گرتنی ئەکرەم ئیمامئۆغلوو
Part of خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٥ی تورکیا | |
![]() ئیمامئۆغلوو لە ئازاری ٢٠٢٤ | |
ڕێکەوت |
|
---|---|
ناوچە | ئەستەمبوڵ، تورکیا |
ھۆکار | بانگەشەی گەندەڵی و تیرۆریزم |
بەشداربووان | پۆلیسی تورکیا |
دەرەنجام |
|
دەستگیرکردنەکان | ئەکرەم ئیمامئۆغلوو |
لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢٥، ئەکرەم ئیمامئۆغلوو، سەرۆکی شارەوانیی ئەستەمبوڵ و سیاسەتوانی ئۆپۆزیسیۆنی ئەندامی پارتی کۆماریی گەل لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە بە تۆمەتی گەندەڵی، زەوتکردن، وەرگرتنی بەرتیل، سپیکردنەوەی پارە و پشتیوانیکردن لە تیرۆر، بەتایبەتی پشتگیریکردنی پەکەکە دەستبەسەر کرا. دواتر بە تۆمەتی گەندەڵی لە ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٥، ڕەوانەی زیندانی مەڕمەڕە کرا. گرتنی ئیمامئۆغلوو لەگەڵ دەستبەسەرکردنی زیاتر لە ١٠٠ کەسی دیکە، ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی بەرفراوانی لە شارە گەورەکانی تورکیادا لێکەوتەوە.[١][٢]
پێشینە
[دەستکاری]لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ەوە چالاکییەکانی ئاکەپە لە دژی نوێنەرانی ئۆپۆزیسیۆن گەرمتر بوو.[٣] لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢٥، زانکۆی ئەستەمبوڵ بەھۆی ناڕێکی، بڕوانامەی ئیمامئۆغڵووی ھەڵوەشاندەوە. بەو پێیەی بەربژێران بۆ سەرۆکایەتیی تورکیا دەبێت بڕوانامەی زانکۆیان ھەبێت، ئەمە بە شێوەیەکی کاریگەر ڕێگری لە بەربژێربوونی ئیمامئۆغلوو بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دەکات.[٣] ئەم بڕیارە تەنیا چەند ڕۆژێک پێش ئەوەی پارتی ئۆپۆزیسیۆن ئیمامئۆغلوو وەک بەربژێری ھەڵبژاردنی داھاتوو ھەڵبژێرێت ھاتە ئاراوە.[٤]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Guzel، Mehmet؛ Fraser، Suzan (١٩ی ئازاری ٢٠٢٥). AP News (بە ئینگلیزی) https://apnews.com/article/turkey-istanbul-mayor-police-search-ead3dd38aa547ecd13bc336e7d6c4d58?utm_source=copy&utm_medium=share. لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ Toksabay، Ece؛ Erkoyun، Ezgi (١٩ی ئازاری ٢٠٢٥). Reuters https://www.reuters.com/world/middle-east/turkish-authorities-order-detention-istanbul-mayor-some-100-others-2025-03-19/. لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ ئ ا Ebrahim، Nadeen (١٩ی ئازاری ٢٠٢٥). CNN (بە ئینگلیزی) https://www.cnn.com/2025/03/19/europe/turkey-imamoglu-detained-erdogan-analysis-intl/index.html. لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ Reuters. ١٩ی ئازاری ٢٠٢٥ https://www.reuters.com/world/asia-pacific/istanbul-university-annuls-istanbul-mayor-imamoglus-diploma-over-irregularities-2025-03-18/. لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]![]() | ئەم سیاسەت وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |