گووگڵ ئاپ ئینجن
گووگڵ ئاپ ئینجن | |
---|---|
بەشێکە لە | Google Cloud Platform |
بەکارھێنان | cloud computing |
پەرەپێدەر | گووگڵ |
زمانی بەرنامەسازی | پایتۆن |
وەشانی نەرمامێر | 1.9.91 |
وێبگە | https://cloud.google.com/appengine/ |
تاگی "ستەک ئێکسچەینج" | https://stackoverflow.com/tags/google-app-engine |
گووگڵ ئاپ ئینجن، سەکۆیەکی ھەورە ژمێریارییە کە وەک خزمەتگوزارییەک بەکاردێت بۆ گەشەپێدان و میوانداریکردنی بەرنامەکانی وێب. بەرنامەکان لە ژینگەیەکی پارێزراودا کاردەکەن و لەسەر چەندین ڕاژەی بەڕێوەبردراو لەلایەن گووگڵەوە جێبەجێ دەکرێن. ئەم خزمەتگوزارییە پشتگیری گەورەبوونی خۆکارانە دەکات بۆ بەرنامەکانی وێب، بەوەی سەرچاوەی زیاتر تەرخان دەکات بۆ بەرنامەکە کاتێک ژمارەی داواکارییەکان زیاد دەکات.[١] لە نیسانی ٢٠٠٨ وەک پێشبینینێک بڵاوکرایەوە و بە فەرمی لە ئەیلوولی ٢٠١١ دەستی بە کارکردن کرد.
ئەم خزمەتگوزارییە پشتگیری ئەو بەرنامانە دەکات کە بە زمانەکانی گۆ، پی ئەیچ پی، جاڤا، پایتۆن، نۆد جەی ئێس، دۆت نێت و ڕووبی نووسراون. ھەروەھا دەکرێت پشتگیری زمانەکانی تریش بکات بە بەرامبەر تێچووی زیاتر.[٢] وەشانی بێبەرامبەری خزمەتگوزارییەکە ژینگەیەکی ستانداردی ھەیە لەگەڵ سەرچاوەی سنووردارکراو. پارە وەردەگیرێت بۆ کۆگای زیاتر، پانتایی باند، یان کاتژمێرەکانی بەکارھێنان.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Sanderson، Dan (٢٠٠٩). Programming Google App Engine: Build and Run Scalable Web Apps on Google's Infrastructure. O'Reilly Media. ژپنک ٩٧٨-٠-٥٩٦-٥٢٢٧٢-٨.
- ^ «Google App Engine Documentation | App Engine Documentation». Google Cloud (بە ئینگلیزی). لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Quotas - Google App Engine - Google Code». ٢٢ی شوباتی ١٩٩٩. لە ١٤ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە.