بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کەی کاوووس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کەی کاووس (بە فارسی: کیکاووس، بە ئەڤێستایی: 𐬐𐬀𐬎𐬎𐬌 𐬎𐬯𐬀𐬥، ڕۆمانی کراو بۆ: Kauui Usan)، یەکێکە لە پاشا (شا) کانی مێژووی ئەفسانەیی ئێران و یەکێک لە کارەکتەرە دیارەکانی ناو پەرتووکی نەتەوەیی شانامەی فیردەوسی. ئەو کوڕی «کەی قوباد» (دامەزرێنەری خانەدانی کەیانیان) و باوکی شازادە «سیاوەش»ە.

کەی کاووس بۆ ماوەی ١٥٠ ساڵ فەرمانڕوایی ئێران دەکات. لە ماوەی دەسەڵاتی جەنجاڵی ئەودا، پاڵەوانی ناودارڕۆستەم، سەرەڕای ھەبوونی ناکۆکی و بە ناچاری، چەندین جار ھاوکاری دەکات و لە تێوەگلانەکان ڕزگاری دەکات. لە دوای مردنی، نەوەکەی کە ناوی «کەی خەسرەو»ە دەبێتە جێگرەوەی. بەپێی گێڕانەوە مێژوویییەکانی مێژوونووس مەسعوودی، کەی کاوووس تاوەرێکی بەرزی دروست کردووە بۆ «بەرەنگاربوونەوە و تەحەدای خودا»، ھەروەھا ھێرشی کردووەتە سەر وڵاتی یەمەن.

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  • ویکیپیدیای ئینگلیزی، ڕێکەوتی ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٦.