گرتنی بیرگە بە شێوەی بزۆک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گرتنی بیرگە بە شێوەی بزۆک
(ئینگلیزی: Dynamic memory allocation) دابینکردنی بەشێک لە بیرگە لە کاتی پێویستدا، بەو مانایەی کە پێویست ناکات بەشێکی دیاریکراو بۆ کارێک بە بەردەوامیی یا بە جێگیریی دابنرێت، بەڵکو لە کاتی جێبەجێبوونی بەرنامەیەکدا و بە پێی پێویست بزۆکانە ئەو بەش و قەوارەیەی پێویستە، تەرخان دەکرێت بۆ کردارەکانی بەرنامەکە، ئەم سیفەتە لە سیستەمی کارپێکردنی نوێدا بەدی دەکرێت و بۆ ئەنجامدانی کار و کردارەکانی خۆی بەکاری دەهێنێت.
هاوکات لە ڕێگەی ناوبەستی بەکاربەرییەوە (API) کە پەرەپێدراون بۆ ئەو مەبەستەی لەکاتی جێبەجێ بووندا ئەو بەشە بیرگەیەی پێویستە دابین بکرێت بۆ بەرنامە، ئەتوانین لە داڕشتنی بەرنامەکانماندا بەکاریان بهێنین و بەشی پێویست تەرخان بکەین بۆ خۆمان و پاشانیش بی سڕیینەوە[١].

سەرچاوە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ پەڕتووکی (پێناسە و ڕاڤەی زاراوەکانی کۆمپیوتەر) / هەولێر ٢٠١٢ - نووسینی ئاراس نوری