کەیسی کۆمپیوتەر
ڕواڵەت
کەیسی کۆمپیوتەر یان سندووقی کۆمپیوتەر (بە ئینگلیزی: Computer case) کەیسی کۆمپیوتەر بریتییە لە کۆکەرەوەی گشت ڕەقامێرەکانی کۆمپیوتەری کەسی و زۆربەی ڕەقامێرەکان لەخۆدەگرێت. ئەو پێکهاتە و ڕەقامێرانەی کە لە ناو کەیسەکە دانراون وەک (سی پی یو، مەدەربۆرد، بیرگە، پاوەر سەپلای، درایڤی پەپکی بینایی) کە ئەوانە بە ڕەقامێری ناوەوە ناودەبرێن، لە کاتێکدا کە بەشەکەی تری ڕەقامێر بە ڕەقامێری دەرەکی ناسراون (کە بە شێوەیەکی ئاسایی ئەو ئامێرانەن کە بە کێبڵ دەبەسترێنەوە، یان ئامێرەکانی پڵەگ ئاند پڵەی وەک مۆنیتەر، بڵندگۆ، کیبۆرد، ماوس، یوو ئێس بی فلاش درایو) کە ئەوانە ئامێری لاوەکین.[١][٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «What Is a Computer Case? (Tower, Chassis, Housing)». Lifewire (بە ئینگلیزی). لە ٩ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ «Computer Case - Definition». BleepingComputer (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٩ی ئازاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە کەیسی کۆمپیوتەر تێدایە.