گرێی گۆردیۆن


بڕینی گرێی گۆردیان ئەفسانەیەکی یۆنانی کۆنە کە پەیوەندی بە ئەسکەندەری گەورەوە هەیە لە گۆردیۆم لە فەرگیا, پەیوەست بە گرێیەکی ئاڵۆز کە عەرەبانەیەکی گا لێخوڕینی پێبەسترابوو. گوتراوە، هەرکەسێک بتوانێت گرێیەکە بکاتەوە، لە قەدەری نووسراوە کە حوکمڕانی سەرتاپای ئاسیا بکات. لە ساڵی ٣٣٣ پێش عیسا تەحەدای ئەسکەندەر کرا بۆ ئەوەی گرێیەکە بکاتەوە. لەبری ئەوەی بە تاقەتپڕوکێنی گرێیەکە بکاتەوە، بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بە شمشێرەکەی پەتەکەی بڕی. ئەمەش وەکو لێکچواندنێک بۆ داهێنانی شێوازێکی چاوەڕواننەکراو بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەک کە ئاڵۆز دەردەکەوێت، بەکاردێت.
ئەفسانە
[دەستکاری]فەرگیایەکان پادشایان نەبوو، بەڵکو نێوەندگیرێکی ڕۆحیان هەبوو لە ناوچەی تێلمێسۆس (پایتەختی دێرینی ناوچەی لیکیا) کە فرمانی دەرکردبوو کە پیاوی دواتر کە دێتە ناو شارەکە و عەرەبانەیەکی گا لێدەخوڕێت، دەبێت ببێتە پادشا. جوتیارێک کە ناوی گۆردیاس بوو عەرەبانەیەکی گای لێخووڕی بۆ ناو شارەکە و یەکسەر وەک پادشا دەستنیشانکرا. لە سۆنگەی سوپاسگوزاریەوە، میداسی کوڕی عەرەبانەکەی تەرخان کرد بۆ خوداوەندی فەرگیایی سابازیۆس (کە یۆنانیەکان وەک زیۆس دەیناسن ) و بە ستونێکەوە بەستیەوە بە بەکارهێنانی گرێیەکی ئاڵۆزی قەدی داری کۆرنێڵ (Cornus mas). دواتر گرێکە لەلایەن مێژوونووسی ڕۆمانی ڕوفۆس باسکرا بەوەی کەپێکهاتووە لە "چەند گرێیەک کە هەموویان ئەوەندە بە توندی تێکەڵ بوون کە مەحاڵ بوو بزانین چۆن بەستراونەوە". [١]
عەرەبانەکە لە کۆشکی پادشاکانی پێشووی فەرگیا لە گۆردیان دانرابوو لە سەدەی چوارەمی پێش عیسا کاتێک ئەسکەندەری گەورە گەیشتە شارەکە، کە لەو کاتەدا فەرگیا بچووک کرابووەوە بۆ ساتراپ-ێک، یان پارێزگەیەکی ئیمپراتۆریەتی هەخامەنشی. نێوەندگیرێکی ڕۆحی ڕایگەیاندبوو کە هەر پیاوێک بتوانێت گرێ ئاڵۆسکاوەکان بکاتەوە ئەوا لە قەدەری نووسراوە حوکمی سەرتاپای ئاسیا بکات [١] . ئەسکەندەری گەورە ویستی گرێیەکە بکاتەوە بەڵام ڕەنجی زۆر کێشا بە دیاریەوە بۆ کردنەوەی پێش ئەوەی بیربکاتەوە کە جیاوازی نییە چۆن گرێیەکە دەکرێتەوە. سەرچاوە کۆنەکان ناکۆکیان هەیە سەبارەت بە چارەسەرەکەی ئەسکەندەر. لە گێڕانەوەیەکی چیرۆکەکە، ئەو شمشێرەکەی هەڵدەکێشێ و بە یەک پیاکێشان پەتەکە لەت دەکات لە ناوەڕاستیدا.[١] بەڵام، پلوتارک و ئاریانۆس باس لەوە دەکەن، بە گوێرەی ئاریستۆبولوس، ئەسکەندەر هەستا بە ڕاکێشانی سورگی ئەو ستوونەی کە تۆقەکەی پێوە بەسترابوو، کە بووە هۆی دەرخستنی هەردوو لای پەتەکە و ڕێگەی کردەوە بۆ ئەوەی گرێیەکە بکاتەوە بێ ئەوە پێویست بکات کە بیبڕێت.[٢] هەندێک لە زانایانی کلاسیک ئەم گێڕانەوەیە بە بڕواپێکراوتر لە گێڕانەوەی باو دادەنێن. [٣]
دواتر ئەسکەندەری گەورە بەردەوام بوو تا توانی ئاسیا داگیربکات تاکوو ڕووباری سیند و ڕووباری ئامو دەریا، بەمەش بە شێوەیەکی بەشەکی پێشبینیە سرووشئامێزەکەی بە جێ گەیاند.
پەراوێز
[دەستکاری]- 1 2 3 Andrews، Evan (٣ی شوباتی ٢٠١٦). «What was the Gordian Knot?». History. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>ی ھەڵە؛ ناوی «Andrews» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا - ↑ Arrian (١٩٧١) [1958]. The Campaigns of Alexander. لەلایەن de Sélincourt، Aubrey وەرگێڕدراوە (چاپی Revised, Enlarged). Penguin Group. لاپەڕە ١٠٥.
- ↑ Fredricksmeyer، Ernest A. (تەممووزی ١٩٦١). «Alexander, Midas, and the Oracle at Gordium». Classical Philology. ٥٦ (3): ١٦٠–١٦٨. doi:١٠.١٠٨٦/٣٦٤٥٩٣. JSTOR ٢٦٥٧٥٢. S2CID ١٦٢٢٥٠٣٧٠. citing Tarn, W.W. 1948