گوناھ

لە چوارچێوەی ئایینیدا گوناھ سەرپێچییە دژی یاسای خودایی یان یاسای خوداوەندەکان.[١] ھەر چاندێک لێکدانەوەی تایبەتی خۆی ھەیە کە ئەنجامدانی گوناھێک مانای چییە. لەکاتێکدا کە گوناھەکان بە گشتی بە کردار دادەنرێت، بەڵام ھەر بیرکردنەوە، وشەیەک، یان کردارێک کە بە بێ ڕەوشتی، خۆپەرستی، شەرمەزارکەر، زیانبەخش، یان نامۆ، دەتوانرێت بە «گوناھ» پێناسە بکرێت.[٢]
مەسیحییەت
[دەستکاری]بیروڕای گوناھ ناوەندی ئایینی مەسیحییە، بەو پێیەی پەیامی بنەڕەتی سەبارەت بە ڕزگاربوونە لە مەسیحدا. گوناھ وەک کردەوەیەکی ھێرشکردنە سەر خودا پێناسە دەکرێت بە سووکایەتی کردن بە کەسایەتییەکان و یاسای مەسیحی ئینجیلی و بە بریندارکردنی ئەوانی تر. لە ڕوانگەی مەسیحییەتەوە کردەوەیەکی خراپەکاریی مرۆڤە، کە سروشتی ژیریی مرۆڤ و ھەروەھا سروشتی خودا و یاسای ھەمیشەیی پێشێل دەکات. بەپێی پێناسەی کلاسیکی ئابینی پیرۆزی ھیپۆ گوناھ «وشە، کردەوە، یان ئارەزووی دژایەتی یاسای ھەمیشەیی خوایە». لە ھەندێک چەشنی ئایینی مەسیحییەتدا، کەسی گوناھبار پێویستی بە تۆبەکردن ھەیە.
ئیسلام
[دەستکاری]گوناھ چەمکێکی گرنگە لە ڕەوشتی ئیسلامیدا. موسڵمانان گوناھ بە ھەر شتێک دەزانن کە پێچەوانەی فەرمانەکانی خودا (اللە) بێت، پێشێلکردنی یاسا و ڕێنمایییەکانی ئایین.[٣] ئیسلام ئەوە دەڵێت کە گوناھ کردەوەیە نەک دۆخی بوون. پێیان وایە خودا لە ڕۆژی دواییدا کارە چاکەکانی تاک بەرامبەر گوناھەکانی دەسەنگێنێت و سزای ئەو تاکانە دەدات کە کارە خراپەکانیان لە چاکەیان زیاترە. وا بیر دەکرێتەوە کە ئەم تاکانە لە ئاگرەکانی دۆزەخدا ژیانی دوای مردنیان بەسەردا دەسەپێندرێت.
جوویەتی
[دەستکاری]ئایینی جوویەتی پێشێلکردنی ھەریەکێک لە ٦١٣ فەرمانەکە بە گوناھ دەزانێت. جوویەتی دەڵێت کە گوناھ بەشێکە لە ژیان، بەو پێیەی مرۆڤی کامڵ نییە و ھەموو کەسێک مەیلی بۆ خراپەکاری ھەیە. گوناھ پۆلێنکردن و پلەی زۆری ھەیە، بەڵام پۆلێنکردنی سەرەکی بریتییە لە «ونبوونی نیشانەکە»، ھەندێک گوناھ لەلایەن دادگاوە بە سزا دەدرێن بە مردن، ھەندێکی تر بە مردن بە ئاسمان، ھەندێکی تر بە شەق و ھەندێکی تریش بەبێ ئەو جۆرە سزایە، بەڵام ھیچ گوناھێک کە بە مەبەستی بە ئەنقەست ئەنجام بدرێت بێ دەرئەنجام نابێت. ئەو گوناھانەی لە نەبوونی زانست و کەم تێگەیشتنەوە ئەنجام دەدرێن بە گوناھ نازانرێن، بەو پێیەی گوناھ ناتوانێت گوناھ بێت ئەگەر ئەو کەسەی ئەنجامی داوە نەیزانیبێت گوناھە. تاوانی بێ مەبەست بە گوناھی کەمتر توند دادەنرێت.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ https://web.archive.org/web/20170704101243/https://en.oxforddictionaries.com/definition/sin. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تەممووزی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ Oxford English Dictionary http://oed.com/view/Entry/180030?isAdvanced=false&result=1&rskey=9Bb3P3&. لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ Sin https://web.archive.org/web/20180116193723/http://www.oxfordislamicstudies.com/article/opr/t125/e2211. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ https://www.jewishvirtuallibrary.org/jsource/Judaism/qorbanot.html.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)