بۆ ناوەڕۆک بازبدە

گازی خانەدان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گازی خانەدان ئەو گازانەن دەکەونە لای ڕاستی خشتەی خولی.[١]

گازە خانەدانەکان

[دەستکاری]

دوایین گرووپی لای ڕاستی خشتەی خولی گازە خانەدانەکانن. ئەو توخمانە بەو ھۆیە بە «خانەدان» پێناسە دەکرێن کە لەگەڵ ھیچکام لە توخمە باوەکانی تر وەک ئۆکسجین (O) کارلێک ناکەن. لە سروشتدا تەنانەت لەگەڵ ئەتۆمەکانی چەشنی خۆشیان پەیوەندی ساز ناکەن و بەم پێیەش لە تینی ژووردا بەردەوام لە دۆخی گازدا دەمێننەوە.

پێکھاتەی ئەتۆمی

[دەستکاری]

جگە لە ھیلیۆم (He) کە لە توێکڵی دەرەکی خۆیدا تەنیا دوو ئێلیکترۆنی ھەیە، دیتری توخمەکانی ئەو گرووپە ھەشت ئەلکترۆنیان لەو توێکڵەدا ھەیە.

تایبەتمەندییە فیزیکییەکان

[دەستکاری]

گشت ئەندامانی ئەو گرووپە گازگەلێکی بێ ڕەنگن. لە سەرەوە بەرەو خوارەوە چڕییان بەرز دەبێتەوە- ڕادۆن (Rn) پەنجاوچوار ھێندەی ھیلیۆم چڕترە.

تایبەتمەندییە کیمیایییەکان

[دەستکاری]

گازە نەجیبەکان لە سروشتدا ھیچکات کارلێک ناکەن. گازە نەجیبە قورسترەکان لە تاقیگەدا لەگەڵ فلۆر (F) پاژگەلێک پێک دەھێنن.

پاژەکان

[دەستکاری]

ئەو گازانە پاژگەلی سروشتییان نییە. ھەرچەند دەکرێت زێنۆن (Xe)، کریپتۆن (Kr) و ئارگۆن (Ar) ناچار بکرێن پاژگەلێت پێک بێنن.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Bauzá, Antonio; Frontera, Antonio (2015). "Aerogen Bonding Interaction: A New Supramolecular Force?". Angewandte Chemie International Edition. 54 (25): 7340–3.