بۆ ناوەڕۆک بازبدە

گرگنی سپی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی سیستەمی سیریوس کە لەلایەن تەلیسکۆپی بۆشاییی ھەبڵەوە گیراوە. سیریوس بی کە نزیکترین گرنگی سپییە لە زەوییەوە، دەتوانرێت وەک خاڵێکی ڕووناکی کاڵ لە لای چەپی خوارەوەی سیریوس ئەی زۆر ڕووناکترەوە ببینرێت.

گرگنی سپی (بە ئینگلیزی: White dwarf) جۆرێکە لە ئەستێرەی زۆر چڕ، ھەرچەندە قەبارەکەی مەزەندە دەکرێت بە قەبارەی زەوی بەڵام بارستایی و قورسایی بەراورد دەکرێت بە ھەمان بارستایی و قورسایی خۆر. گرگنی سپی دروەشانەوەکەی لە گەرمی پاشماوەوە دەست دەکەوێت نەک لە ناوکەیەکگرتن. ئەستێرەکانی وەکو خۆر کە بارستەیان ئەوەندە بەرز نییە بتوانن دابڕمێن و ببنە ئەستێرەی نیوترۆنی یان کونەڕەش، پێشبینی دەکرێت دواتر لە پەرەسەندنیاندا ببنە ئەستێرەی گرگنە سپییەکان. نزیکترین گرگنی سپی ناسراوە بە سیریوس بی، کە ٨٫٦ ساڵی ڕووناکی لە ھەسارەی زەوییەوە دوورە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  • Shapiro، Stuart L.؛ Teukolsky، Saul A. (٢٠٠٤). Black Holes, White Dwarfs and Neutron Stars: the physics of compact objects. Physics textbook. Weinheim: Wiley-VCH Verlag GmbH & Co. KGaA. ژپنک ٩٧٨-٣-٥٢٧-٤١٤٥٠-٥.
  • Estimating Stellar Parameters from Energy Equipartition at sciencebits.com. Discusses how to find mass-radius relations and mass limits for white dwarfs using simple energy arguments.
  • McCook, G.P.؛ Sion, E.M.، eds. (٩ی ئەیلوولی ٢٠١٣). «White Dwarf Catalogue WD». Villanova University. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە.
  • White dwarf images at Astronomy Picture of the Day