بیرۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە گزنەکەوە ڕەوانە کراوە)
بیرۆی سەر دەست
A patch of eczema that has been scratched

بیرۆ (بە ئینگلیزی: Eczema) جۆرێک ھەڵپفان و ھەوکردنی پێستە، کە زۆرجار بلۆق دەکا و کێمی لێ دەڕژێ و دەبێتە قرتماخە.

نەخۆشی بیرۆ، ھەوکردنی ئەپیدێرمە کە دەتوانێ ببێتە ھۆی خورین، ھەڵپفان، سووربوونەوە، داپڵۆخان و ... .

ناوەکانی تر[دەستکاری]

لە فەرھەنگی ھەنبانە بۆرینەدا بۆ بابەتی «بیرۆ» ئەم وشانە ھاتووە:

  • بیرۆڤ: بیرۆ
  • سەودا و سەودایی، گزنەک و گەزەنەک: بیرۆی تەڕ
  • گەزنەک: کەسێ کە بیرۆی تەڕی ھەیە.

جۆرەکانی بیرۆ[دەستکاری]

جۆرەکانی بیرۆ بە سێ بەش دابەش دەبێت:

  1. تەڕەبیرۆ یا بیرۆی تووش: بریتییە لە بلۆقی سووری کێمدار کە زۆر دەخورێ. ئەم بیرۆیانە لە چەن کاژێر تا ٢-٣ ڕۆژ سەرھەڵدێنن و چەن ڕۆژ تا چەند حەفتە دەخایێنن و پاشان ھێور دەبنەوە و دادەکوژێن.
  2. وشکەبیرۆ: پووڵەکە-پووڵەکەبوونی پێست، وێڕای خورین بەڵام بێ بلۆقی کێمدار.
  3. کۆنەبیرۆ: وشکە بیرۆی کۆنی درێژخایەن کە پێست قەڵەش-قەڵەش دەبێ و دەخورێ.

ھەوکردنی پێست (دێرماتیت)[دەستکاری]

زۆرجار دوو وشەی ھەوکردنی پێست (دێرماتیت) و بیرۆ وەک یەک بەکار دێن، بەڵام دروستتر وایە کە ئەگەر ھۆکارێکی دەرەکی لە ئارادا بوو، لە ھەوکردنی پێست کەڵک وەربگرین و ئەگەر ھۆکاری دەرەکیش نەبوو و نەخۆشییەکە لە خودی نەخۆشەوە سەری ھەڵدابوو، وشەی بیرۆ بەکار بھێنین.

ھەروەھا بڕوانە[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]

ویکیپیدیای فارسی