بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کەی. سی. بریکاری شاراوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کەی. سی. بریکاری شاراوە
چەشنکۆمیدی
دانەرکۆنی مارشاڵ
ئەکتەران
بابەتی کردنەوەبە شاراوەیی خۆم دەھێڵمەوە
ئاوازدانەر(ان)بێرت سەلن
وڵاتی بەرھەمھێنەرویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان٣
ژمارەی ئەڵقەکان٧٥
بەرھەمھێنان
کامێراچەند کامێرا
ماوەی پەخش٢١–٢٩ خولەک
پەخش
تۆڕکەناڵی دیزنی
فۆرماتی وێنە٧٢٠ پیکسڵ
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (2015-01-18) – ٢ی شوباتی ٢٠١٨ (2018-02-02)

کەی. سی. بریکاری شاراوە (بە ئینگلیزی: K.C. Undercover) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی کۆمیدیی ئەمریکییە کە لەلایەن کۆرنی مارشاڵەوە دروست کراوە و لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ تا ٢ی شوباتی ٢٠١٨ لە کەناڵی دیزنی پەخش کراوە. ئەستێرەکانی زنجیرەکە بریتین لە زێندایا، ڤێرۆنیکا دۆن، کامیل ماکفادن، ترینیتی ستۆکز، تامی تاونسێند، و کەدیم ھاردیسۆن.

چیرۆک

[دەستکاری]

زنجیرەکە لە واشینگتن دی سیدایە و باس لە کەی. سی. کوپەر دەکات، کە بلیمەتێکی بیرکاریی قوتابخانەی ئامادەیییە، کە لەلایەن دایک و باوکییەوە بە کاری سیخوڕی ئاشنا دەبێت دوای ئەوەی بۆی دەردەکەوێت کە ئەوان سیخوڕی شاراوەن کە بە نھێنی کار دەکەن بۆ دەزگایەک بە ناوی دە ئۆرگنیزەیشن. براکەی ھەوڵ دەدات بەشدار بێت چونکە ھەست بە تەنیایی دەکات و سەرەنجام دەچێتە پاڵ تیمەکە، و حەزەکەی دەبێتە ھۆی ئەوەی کە دایک و باوکی منداڵێکی ڕۆبۆتی نوێ بکڕن. ھەموو ئەڵقەیەک سەرنج دەخاتە سەر کەی سی و خێزانەکەی کاتێک ڕووبەڕووی کێشەی خێزانیی باو دەبنەوە و لە ھەمان کاتیشدا وڵات دەپارێزن، لەگەڵ چیرۆکێکی دووبارەبووەوە کە تێیدا پلانی ڕێکخراوی تاوانکاری تێک دەدەن.

بەشداربووان

[دەستکاری]

بەرھەمھێنان

[دەستکاری]

زنجیرەکە بۆ یەکەمجار وەک ئەڵقەیەکی تاقیکردنەوەیی پێش بەرھەمھێناندا بە ناوی کەیتیی سەرسووڕھێنەر لە تشرینی دووەمی ٢٠١٣ ڕاگەیەندرا. بڕیار بوو زنجیرەکە ئەستێرەی فیلمی ڕایوەشێنە زێندایای تێدا بێت بە ڕۆکی سەرەکی، کە ڕۆڵی کەیتی کوپەری تەمەن ١٦ ساڵی دەگێڕا، کە شارەزایەکی قسەلەڕوو و متمانە بەخۆبووی تەکنەلۆژیا و پشتێن ڕەشێکی لێھاتوو بوو، کە بۆی دەردەکەوێت کە دایک و باوکی سیخوڕن و چاوەڕێی ئەوە دەکەن کە شوێن پێی ئەوان بکەوێت. بڕیار بوو کە بەرھەمھێنانی ئەڵقەی یەکەم لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٤دا دەست پێ بکات.[٣] لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣دا، زێندایا لە توویتێکدا سەبارەت بە ئەڵقەی یەکەم و ڕای گەیاند کە دەیەوێت «کەناڵی دیزنییە خۆشەکە» بھێنێتەوە، و ئاماژەی بە زنجیرەکانی وەک ئەوە زۆر ڕەیڤنە، خێزانی سەربەرز، و کیم پۆسبڵ کرد.[٤] داواکرابوو کە لەلایەن کەناڵی دیزنییەوە لە مانگی ئایاری ٢٠١٤ پەخش بکرێت، لەژێر ناوی نوێی کەی. سی. بریکاری شاراوە.[٥] زنجیرەکە لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ لە کەناڵی واچ دیزنییەوە بڵاوکرایەوە، دواتر لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ بۆ یەکەمجار نمایشکرا لە تەلەڤیزیۆن، وەرزی یەکەم لە ٢٧ ئەڵقە پێکھاتبوو. لە ١٥ی ئایاری ٢٠١٥دا،[٦] کەناڵی دیزنی زنجیرەکەی نوێکردەوە بۆ وەرزی دووەم،[٧] کە لە ٦ی ئازاری ٢٠١٦ بۆ نمایشکرا، لە ١ی ئابی ٢٠١٦، گۆڤاری پیپڵ ئاشکرای کرد کە زنجیرەکە بۆ وەرزی سێیەم نوێکراوەتەوە.[٨] وەرزی سێیەم لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٧ لە کەناڵی دیزنی نمایشکرا و لە ٢ی شوباتی ٢٠١٨ کۆتاییی ھات.

پێشوازی

[دەستکاری]

زنجیرەکە بە گشتی پێداچوونەوەی ئەرێنیی وەرگرتووە. کۆمن سێنس میدیا ٣ لە ٥یان بەخشییە زنجیرەکە و وتیان «ئەستێرەی گەورەی دیزنی زێندایا زنجیرەیەکی مامناوەندی سیخوڕیی کۆمیدی ڕزگار دەکات.»[٩]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Lakeitcha Thomas (١ی شوباتی ٢٠١٨). «Fact Sheet: K.C. Undercover». Disney ABC Press. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی شوباتی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  2. ^ Lakeitcha Thomas (١ی شوباتی ٢٠١٨). «Fact Sheet: K.C. Undercover». Disney ABC Press. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی شوباتی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  3. ^ Philiana Ng (٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣). «Shake It Up Star Zendaya to Topline Disney Channel Spy Pilot». The Hollywood Reporter. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  4. ^ Zendaya [@Zendaya] (November 6, 2013). «I wanna bring back the cool Disney channel...I'm talking That's So Raven...Lizzie McGuire....Proud Family...Kim Possible feel...y'all know😏» (Tweet). لە July 18, 2019 ھێنراوە – via Twitter. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  5. ^ Philiana Ng (٨ی ئایاری ٢٠١٤). «Disney Channel Orders Zendaya's K.C. Undercover to Series». The Hollywood Reporter. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  6. ^ «New Series K.C. Undercover Starring Zendaya to Premiere Sunday, January 18, on Disney Channel». TV by the Numbers. ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ھێنراوە. {{cite web}}: |archive-date= / |archive-url= timestamp mismatch; 2016-07-15 suggested (یارمەتی)
  7. ^ «K.C. Undercover Renewed for Season 2 at Disney Channel». TVLine. ١٥ی ئایاری ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئایاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
  8. ^ Patrick Gomez (١ی ئابی ٢٠١٦). «Watch Zendaya Transform into a Portly Old Man for K.C. Undercover». People. لە ٣ی ئابی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  9. ^ «K.C. Undercover - TV Review». www.commonsensemedia.org (بە ئینگلیزی). ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥. لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]