گشتپرسیی دەستووری فەڕەنسای ١٨٧٠

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

گشتپرسیی دەستووری فەڕەنسای ١٨٧٠ گشتپرسیەک بوو لە ٨ی ئایاری ١٨٧٠ لە فەڕەنسا ئەنجامدرا. پرسیار لە دەنگدەران کرا سەبارەت بە چاکسازییە لیبرالیەکانی ئەنجامدراو لەدەستووری فەڕەنسی، کە لە ٢٠ی نیسانی ١٨٧٠ لەلایەن ئەنجوومەنی پیرانەوە پەسەندکرابوو.

گۆڕانکارییەکان بە دەنگی ٨٢٫٧٪ی دەنگدەران پەسەندکرا کە ڕێژەی بەشداری ٨١٫٣٪ بوو.

لە ھەمان ساڵدا فەڕەنسا لە جەنگی فەڕەنسی-پڕۆسی شکا و دواتر ئیمپراتۆریەتیی فەڕەنسی ھەڵوەشایەوە.

ئەنجام[دەستکاری]

گشتپرسیی دەستووری فەڕەنسای ١٨٧٠
بژاردە دەنگەکان ٪
ڕاپرسییەکە پەسەندکرا بەڵێ ٧٣٥٠١٤٢ ٨٢٫٧
نەخێر ١٥٣٨٨٢٥ ١٧٫٣
دەنگە دروستەکان ٨٨٨٨٩٦٧ ٩٨٫٧
دەنگە نادروستەکان یان بەتاڵەکان ١١٢٩٧٥ ١٫٣
کۆی گشتی دەنگەکان ٩٠٠١٩٤٢ ١٠٠٫٠٠

سەرچاوە[دەستکاری]

  • ویکیپیدیای ئینگلیزی.