گریگۆری پێرێلمان
| گریگۆری پێرێلمان | |
|---|---|
گریگۆری پێرێلمان در ١٩٩٣ | |
| لەدایکبوون | ١٣ی حوزەیرانی ١٩٦٦ سانت پترسبۆرگ |
| ڕەگەزنامە | ڕووسییە |
| بوارەکان | ماتماتیک |
| خوێندی باڵا | زانکۆی ویلایەتی سانت پترسبۆرگ |
| تێزەکان | (١٩٩٠) |
| ناسراوە بەھۆی |
|
گریگۆری یاکۆڤلێڤیچ پێرێلمان (بە ڕووسی: Григорий Яковлевич Перельман)؛ لەدایکبووی ١٣ی حوزەیرانی ١٩٦٦ ماتماتیکزان و ئەندازەزانێکی ڕووسییە کە بەھۆی بەشدارییە گرنگەکانی لە شیکاریی ئەندازەیی، ئەندازەی ڕیمانی و تۆپۆلۆژیی ئەندازەیی ناسراوە.[١][٢][٣]
ژیانی پیشەیی و خەڵاتەکان
[دەستکاری]گریگۆری لە ساڵی ٢٠٠٥ لە پۆستی توێژینەوەیی خۆی لە پەیمانگای ماتماتیکیی ستێکلۆف دەستی کێشایەوە، و لە ساڵی ٢٠٠٦ ڕای گەیاند کە بەھۆی نائومێدی لە پێوەرە ئەخلاقییەکانی کۆمەڵگەی ماتماتیکی، وازی لە کارکردنی پیشەیی لە بواری ماتماتیک ھێناوە. ئەو لە سانت پترسبۆرگ دوور لە خەڵک دەژیت و لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە ھەموو داواکارییەکانی چاوپێکەوتنی ڕەت کردووەتەوە. لە دەیەی ١٩٩٠، پێرێلمان، بە ھاوکاریی یوری بوراگۆ، میخائیل گرۆمۆڤ و ئانتۆن پێترونین، لە توێژینەوە سەبارەت بە بۆشایییەکانی ئالێکساندرۆڤدا بەشداری کرد. لە ساڵی ١٩٩٤، گریمانەیەکی لە ئەندازەی ڕیمانیدا سەلماند بە ناوی (Soul Conjecture)، کە بۆ ماوەی نزیکەی بیست ساڵ کەس نەیتوانیبوو بیسەلمێنێت. لە ساڵانی ٢٠٠٢ و ٢٠٠٣، پێرێلمان چەند ڕێکارێکی نوێی لەسەر شیکاریی بزاڤی ڕیچی (Ricci Flow) خستەڕوو و بە یارمەتی ئەو ڕێکارانە گریمانەی پۆینکارێ و گریمانەی ئەندازەییسازیی تورستنی سەلماند. گریمانەی پۆینکارێ یەکێک بوو لە بەناوبانگترین پرسیارە شی نەکراوەکانی ماتماتیک. لە ئابی ٢٠٠٦، بەھۆی «بەشدارییە گرنگەکانی لە بواری ئەندازە و تێڕوانینەکانی سەبارەت بە پێکھاتەی شیکاری و ئەندازەی بزاڤی ڕیچی»، خەڵاتی فیڵدزی پێ بەخشرا، بەڵام ئەو ڕەتی کردەوە و وتی: «من حەزم لە پارە یان ناوبانگ نییە؛ نامەوێت وەک ئاژەڵێک لە باخچەی ئاژەڵان بخرێمە بەر چاوی خەڵک.»[٤][٥] لە ١٨ی ئازاری ٢٠١٠ ڕاگەیەنرا کە پێرێلمان مەرجەکانی وەرگرتنی یەکەم خەڵاتی ھەزارەی پەیمانگای کلەی بەھۆی سەلماندنی گریمانەی پوانکارێ بەدەست ھێناوە.[٦] بەڵام ئەو لە ١ی تەممووزی ٢٠١٠، خەڵاتی یەک ملیۆن دۆلاری ڕەت کردەوە. ئەو وتی بڕیاری ئەنجومەنی پەیمانگای کلەی دادپەروەرانە نییە، چونکە بە بڕوای ئەو، بەشداریی خۆی لە سەلماندنی گریمانەی پوانکارێ زیاتر لە بەشداریی ڕیچارد س. ھامیلتۆن نەبوو؛ ئەو ماتماتیکزانەی کە تیۆریی بزاڤی ڕیچیی دامەزراند و ئەم تیۆرییە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر سەلماندنی پێرێلمان ھەبوو.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Perfect Rigour: A Genius and the Mathematical Breakthrough of the Century by Masha Gessen – review». the Guardian (بە ئینگلیزی). ٢٧ی ئازاری ٢٠١١. لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ Company، Sudo Null. «Sudo Null – Latest IT News». SudoNull (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}:|دوایین=has generic name (یارمەتی) - ↑ «Brilliant & Reclusive Russian Mathematician Doesn't Need Your Prize Money». Discover Magazine (بە ئینگلیزی). لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «Fields Medals 2006». International Mathematical Union (IMU) - Prizes. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی نیسانی ٢٠٠٦ ھێنراوە.
- ↑ «Russian maths genius Perelman urged to take $1m prize». BBC News. ٢٤ی ئازاری ٢٠١٠.
- ↑ «The Poincaré Conjecture». لە ڕەسەنەکە لە ٥ی تەممووزی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Grigori Perelman»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٧ی تەممووزی ٢٠٢٦.