابوونەتەوە.

ناوبانگ[دەستکاری]

گووگووش ناوێکی ئەرمەنی کوڕانەیە. لەتەمەنی منداڵیدا ئەرمەنییەکان بەم ناوە بانگیان دەکرد چونکە منداڵێکی کوڕانە بووە، کەدواتر بۆکاری ھونەری ھەڵیدەبژێرێت. ھەندێک دەڵێن ئەم ناوەی لەکوڕێکی دراوسێی ئەرمەنی وەرگرتووە کە یەکەم خۆشەویستی بووە، گووگووش لەژێر کاریگەری خۆشەویستیە منداڵانیەکەی کاری کردووە، بۆچوونی تر ھەیە کە دەڵێن باوکی ئەم ناوەی بۆ ھەڵبژاردووە، بەڵام بەھۆکاری ڕامیاری لەفەرمانگەی تۆماری لەدایکبوان داوا لەباوکی دەکەن مەناوێکی فارسی یان عەرەبی ھەڵبژێرێت باوکیشی ناوی فائقە لەناسنامەکەی تۆماردەکات، بەڵام لەماڵ و کۆڵان ھەر بە گووگووش بانگیان کردووە.

ئەزموونی ھونەری[دەستکاری]

ھەر لەتەمەنی منداڵیەوە بەھاوکاری باوکی دەستی بەکاری ھونەری کرد بە بەشداریکردنی کاری شانۆ و سینەما و گۆرانی، لەتەمەنی حەوت ساڵی بەشداری چەندین فیلم کرد وەک «پرتگاه مخوف» (١٩٦٣)، «شیطون بلا» (١٩٦٥) و «پنجره» (١٩٧٠). ھەروەھا لەگوتنی چەندین گۆرانی بەشدار بووە.

گۆرانییەکان[دەستکاری]

پۆستەری فیلمی بی‌تا کە وێنەی گوگوشی لەسەرە.
  • مسبب (همراه با داریوش)
  • نیمهٔ گمشدهٔ من
  • فصل تازه
  • همسفر
  • جاده
  • مرداب
  • کویر
  • کوه
  • اگه بمونی، اگه نمونی
  • پل
  • ستاره آی ستاره
  • من و گنجشکای خونه
  • لحظهٔ بیداری
  • در امتداد شب
  • دو ماهی
  • دو پنجره
  • شناسنامه ۱
  • شناسنامه ۲

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]