زیندانی ئێڤین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە گرتووخانەی ئەوینەوە ڕەوانە کراوە)
زیندانی ئێڤین
Map
شوێنئێڤین
پۆتانی شوێن35°47′46″N 51°23′02″E / 35.796°N 51.384°E / 35.796; 51.384پۆتانەکان: 35°47′46″N 51°23′02″E / 35.796°N 51.384°E / 35.796; 51.384
ڕەوشی ھەنووکەییلە کارایە
توانانزیکەی ١٥٫٠٠٠
کرایەوە لە١٩٧٢؛ ٥٢ ساڵ لەمەوپێش (١٩٧٢)
بەڕێوەدەبرێت لە لایەنسیستەمی دادی ئێران
بەڕێوبەری زیندانعەلی چوارمەحەلی
شارتاران
وڵاتئێران

زیندانی ئێڤین بەدناوترین زیندانی ئێرانە. زیندانەکە لە بەرزایییەکانی چیای ئەلبورز لە سەرووی تارانەوەیە. ھەندێک لە ناسراوترین چالاکوان و پارێزەرانی ئێران لەم زیندانەدا ماوەی زیندانییەکەیان بەسەر دەبەن.[١] زیندانەکە ساڵی ١٩٧١، لە سەردەمی محەممەدڕەزا پەھلەوی وەک شوێنی زیندانییانی سیاسی بنیات نرا. لەو کاتەدا جێی ٣٢٠ زیندانی دەبووە؛ دوای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران زیندانەکە بۆ لەخۆگرتنی ١٥ ھەزار زیندانی فراوان کراوە. ئێڤین بۆ دڕندەیی و ئەشکەنجە ناوبانگی ھەیە و باوەڕ وایە کە زۆرکەس لەم زیندانەدا بە ئەشکەنجەوە گیانیان لەدەست داوە.[٢][٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Dehghan, Saeed Kamali (6 October 2016). "Iranian writer faces long jail term for short story on stoning to death" – via www.theguardian.com.
  2. ^ "Inside Iran: Tehran's notorious Evin Prison". english.alarabiya.net.
  3. ^ "Tehran's Evin prison may become park". 12 May 2015 – via www.bbc.com.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]