گالێریا ڤیتۆریۆ ئیمانویل دوو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Galleria Vittorio Emanuele II
Map
شوێنمیلان، ئیتاڵیا
پۆتانەکان45°27′56″N 9°11′24″E / 45.46556°N 9.19000°E / 45.46556; 9.19000پۆتانەکان: 45°27′56″N 9°11′24″E / 45.46556°N 9.19000°E / 45.46556; 9.19000
ڕۆژانی کرانەوە١٨٧٧
خاوەنشارەوانی میلان
تەلارسازژویسپێ مەنگۆنی
هۆکاری گواستنەوەی گشتی بۆ خەڵک Duomo

گالێریا ڤیتۆریۆ ئیمانویل دوو بە کۆنترین مۆڵی بازرگانی دادەنرێت لە ئیتاڵیا کە تائێستا چالاکە و بەردەوامە لە خزمەتگووزاری وە بە یەکێک لە لە شووێنەوارە ھەرە گرینگەکانی شاری میلانۆ دادەنرێت. ئەم گالێریایە بە ناوی ڤیکتۆر ئیمانویلی دوو ەوە ناونراوە کە یەکەم پاشای شانشینی ئیتاڵیا بووە.

ئەم گالێریایە لە ساڵی ١٨٦١ دیزاینی بۆ کراوە و لە ساڵانی ١٨٦٥ تاوەکو ١٨٧٧ لایەن تەلارسازی ئیتاڵی ژویسپێ مەنگۆنی بنیاتنراوە.

تەلارسازی[دەستکاری]

ئەم تەلارە پێکھاتووە لە دوو گومەزی شووشەی کە بە ئاسن ڕاگیراوە کە بە شیوەیەکی ھەشت لا (ئۆکتاگۆن) و دەڕوانێتە سەر ھەردوو شەقامی پیازا دێل دوۆمۆ و شەقامی پیازا دیڵا سکاڵا. لەو سەردەمەدا ئەم جۆرە دیزاینە باوترین جۆری دیزاین بوون بۆ تەلاری بازرگانی کە بتوانی شووشە و ئاسن تێکەڵاو بەیەک بکەیت.

ناوەڕاستی ئەم ھەشت لایە گومەزێکی گەورەی شووشەی ھەیە کە تیرەی ناوەوەی ٣٧٬٥ مەترە و بەرزییەکەشی ١٧ مەترە.

سەقفی ئەم تەلارە بەھۆی جەنگی جیھانی دووەم تووشی تێکشکانێکی گەورە بوو، لە سالێ ١٩٧٠ چەندین ڕاپۆرت ئامادەکران کە کێشەکانی ئەم تەلارەی تێدا باسکرابوون، لە ساڵی ١٩٨٠ تواندرا ھەندێک لە کێشەکان چارەسەر بکرێت. لەڕۆژگاری ئەمرۆدا ئەگەر تەماشای سەقفی ئەم تەلارە بکەین، ئەوە چەندین چاکسازی و چاکردنەوەی تێدا بەدی دەکەین.

بازاڕ و چێشتخانە و ھۆتێل[دەستکاری]

گالێریا زۆر کات بە نازناوی «ژووری وێنەکێشانی میلان» ناودەبرێت بەھۆی بوونی ژمارەیەکی زۆر لە شوێنی بازارکردن و نانخواردن تێیدا.

گالێریا بەوە ناوبانگە کە چەندین بازاڕی گرانبەھا و مێژووی بە نرخی تێدایە لەوانە ھۆتێلی گرانبەھای Town House Galleria و کۆفی شۆپی بیفی Biffi Caffè (کە دامەزراندنەکەی دەگەڕیتەوە بۆ ساڵی ١٨٦٧).

لە ساڵی ٢٠١٢ شارەوانی میلان دوای ٢٠ ساڵ لە کارکردن گرێبەستی مەکدۆناڵدزی تازە نەکردەوە لەناو گالێریادا، بەمەش کێشە درووست بوو لە نێوان مەکدۆناڵدز و شارەوانی میلان، دواتر مەکدۆناڵدز ناچاربوو لە ناوچەیەکی نزیک لە گالێرا لقێکی تری خۆی بکاتەوە.

پێشانگا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]