گووگڵ ئەی ئای
| گووگڵ ئەی ئای | |
|---|---|
| پیشەسازی | ژیریی دەستکرد |
| دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ |
| بەشێکە لە کۆمپانیای | گووگڵ |
| وێبگە | http://ai.google |
| وێبگەی فەرمی | http://ai.googleblog.com/ |
| Merged into | دیپمایند |
ژیریی دەستکردی گووگڵ (گووگڵ ئەی ئای) بەشێکی گووگڵە کە تایبەتە بە ژیریی دەستکرد. لە کۆنفرانسی گووگڵ ئای/ئۆی ٢٠١٧ لەلایەن سوندار پیچای، بەڕێوەبەری جێبەجێکارەوە ڕاگەیەندرا.
ئەم بەشە سنووری خۆی فراوان کردووە بە دامەزراندنی ناوەندەکانی توێژینەوە لە چەندین بەشی جیاوازی جیھان وەک زیوریخ، پاریس، ئیسرائیل و پەکین. لە ساڵی ٢٠٢٣، زیرەکی دەستکردی گووگڵ بەشێک بوو لە ھەوڵی ڕێکخستنەوەی کۆمپانیاکە کە تێیدا جێف دین، سەرۆکی بەشەکە، بەرز کرایەوە بۆ پۆستی سەرۆکی زانستی لە گووگڵ. ئەم ڕێکخستنەوەیە یەکخستنی گووگڵ برەین و دیپمایند لەخۆگرت، کە کۆمپانیایەکی بنکە بەریتانی بوو گووگڵ لە ٢٠١٤ کڕی بووی و بەجیا لە توێژینەوە سەرەکییەکانی کۆمپانیاکە کاری دەکرد.[١]
لە ئازاری ٢٠١٩، گووگڵ دروستکردنی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری دەرەکی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی (ئەی تی ئی ئەی سی) ڕاگەیاند کە لە ھەشت ئەندام پێکھاتبوو: ئەلێساندرۆ ئەکویستی، بوباکار با، دی کای، دیان گیبێنس، جۆئانا برایسن، کای کۆڵس جەیمس، لوچیانۆ فلۆریدی و ولیام جۆزێف بێرنز. دوای ناڕەزایەتی ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندانی گووگڵ لە دژی دامەزراندنی کای کۆڵس جەیمس، ئەنجومەنەکە لە ماوەی مانگێک لە دامەزراندنییەوە ھەڵوەشێنرایەوە.[٢]
لە شوباتی ٢٠٢٥، ئەلفابێت ئەو ڕێنماییانەی لە سیاسەتی گشتی ئەخلاقی زیرەکی دەستکردیان لابرد کە پێشتر ڕێگری دەکرد لە بەکارھێنانی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکردیان لەو بەکارھێنانانەی کە «ئەگەری زیان گەیاندنیان ھەیە.»[٣] گووگڵ پۆستێکی بڵۆگی بڵاوکردەوە کە بەرگری لەم گۆڕانکارییە دەکرد.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Elias، Jennifer (٢٠ی نیسانی ٢٠٢٣). «Read the internal memo Alphabet sent in merging A.I. -focused groups DeepMind and Google Brain». CNBC (بە ئینگلیزی). لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «Google news release». ٢٦ی ئازاری ٢٠١٩. لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Maruf، Ramishah (٤ی شوباتی ٢٠٢٥). «Google erases promise not to use AI technology for weapons or surveillance | CNN Business». CNN (بە ئینگلیزی). لە ٥ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ «Google ending AI arms ban incredibly concerning, campaigners say». www.bbc.com (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ٥ی شوباتی ٢٠٢٥. لە ٥ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.