بۆ ناوەڕۆک بازبدە

گرێ (یەکە)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گرێ یەکەیەکی خێرایییە کە یەکسانە بە یەک میلی دەریایی لە کاتژمێرێکدا، واتە بە وردی 1.852 کم/کاتژمێر (نزیکەی 1.151 میل/کاتژمێر یان 0.514 م/چرکە).[١][٢] ھێمای ستانداردی ئایزۆ بۆ گرێ بریتییە لە kn.[٣] ھەمان ھێما لەلایەن پەیمانگای ئەندازیارانی کارەبا و ئەلیکترۆنیکەوە (ئای تریپڵ ئی) پەسەندکراوە، لەکاتێکدا ktیش باوە، بەتایبەتی لە فڕۆکەوانیدا، کە لەوێدا ئەو شێوەیەیە کە لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی فڕۆکەوانیی شارستانییەوە (ئایکائۆ) پێشنیار کراوە. گرێ یەکەیەکی نا-ئێس ئاییە.[٤] گرێ لە کەشناسی، و لە ڕێدۆزیی دەریایی و ئاسمانیدا بەکاردێت. کەشتییەک کە بە خێراییی ١ گرێ بە درێژاییی ھێڵێکی درێژیدا بڕوات، نزیکەی یەک خولەکی ھێڵی پانیی جوگرافی لە یەک کاتژمێردا دەبڕێت.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Wragg، David W. (١٩٧٣). A Dictionary of Aviation (چاپی first). Osprey. لاپەڕە ١٧٣. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٥٠٤٥-١٦٣-٤.
  2. Bartlett، Tim (تەممووزی ٢٠٠٨) [2003]. RYA Navigation Handbook. Southampton: Royal Yachting Association.
  3. «ISO 80000-3:2006». لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  4. «BIPM - SI Brochure, Table 8». SI brochure (8th ed.). The knot is defined as one nautical mile per hour. There is no internationally agreed symbol, but the symbol kn is commonly used.