بۆ ناوەڕۆک بازبدە

گرێی خۆکەمبینی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گرێی کەمترخۆیی یان گرێی خۆکەمبینی (بە ئینگلیزی: Inferiority complex)یەکێکە لە گرێ دەروونییە ناسراوەکان لە زانستی دەروونناسی و دەروونشیکاریدا، کە لە ڕووی کاردانەوە ڕەفتاری و زانستییەکانەوە خاوەنی دوو جۆر کاریگەریی ئەرێنی و نەرێنییە. گرێی کەمترخۆیی بریتییە لە ھەستێکی بەردەوام بە بێبەھایی و شیاونەبوون، کە زۆرجار دەبێتە ھۆی دروستبوونی ئەو باوەڕەی کە کەسەکە لە چاو کەسانی تردا کەموکووڕی یان ناتەواویی ھەیە.[١][٢]

ھۆکارەکان و پاڵنەرەکان

[دەستکاری]

ئەم گرێیە، کە زۆربەی کات لە نائاگاییدا (ناوشیاریدا) بوونی ھەیە، بەھۆی چەندین ھۆکار و پاڵنەری جیاواز لە دەروونی مرۆڤدا گەشە دەکات. بەپێی بیردۆزی ئالفرێد ئادلێر،[٣] ھەستی کەمترخۆیی دەکرێت بەھۆی ئەم ھۆکارانەوە دروست بێت:

  • شێوازی پەروەردەکردنی منداڵ (بۆ نموونە: بەراوردکردنی نەرێنیی منداڵەکە لەگەڵ خوشک یان براکانی).
  • سنوورداربوونی جەستەیی و دەروونی.
  • ئەزموونکردنی پێگەیەکی کۆمەڵایەتیی نزمتر (بۆ نموونە: ھەڵسوکەوتی نەشیاوی ھاوتەمەنەکان لەگەڵ کەسەکە).

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Matsumoto، David Ricky. (٢٠٠٩). The Cambridge dictionary of psychology. Cambridge, UK: Cambridge University Press. لاپەڕە ٢٥٥. ژپنک ٩٧٨-٠-٥١١-٦٣٤٩٩-٤. OCLC ٤٩٥٠٩٢٢١٨.
  2. Hoffman، Riley (١٧ی ئایاری ٢٠٢٠). «Alfred Adler - Individual Psychology». www.simplypsychology.org. Simply Psychology. لە ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. Gregory، R.L.؛ Zangwill، O.L.، eds. (١٩٨٧). The Oxford Companion to the Mind. Oxford University Press. لاپەڕە ٣٦٨.