گرێ خورما
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (کانوونی دووەمی ٢٠٢٦) |
| گرێ خورما | |
|---|---|
| وڵات | سووریا |
| دابەشکاریی کارگێڕی | Tell Tamer Subdistrict |
| ناوچەی کاتی | UTC+02:00 |
| پۆتانی شوێن | ٣٦°٣٩′٣٨″N ٤٠°٢٢′١٧″E |
| دانیشتووان | ٧٬٢٨٥ |
![]() | |
گرێ خورما (بە سوریانی : ܬܠ ܬܡܪ؛ بە عەرەبی: تل تمر) شارۆچکەیەکە و ناوەندی ناوچەی گرێ خورمایە لە ناوچەی حەسیچە لە پارێزگای حەسیچە لە ناوچەی جزیرە. لە شارۆچکەیەک و ١٣٣ گوند پێکدێت. دەکەوێتە دووری ٤٠ کم لە شاری حەسیچە و ٣٥ کم لە شاری کۆبانی، لە کەناری ڕووباری خابوور کە نزیکەی یەک کم درێژ دەبێتەوە. لە ڕۆژھەڵاتەوە بەو ڕێگایەی کە حەسیچە و کۆبانی بەیەکەوە دەبەستێتەوە ھاوسنوورە، لە باشووریشەوە بە ڕێگای خێرا ئێم ٥ کە حەلەب و قامیشلۆ بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
دانیشتووان
[دەستکاری]بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٤ ژمارەی دانیشتووانی شارۆچکەکە ٧٢٨٥ کەس بووە و ژمارەی دانیشتووانی قەزاکە ٥٠،٩٨٢ کەس بووە.[١]
زۆربەی دانیشتووانەکەی ئاشووری سەر بە کڵێسای ئاشووری ڕۆژھەڵاتن. [٢] عەرەب و کۆچبەرانی مەحلەمی لە مێردینیشەوە لەم شارۆچکەیە نیشتەجێن. گرێ خورما بەدەست کۆچکردنەوە دەناڵێنێت بۆ دەرەوەی وڵات (بۆ وڵاتانی ئەورووپا)، بەتایبەتی لەنێو ئاشوورییەکان. گوندەکە کڵێسایەکی تێدایە کە بە «قدیسە» ناسراوە، کە لە ساڵی ١٩٨٦ بە شێوازێکی تەلارسازی مۆدێرن دروستکراوە.
پێشانگە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «http://www.cbssyr.sy/new%2520web%2520site/General_census/census_2004/NH/TAB08-2-2004.htm». لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}: بەستەری دەرەکی لە(یارمەتی)|سەردێڕ= - ↑ Fernandez 1998.
