گرێی بێوەی
ڕواڵەت
گرێی بێوەی (بە ئینگلیزی: Benign tumor) بریتییە لە کۆبوونەوە و تێکڕژانی خانەکان (گرێ) کە ھێرش ناکاتە سەر شانەکانی ھاوسێی خۆی و بە جەستەدا بڵاو نابێتەوە (تەشەنە ناکات/مێتاستازیس ناکات).
تایبەتمەندییەکان
[دەستکاری]گرێ بێوەیییەکان خاوەن چەند تایبەتمەندییەکی سەرەکین کە لە گرێ شێرپەنجەیییەکان جیایان دەکاتەوە:
- لە بەراورد لەگەڵ گرێ شێرپەنجەییەکان، گرێ بێوەیییەکان بەگشتی تێکڕای گەشەکردنیان ھێواشترە.
- خانەکانی ئەم جۆرە گرێیە تا ڕادەیەکی باش لە یەکتر جیاکراونەتەوە و ڕێکخراون و پێگەیشتوون.
- زۆرجار بە ڕوویەکی دەرەکی (کەلوویەکی ڕیشاڵیی شانەی بەستەر) دەورەدراون، یان لە ناو شانەی ڕووپۆشدا (Epithelium) بە سنوورداری دەمێننەوە.
نموونە باوەکانی گرێی بێوەی بریتین لە خاڵەکانی سەر پێست و ناو پێست.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- Wilson KA, Waugh A, Chambers G, Grant A, Ross J (2006). Ross and Wilson anatomy and physiology in health and illness. Edinburgh: Churchill Livingstone. pp. 53–54. ISBN 0-443-10101-9.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە گرێی بێوەی تێدایە.