گاڵ

گاڵ، (بە ئینگلیزی: Scabies؛ لە لاتینییەوە: scabere بە واتای «خوراندن») نەخۆشییەکی پێستی گواستراوەی مرۆڤە کە بەھۆی گەنەیەکی زۆر بچووکەوە (٠٫٢ تا ٠٫٤٥ ملیمەتر) بە ناوی "Sarcoptes scabiei var. hominis" تووشی مرۆڤ دەبێت.[١][٢] ئەم نەخۆشییە کێشەیەکی تەندروستیی گشتیی بەرچاوە، بەتایبەت لە شوێنە قەرەباڵغەکانی وەک خانەی بەساڵاچووان، قوتابخانەکان، کەمپی پەنابەران، زیندانەکان و نەخۆشخانەکان.[٣][٤]
نیشانەکان
[دەستکاری]باوترین نیشانەکانی گاڵ بریتین لە خورانی توند (کە زۆرجار لە شەواندا خراپتر دەبێت)[٥] و دەرکەوتنی زیپکەی ورد لەسەر پێست. ھەندێک جار ھێڵی زۆر باریک (کون و ڕێڕەوی گەنەکان) لەسەر پێست دەبینرێن کە بەھۆی کونکردنی پێستەکە بۆ ھێلکەدانان دروست دەبن.[٦]
نیشانەکان دەکرێت لە زۆربەی بەشەکانی لەشدا ھەبن یان تەنھا لە ناوچەی دیاریکراوی وەک مەچەک، نێوان پەنجەکان، یان کەمەردا دەرکەون. ئەگەر کەسەکە بۆ یەکەم جار تووش بێت، نیشانەکان لە ماوەی سێ ھەفتەدا دەردەکەون، بەڵام لە تووشبوونی دووەمدا، نیشانەکان لەوانەیە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا دەست پێبکەن. خوراندنی زۆر دەبێتە ھۆی برینداربوونی پێستەکە و ڕێگە خۆش دەکات بۆ تووشبوون بە ھەوکردنی بەکتریاییی پێست.
ھۆکار و شێوازی گواستنەوە
[دەستکاری]گاڵ بەھۆی گەنەی مێینەوە دروست دەبێت کە دەچێتە ناو پێست و ھێلکە دەکات، نیشانەکانیش بەھۆی کاردانەوەی ھەستیاریی (Allergic reaction) لەشەوەیە بۆ گەنەکان.[٧] ئەم نەخۆشییە زۆرجار لە ڕێگەی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ و درێژخایەنی پێست لەگەڵ کەسی تووشبوو (بۆ ماوەی لانی کەم ١٠ خولەک) دەگوازرێتەوە، وەک لە کاتی سێکس یان پێکەوە ژیاندا. نەخۆشییەکە تەنانەت پێش دەرکەوتنی نیشانەکانیش دەکرێت بگوازرێتەوە.
جۆرێکی توندی نەخۆشییەکە ھەیە کە پێی دەوترێت «گاڵی توێکڵدار» (Crusted scabies)؛ ئەم جۆرە جیاواز نییە بەڵکوو بەھۆی ژمارەیەکی یەکجار زۆری گەنەکانەوەیە لەسەر پێست و زیاتر تووشی ئەو کەسانە دەبێت کە سیستمی بەرگریی لەشیان لاوازە، و زۆر زیاتر دەگوازرێتەوە. ئاژەڵەکانی تر گاڵی مرۆڤ ناگوێزنەوە، بەڵکوو ئەوان تووشی جۆرێکی تر دەبن کە پێی دەوترێت (Sarcoptic mange).[٨]
دەستنیشانکردن و چارەسەر
[دەستکاری]دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە لە ڕێگەی دۆزینەوەی گەنەکە (بە بەکارھێنانی ڕووناکی و گەورەکردن)یان بینینی برینی باوی نەخۆشییەکە دەبێت. چەندین دەرمان بۆ چارەسەر بەردەستن، لەوانە کرێمی پێرمێترین (Permethrin)، کرۆتامیتۆن، لیندان، و دەرمانی ئایڤەرمێکتین (Ivermectin) بە شێوەی حەب یان کرێم.[٩]
کەسانی نزیک و ئەوانەی لە ھەمان ماڵدا دەژین دەبێت لە ھەمان کاتدا چارەسەر وەربگرن. ھەروەھا دەبێت جێگەی نوستن و جلوبەرگی سێ ڕۆژی ڕابردوو بە ئاوی گەرم بشۆردرێن و بە گەرمی وشک بکرێنەوە. بەھۆی ئەوەی گەنەکان ناتوانن پتر لە سێ ڕۆژ دوور لە پێستی مرۆڤ بژین، شۆردنی زیاتر پێویست نییە. نیشانەکان لەوانەیە بۆ ماوەی دوو تا چوار ھەفتە دوای چارەسەریش بەردەوام بن.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Gates RH (٢٠٠٣). Infectious disease secrets (چاپی 2nd). Philadelphia: Elsevier, Hanley Belfus. لاپەڕە ٣٥٥. ژپنک ٩٧٨-١-٥٦٠٥٣-٥٤٣-٠.
- ↑ «Parasites - Scabies: Epidemiology & Risk Factors». Centers for Disease Control and Prevention. ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠. لە ٢٩ی نیسانی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Middleton، Jo؛ Cassell، Jackie A.؛ Walker، Stephen L. (٢٠٢٣)، «Scabies Management in Institutions»، لە Fischer، Katja؛ Chosidow، Olivier (eds.)، Scabies (بە ئینگلیزی)، Cham: Springer International Publishing، لاپەڕە ٤٣٣–٤٥٨، doi:١٠.١٠٠٧/٩٧٨-٣-٠٣١-٢٦٠٧٠-٤_٢٩، ژپنک ٩٧٨-٣-٠٣١-٢٦٠٧٠-٤
- ↑ Richardson، Naomi A؛ Cassell، Jackie A؛ Head، Michael G؛ Lanza، Stefania؛ Schaefer، Corinna؛ Walker، Stephen L؛ Middleton، Jo (تشرینی دووەمی ٢٠٢٣). «Scabies outbreak management in refugee/migrant camps in Europe 2014–2017: a retrospective qualitative interview study of healthcare staff experiences and perspectives». BMJ Open (بە ئینگلیزی). ١٣ (11) e075103. doi:١٠.١١٣٦/bmjopen-٢٠٢٣-٠٧٥١٠٣. ISSN ٢٠٤٤-٦٠٥٥. PMC ١٠٦٣٢٨٢٩. PMID ٣٧٩٤٠١٥٣.
- ↑ «Parasites – Scabies Disease». Center for Disease Control and Prevention. ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠. لە ٢ی ئایاری ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئایاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ↑ «Parasites – Scabies Disease». Center for Disease Control and Prevention. ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠. لە ٢ی ئایاری ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئایاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ↑ «Parasites – Scabies Disease». Center for Disease Control and Prevention. ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠. لە ٢ی ئایاری ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئایاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ↑ Georgis' Parasitology for Veterinarians (چاپی 10). Elsevier Health Sciences. ٢٠١٤. لاپەڕە ٦٨. ژپنک ٩٧٨-١-٤٥٥٧-٣٩٨٨-٢.
- ↑ «Parasites – Scabies Medications». Center for Disease Control and Prevention. ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩. لە ٣٠ی نیسانی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.