گووگڵ فۆتۆز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
لەگەڵ وێنەکانی گووگڵ لێت تێک نەچێ.
گووگڵ فۆتۆز
Google Photos icon.svg
پەرەپێدەر(ان)گووگڵ
یەکەم وەشان٢٨ی ی ٢٠١٥؛ ٤ ساڵ لەمەوبەر (٢٠١٥-٠٥-٢٨)
ئەندرۆید4.2.1.215643563 / ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨؛ ١٣ مانگ لەمەوبەر (٢٠١٨-١٠-01)[١]
ئەندرۆید دەیدریم4.2.1.215643563 / ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨؛ ١٣ مانگ لەمەوبەر (٢٠١٨-١٠-01)[٢]
ئای–ئۆ–ئێس3.29 / ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨؛ ١٣ مانگ لەمەوبەر (٢٠١٨-٠٩-25)[٣]
ڕەوشی پەرەپێدانچالاک
سیستەمی بەکارخەریئەندرۆید، ئای ئۆ ئێس، وێب
جۆرعەمبارکردن و ھاوبەشیپێکردنی وێنە
وێبگەphotos.google.com

گووگڵ فۆتۆز (بە ئینگلیزی: Google Photos) خزمەتگوزاریی عەمبارکردن و ھاوبەشیپێکردنی وێنەیە کە لەلایەن گووگڵ گەشەی پێدراوە، و لە ئایاری ٢٠١٥ ڕاگەیەنرا و لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی گووگڵ پڵەسەوە خرایە بەرچاو.

گووگڵ فۆتۆز عەمباری بێسنوور بەخۆڕایی دەداتە بەکارھێنەران کە ڕەزەلووشنی ١٦ مێگاپیکسڵ بۆ وێنەکان و 1080p بۆ ڤیدیۆکان لە توانایدایە. خزمەتگوزارییەکە خۆکارانە شیکردنەوەی وێنەکان، دیاریکردنی بابەت و تایبەتمەندیی جۆراوجۆر بینایی دەکات. بەکارھێنەران دەتوانن لە فۆتۆز بۆ ھەرشتێک بگەڕێن، لەگەڵ خزمەتگوزاریی ھێنانەوەی وێنەکان لە سێ جۆری سەرەکی: خەڵک، شوێن و شتەکان. گووگڵ فۆتۆز دەموچاوەکان، گرووپی ھاوشێوەی ئەوانەی پێکەوەن؛ شوێنەوارە جوگرافییەکان (ھەروەکوو: بورجی ئیفێل)، و بابەتی لێکۆڵینەوە، ڕۆژە لەدایکبوونەکان، بیناکان، ئاژەڵەکان، خواردنەکان، و زۆری تر دەناسێتەوە.

تایبەتمەندییەکان[دەستکاری]

گووگڵ فۆتۆز دوو باری عەمباری ھەیە: "جۆری بەرز" و "جۆری بنەڕەتی". جۆری بەرز عەمباری وێنە و ڤیدیۆی بێسنوور لەخۆدەگرێت بە ڕەزەلووشنی ١٦ مێگاپیکسڵ بۆ وێنەکان و ڕەزەلووشنی 1080p بۆ ڤیدیۆکان (ئەوپەڕی ڕەزەلووشن بۆ تێکڕای بەکارھێنەرانی ئامێرە ژیرەکان لە ٢٠١٥).[٤] جۆری بنەڕەتی ڕەزەلووشنی بنەڕەتی جۆرییەتیی وێنە و ڤیدیۆکان دەپارێزێت، بەڵام بڕی کۆگای ھەژماری گووگڵی بەکارھێنەران بەکاردەھێنێت.[٥]

خزمەتگوزارییەکە جێبەجێکردنەکان دەداتە سیستمی کارپێکردنی ئەندرۆید، ئای–ئۆ–ئێس و ماڵپەڕ.[٦] بەکارھێنەران پشتگیری وێنەکانیان دەکەن بۆ خزمەتگوزارییە ھەورییەکە، کە لە ھەموو ئامێرەکان ئاسان پەیدادەبێت.[٤]

خزمەتگوزاریی فۆتۆز شیکردنەوە و ڕێکخستن بۆ وێنەکان دەکات بۆ ناو گرووپەکان و دەتوانێ تایبەتمەندییەکانی بناسێتەوە وەکوو: کەنار دەریاکان، ئاسۆکان، یان "تۆفانی بەفر لە تۆرنتۆ".[٦]

لە پەنجەرەی گەڕانی ئەپلیکەیشنەکە، users are shown potential searches بۆ گرووپەکانی وێنەکان لە سێ پۆلی سەرەکی: خەڵک، شوێنەکان، و شتەکان.[٤]

خزمەتگوزارییەکە شیکردنەوە بۆ دەموچاو و گرووپە چوونیەکەکانیان بەیەکەوە لە جۆری خەڵک دەکات.[٤] دەشتوانێت شوێن دەموچاوەکان بکەوێت کە پیردەبن.[٦] پۆلی شوێنەکان دراوەی دیاریکردنی پۆتان بەکاردەھێنێت، بەڵام دەشتوانێت شوێنەکان لە وێنە کۆنترەکان لەلایەن شیکردنەوە بۆ شوێنەوارە سەرەکییەکان دیاری بکات (بۆ نموونە: وێنەکان کە بورجی ئیفێلیان تێدایە).[٤] پۆلی شتەکان کار لەسەر وێنەکان دەکات بۆ بابەتە گرنگەکانیان وەکوو: ڕۆژە لەدایکبوونەکان، بیناکان، پشیلەکان، ئاھەنگە مۆسیقییەکان، خواردنەکان، دەرچوونەکان (قۆناغی خوێندن)، پۆستەرەکان، سکرینشاتەکان،... ھتد بەکارھێنەران دەتوانن بە دەستکاریکردن پۆڵێنە ھەڵەکان لابەرن.[٤]

بەدرێژاییی شاشەکە و بەقورسی بەھۆی پەنجەکانیانەوە بیجوڵێنن تا ڕێکخستنەکانی دەستکاریکردنی وێنە ڕێکبخەن. وەرگرانی وێنەی ھاوبەش دەتوانن گالێریی وێب ببینن بەبێ پێویستیبوون بە دابەزاندنی بەرنامەکە.[٦] بەکاربەران دەتوانن بەتوندی لەمسەر بۆ ئەوسەری شاشەکە خزمەتگوزاریی ڕێکخستنەکانی دەستکاریکردنی وێنە ڕێکبخەن، کە بەپێچەوانەی بەکارھێنانی سڵایدەرەکانە.[٧] وێنەکان بە ئاسانی ھاوبەشییان پێدەکرێت لەگەڵ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان (وەکوو: گووگڵ+، فەیسبووک و تویتەر) ھەروەھا خزمەتگوزارییەکانی تریش. بەرنامەکە بەستەرەکانی وێب بۆ ھەردووک بەکارھێنەر و بەکارنەھێنەرانی گووگڵ فۆتۆز دروست دەکات تا بتوانن پێی بگەن.[٤]

نوێکردنەوەکان[دەستکاری]

لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٥، گووگڵ ئەلبوومە ھاوبەشیپێکراوەکانی بۆ گووگڵ فۆتۆز زیادکرد. بەکارھێنەران وێنە و ڤیدیۆکان کۆدەکەنە ناو ئەلبوومێک، و پاشان ئەلبوومەکە لەگەڵ بەکارھێنەرانی تری گووگڵ فۆتۆز ھاوبەشی پێدەکەن. وەرگرەکە "دەتوانێت بچێتە پاڵی تا وێنە و ڤیدیۆکانی خۆیان زیاد بکات، و ئاگادارکەرەوەکانیش وەربگرێت کاتێک وێنەی تازە زیاد دەکرێت". بەکارھێنەران دەشتوانن وێنە و ڤیدیۆکان لە ئەلبوومە ھاوبەشیپێکراوەکانەوە خەزن بکەن...[٨][٩][١٠]

لە حوزەیرانی ٢٠١٦، گووگڵ، فۆتۆزی نوێکردەوە تا خۆکارانە ئەلبوومەکان دروست بکات. لەدوای ڕووداو یان گەشتێک، زۆرترین وێنە پێکەوە دەبنە گرووپ و دروستکردنی ئەلبومێک پێشنیاز دەکەن بۆ وێنەکان...[١١][١٢]

لە ئایاری ٢٠١٧، گووگڵ ھەندێ نوێکردنەوەی بۆ گووگڵ فۆتۆز ڕاگەیاند. "Suggested Sharing" بیری بەکارھێنەران دەھێنێتەوە کە دوای ڕووداوێکی ڕاستەقینە وێنە گیراوەکان، و کۆمەڵە وێنەکیش لەسەر بنەمای دەموچاوەکان ھاوبەشی پێبکەن، و لەسەر بنەمای ناسینەوەی دەموچاوی وەرگرەکان پێشنیار دەکات. "Shared Libraries" دەھێڵێت دوو بەکارھێنەر عەمبارێکی ناوەندی بە تەواوی وێنەکانەوە یان پۆلە دیاریکراوەکانی وێنەکان ھاوبەشی پێبکەن. "&"

مێژوو[دەستکاری]

گەشەکردن[دەستکاری]

پێشوازیکردن[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Google Photos". APKMirror. Android Police. ١ی ئازاری ٢٠١٨. لە ڕێکەوتی ١ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە. 
  2. ^ "Google Photos". APKMirror. Android Police. ١ی ئازاری ٢٠١٨. لە ڕێکەوتی ١ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە. 
  3. ^ "Google Photos". App Store. ئەپڵ ئینک. ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨. لە ڕێکەوتی ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە. 
  4. ^ ی ا ب پ ت ج چ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Recode review نەدراوە
  5. ^ "Reduce the size of your photos & videos". Google Photos Help. گووگڵ. لە ڕێکەوتی February 6, 2017 ھێنراوە. 
  6. ^ ی ا ب پ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Announcement نەدراوە
  7. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری The Verge: hands نەدراوە
  8. ^ Gallagher، James (December 10, 2015). "Shared memories made easy with Google Photos". The Keyword Google Blog. گووگڵ. لە ڕێکەوتی February 6, 2017 ھێنراوە. 
  9. ^ Boehret، Katherine (December 10, 2015). "Google Photos' new shared albums aren't designed for a social world". The Verge. Vox Media. لە ڕێکەوتی February 6, 2017 ھێنراوە. 
  10. ^ Olanoff، Drew (December 10, 2015). "Google Photos Gets Easy-To-Use Shared Albums". TechCrunch. AOL. لە ڕێکەوتی February 6, 2017 ھێنراوە. 
  11. ^ Halleux، Francois de (March 22, 2016). "Smarter photo albums, without the work". The Keyword Google Blog. گووگڵ. لە ڕێکەوتی February 12, 2017 ھێنراوە. 
  12. ^ Perez، Sarah (March 22, 2016). "Google Photos gets smarter, automatically creates albums with your best photos". TechCrunch. AOL. لە ڕێکەوتی February 12, 2017 ھێنراوە. 

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]