کەیت کامپبێڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Cate Natalie Campbell
زانیاری کەسێتی
ناوی تەواوCate Natalie Campbell
لەدایکبوون (١٩٩٢-٠٥-٢٠) ٢٠ی ئایاری ١٩٩٢ (تەمەن ٣١ ساڵ)
Blantyre, Malawi
باڵا١٨٦ سانتیمەتر (٦ پێ ١ in)[١]
کێش74 kg[١]
وەرزشی
یانەCommercial
راھێنەرSimon Cusack[٢]

کەیت کامپبێڵ (بە ئینگلیزی :Cate Campbell، لەدایکبووی ٢٠ی ئایاری ١٩٩٢) خانمە مەلەزانی پێشبڕکێکاری ئوسترالییە،[٣] لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٨ دا دوو مەدالیای برۆنز، و لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٢ مەدالیایەکی زێر و ھەروەھا مەدالیایەکی زێر و مەدالیایەکی زێوی لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦ و دوو مەدالیای زێری لە ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ی تۆکیۆ بەدەست ھێناوە.[٤][٥] لەکاتی نمایشی ھاتنە ناوەوەی وڵاتان لە مەراسیمی کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵمپیادی ٢٠٢٠ ی تۆکیۆ ئاڵاھەڵگری وڵاتەکەی بوو لە پاڵ وەرزشوانی یاری باسکەی ئوسترالیا پاتی میلس.[٦]

ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]

کەیت لە شاری پلانتایەری ولاتی مالاوی لە ٢٠ی ئایاری ١٩٩٢ لەدایک بووە. یەکەم منداڵی ناو بنەماڵەکەی ئێرکی ژمێریار و جێنی پەرستارە.[٧] سێ خوشک و برایەکی لە خۆی بچووکتر ھەیە براکەی نەخۆشی شەلەل دەماغی ھەیە و لە ژێرچاودێریدایە.[٨][٩]

جێنی دایکی پێشتر مەلەزان بووە بۆیە ھەرچوار کچەکەی فێری مەلەوانی کرد لە حەوزی ماڵەکەی خۆیان.[١٠]ھەروەھا ھەر بەمەبەستی مەلەکردن ڕوویاندەکردە دەریاچەیەکی نیزک لە خۆیان.[١١]بۆیە لە منداڵییەوە فێری مەلەکردن بوون. لەلایەن دایکیانەوە کتێبی پیرۆزیان بۆ دەخوێندرایەوە.[١٢] کەیتی لە ماڵیکی گەورە دەژیان کە بێ تەلەڤیزیۆن بوو. بەلام ئاژەلی ماڵیان زۆر بوو لەوانە: قەل، بەراز، پشیلە و مریشک. بەخێویان دەکردن.[١٣] لە کاتی خوێندنی قوتابخانەیدا نە بەھەرەی لە گۆرانیوتن ھەبوو نە لە سەما کردن بەلام توانایەکی باشی لە مەلەکردن ھەبوو کە لە ھەمانکاتدا یەکێک لە ئارەزووەکانی بوو. ھەروەھا وەک خۆی ڕایگەیاندبوو لە قوتابخانە خوێندکارێکی ئاست مام ناوەند بووە.[١٤]

سالی ٢٠٠١ کەیتی لەگەڵ خانەوادەی لە مەلاوییەوە گواستیانەوە بۆ ئوسترالیا. لەوێ درێژەی بە خوێندن دا لە ھەمانکاتیش بەشداری چەندین پاڵاوانێتی لەسەر ئاستی قوتابخانەکان کرد ھەروەھا بەھۆی تواناکانی بانگێشتی تیمی مەلەوانی ئوسترالیا کرا. ھەروەھا خوشکەکەشی برۆنتی کامپبێڵ بەھەمان شێوە بانگێشتی تیمی مەلەوانی ئوسترالیا کرا و پێکەوە بەشداری ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠١٢ ی لەندەن بکەن.[١٥]

ساڵی ٢٠٠٧ بەشداری فیستیڤاڵی ئۆڵمپیادی لاوانی ئوسترالیای لە سیدنی کرد و توانی دوو مەدالیای زێڕی لە مەلەوانی ٥٠ مەتری تاکی ئازاد و مەلەوانی ٤ × ١٠٠ مەتری ئازاد بباتەوە ھەروەھا لە ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٨ی پەکین توانی مەدالیای بڕۆنز لە مەلەوانی ٥٠ مەتری ئازاد بەدەست بھێنیت.[١٦]

بەشدارییەکان[دەستکاری]

ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٨[دەستکاری]

کەیت یەکێک بوو لە خانمە یاریزانە بەرشداربووەکانی ئوسترالیا لە یارییەکانی ھاوینەی ٢٠٠٨ لە پەکین. ئەمە یەکەم بەشداری بوو لە ئۆڵمپیاد. کەیت خێراترین ئەنجامی بۆ گەیستن بە چارەکی کۆتایی لە ڕکابەری ٥٠ مەتری ئازاد تۆمارکرد کاتێک توانی ٢٤٫٢٠ چرکە تەواو بکات. لە ڕکابەرییەکانی پێش کۆتایی توانی بە ٢٤٫٤٢ چرکە بگاتە قۆناغی کۆتایی لە قۆناغی کۆتایی پلەی سێیەم و مەدالیای بڕۆنزی بەدەست ھێنا دوای ئەوەی بە ٢٤٫١٧ چرکە گەیشتە ھێلی کۆتایی. ھەروەھا توانی مەدالیای بڕۆنز وەک بەشێک لە تیمی ٤ × ١٠٠ مەتری خانمان بەدەست بھێنێت .[١٧]

پاڵەوانییەتی جیھانی ٢٠٠٩[دەستکاری]

لە دوای تەواو بوونی یارییەکانی ھاوینەی ٢٠٠٨ی پەکین کەیت بەردەوامبوو لە بەشداریکردن لە پالاوانیتییە جیاجیاکان تایبەت بە مەلەوانی لە ساڵی ٢٠٠٩ بەشداری پاڵاوانێتی جیھانی مەلەوانی کرد کە لە ڕۆمای ئیتالیا بەرێوەچوو، توانی پلەی سێیەم لە ٥٠ مەتری ئازادی خانمان بەدەست بھێنێت[١٨]

ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠١٢[دەستکاری]

کەیت ئەندامی تیمی ئوسترالی بوو کە مەدالیای زێڕی بردەوە لە مەلەوانی ٤ × ١٠٠ مەتری ئازادی لەسەر ئاستی خانمان لە یاری ئۆڵمپیکی ھاوینەی ٢٠١٢ لە لەندەن. لە ئاستی تاکی بەشداری کێبرکێی مەلەوانی ٥٠ مەتری ئازادی کرد لەگەڵ برۆنتی خوشکی بەلام لە قۆناغی کۆتایی نەیانتوانی ئەنجامێکی باش بەدەست بھێنێت (کەیت پلەی ١٠، برۆنتی پلەی ٩ بەدەست ھێنا)[١٩]

٢٠١٣[دەستکاری]

لە پالاوانێتی مەلەوانی ئوسترالیای ٢٠١٣ کەیت بەشداری کرد لە ھەردوو پێشبرکێی ٥٠ مەتری ئازاد و ١٠٠ مەتری ئازاد مەدالیای زێری بردەوە ھەروەھا لە لە پاڵەوانییەتی جیھانی بۆ یارییە ئاوییەکان کە لە بارسێلۆنا پایتەختی ھەرێمی کەتەلۆنیا بەرێوەچوو لەگەڵ برۆنتی خوشکی و ئیما ماکیۆن و ئالیسیا کۆتس لە مەلەوانی ٤ × ١٠٠ مەتری ئازاد مەدالیای زیویان بردەوە، لە دوای تیمی ئەمریکی ەوە بوون بە جیاوازی ٠٬١٢ چرکە، لە شەشەمین ڕۆژی پێشبڕکێدا کەیتی لە مەلەوانی ١٠٠ مەتری ئازاد بە ماوەی ٥٢٫٣٤ گەیشتە ھێلی کۆتایی و مەدالیای زێڕی بەدەست ھێنا و ڕیکۆردێکی نوێ لەم یارییە تۆمار بکات.[٢٠][٢١]

٢٠١٥[دەستکاری]

کەیت کامپبێڵ (چەپ) و برۆنتی خوشکی لە پاڵاوانێتی جیھانی ٢٠١٥ بۆ یارییە ئاوییەکان

لە پاڵەوانییەتی جیھانی یارییە ئاوییەکانی ساڵی ٢٠١٥ لە کازان، لە مەلەوانی ٤ × ١٠٠ مەتری ئازاد دا، توانیان بە پێش ھەردوو تیمی ھۆڵەندی و ئەمریکا بکەون و مەدالیای زێر بەدەست بھێنن.[٢٢][٢٣] و لە پێشبرکێی مەلەوانی ١٠٠ مەرتی ئازاد کەوتە دوای برینی خوشکی و سارای مەلەزانی سویدی. پلەی سێیەم و مەدالیای بڕۆنزی بەدەست ھێنا. لە پاڵاوانێتی ئوسترالیا بۆ مەلەوانی کورت بۆ ساڵی ٢٠١٥ لە سیدنی، توانی لە یاریی ١٠٠ مەتری ئازاد دا ڕیکۆردێکی جیھانی تۆماربکات کە بە (٥٠٫٩١) ٥٠ چرکە و ٩١ لە ھەزاری چرکە بگاتە ھێلی کۆتایی بووە یەکم خانم ئەو پێشبڕکێیە لە خوار ٥١ چرکە کۆتایی پێبھێنێت .[٢٤]

٢٠١٦[دەستکاری]

لە پالاوانێتی مەلەوانی ئوسترالیای ٢٠١٦ سەرکەوتوبوو لە ١٠٠مەتری ئازاد بۆ گەیشتن بە یارییەکانی مەلەوانی ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦، و لە پێشبڕکێی ٥٠ مەتری ئازاد خولی پێش کۆتایی توانی ڕیکۆردێکی نوێ تۆمار بکات کاتێک توانی بە (٢٣٬٩٣) چەرکە یارییەکە بباتەوە؛ و بەردەوام بوو لە سەرکەوتن لە قۆناغی کۆتایی گەیشتە یارییەکانی ئۆڵمپیاد لە ٥٠ مەتری ئازاد دا. لەگەڵ ئەوەشدا کەیتی سەرکەوتوو بوو لە گەیشتن بە تیمی ئوسترالیا بۆ پێبڕکێی ٤ × ١٠٠ مەتری ئازاد.[٢٥][٢٦][٢٧]

ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦[دەستکاری]

بۆ جاری سێیەم لەسەر یەک کەیتی بەشداری یارییەکانی ئۆڵمپیای کردەوە بە ھاوبەشی لەگەڵ تیمی ئوسترالیا. لەگەڵ تیمی مەلەوانی خانمانی ئوسترالیای لە پێشبڕکێی ٤ × ١٠٠مەتری ئازادا توانی مەدالیای زێر بەدەست بھێنن بە ٣:٣٠٫٦٥ دەقە یارییەکەیان بردەوە و ڕیکۆردێکی نوێیان لەم یارییە لە ئۆڵمپیاد تۆمار کرد. ھاوکات برێتی خوشکیشی ئەندامی تیمەکە بوو. تیمی ئەمریکا دووەم و تیمی کەنەدا سێیەم بوون. ھەروەھا لە پێشبڕکێی ٤ × ١٠٠مەتری جۆراوجۆر توانیان مەدالیای زێو بەدەست بھێن. تیمی ئەمریکا مەدالیای زێڕ و تیمی دانیمارک مەدالیای بڕۆنزیان بەدەست ھێنا. کەیتی لە پێشبڕکێی ١٠٠ مەتری ئازاد و ٥٠ مەتری ئازاد بەشداری کرد بەلام نەیتوانی سەرکەوتن بەدەست بھێنێت لە پلەکانی دواوەوە مایەوە.[٢٨]

٢٠١٧[دەستکاری]

لە دوای کۆتایی ھاتنی ئۆڵمپیاد کەیتی بەمەبەستی پشوودان بۆماوەیەک لە مەلەوانی دوورکەوتەوە، ویستی لەو ڕێگایەوە مێشک و دەروونی ئارامبکاتەوە کە ماوەیەکی زۆر بەھۆی ڕاھێنان و خۆئامادەکردنەکان فەرامۆشی کردبوو.[٢٩] دوای پشووەکەی گەرایەوە ڕاھێنانەکان و بەشداری لە پالاوانێتی مەلەوانی ئوسترالیا کرد و گەیشتە ژمارەی پێوانەی جیھانی لە پێشبرکێی ١٠٠ مەتری ئازاد کاتێک بە ٥٠٫٢٥ چرکە پێشبرکێکەی بردەوە.[٣٠][٣١]

٢٠١٨[دەستکاری]

کەیتی گەرایەوە پێشبرکێکان، لە یارییەکانی گەلانی کۆمۆنوێلت ٢٠١٨ کە لە گۆڵد کۆست ی ئوسترالیا بەڕیوەدەچوو بەشداری کرد. لە پێشبڕکێی ٤ × ١٠٠ مەتری ئازاد لەسەر ئاستی خانمان پاڵ خوشکەکەی برۆنتی ھەروەھا ئیما ماکیۆن و شەینا جاک توانیان مەدالیای زێربەدەست بھێنن.[٣٢] پاشان توانی مەدالیای زێر لە پێشبڕکێی ٥٠ مەتری ئازاد لەسەر ئاستی خانمان بەدەست بھێنێت ژمارەی پێوانەی تۆمار کرد لە یارییەکانی کۆمۆنوێلت کاتێک توانی ٢٣٫٧٨ چرکە مەوادی پێشبڕکێکە ببڕێت.[٣٣] ھەروەھا مەدالیای زێڕیشی لە ٥٠ مەتری شێوازی پەپوولەی بەدەست ھێنا؛ و یەک مەدالیای زیوی لە ١٠٠ مەتری ئازادیشی بەدەست ھێنا. کاتێک بە ٥٢٫٦٩ مەودای پێشبرکێکەی تەواو کرد بە چەند چرکەیەک کەمتر لە دواوەوەی خوشکەکەی کە پلەی یەکەمی بەدەست ھێنا ٥٢٫٢٧ مەوداکەی تەواو کرد.[٣٤][٣٥]

ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠[دەستکاری]

کەیتی بۆجاری چوارەم لەسەریەک توانی بگاتە یارییەکانی ئۆڵمپیاد شیاوبونی بۆ بەشداری لە ئۆڵمپیادی ٢٠٢٠ی تۆکیۆ بەدەست ھێنا. بووە سێیەم خانمە مەلەوانی ئوسترالی ئەو دەستکەوتە بەدەست بھێنێت دوای لیسل جۆنس و ئیمیلی سیبۆم.[٣٦] لە ٧ ی تەممووزی ٢٠٢١ وەک یەکێک لە ئاڵاھەڵگرەکانی ئوسترالیا بۆ ئاھەنگی کردنەوە یارییەکانی ئۆڵمپیادی ٢٠٢٠ تۆکیۆ ڕاگەیەنرا، شان بەشانی یاریزانی باسکەی ئوسترالیا پاتی مێلس. بەمەش بووە یەکەم خانمە مەلەوانی ئوسترالی ئەو کارەی پێ بسپێردرێت.[٣٧] لە پاڵ ھەریەکە لە ئیما ماککون و مێگن ھاریس و برۆنتی خوشکی لە ٤ × ١٠٠مەتری گۆڕینی ئازاد لەسەر ئاستی خانمان بۆ جارێکی دیکە توانیان مەدالیای زێر بەدەست بھێنن و ژمارەی پێوانەی پێشوویان شکاندەوە، کەیتی بۆ سێیەم جار لەسەر یەک توانی لە ھەمان پێشبڕکێدا مەدالیای زێر بەدەست بھێنێت .[٣٨] لە پێشبڕکێی ١٠٠م ئازاد دا پلەی سێیەم و مەدالیای بڕۆنزی بردەوە. لە ڕۆژی نۆیەمی ئۆڵمپیادە کە لە پێشبرکێی ٥٠ مەتری ئازاد توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی کۆتایی بەلام نەیتوانی سەرکەوتوبێت و لە پلەی حەوتەمی بەدەست ھێنا. بەلام نیوسەعات دواتر. لە ٤ × ١٠٠مەتری شێوازی جۆراوجۆر توانی بە ھاوبەشی لەگەڵ تیمی ئوسترلیا مەدالیای زێر بەدەست بھێنن.[٣٩]

ژیانی تاکەکەسی[دەستکاری]

ژمارە پێوانەیییەکان[دەستکاری]

Long course
ڕووداو کات رێکەوت شوێن
50 m freestyle 23.78 CR ٠٧ی نیسانی ٢٠١٨ Southport, Australia
100 m freestyle 52.03 CR ١٠ی ئابی ٢٠١٨ تۆکیۆ, Japan[٤٠]
50 m butterfly 25.47 OC ٠١ی ئازاری ٢٠١٨ Gold Coast, Australia[٤١]
Short course
ڕووداو کات رێکەوت شوێن
50 m freestyle 23.19 CR ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ Adelaide, Australia
100 m freestyle 50.25 WR ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ Adelaide, Australia

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "Cate Campbell". fina.org. FINA. Retrieved 27 July 2018. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Lord, Craig (26 November 2015). "Emily Seebohm Riding Golden wave To Rio With A 1:59 Australian 200 Back S/C Record". Swimvortex. Archived from the original on 8 December 2015. Retrieved 27 November 2015. ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Cate Campbell". Australian Olympic Committee (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-01.
  4. ^ "Cate Campbell | Swimming Australia".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  5. ^ "Cate Campbell breaks world record on return to pool". www.abc.net.au (بە ئینگلیزی). 2017-10-26. Retrieved 2021-08-01.
  6. ^ Mcphee, Eliza (2021-07-23). "Patty Mills and Cate Campbell lead Australian team at Tokyo Olympics". Mail Online. Retrieved 2021-08-01.
  7. ^ "Campbell: Top Of The World". Inside Sport. Retrieved 2021-08-01.
  8. ^ "Swimming sisters Cate and Bronte Campbell carry Aussie hopes at Glasgow Games". Fox Sports (بە ئینگلیزی). 2014-07-20. Retrieved 2021-08-01.
  9. ^ "Dailytelegraph.com.au | Subscribe to The Daily Telegraph for exclusive stories" (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-01.
  10. ^ "Sport on Saturdays: Meet Cate Campbell, Olympic swimmer". Mamamia (بە ئینگلیزی). 2013-10-05. Retrieved 2021-08-01.
  11. ^ ""Who are... Cate and Bronte Campbell". NBC Olympics. Retrieved 7 August 2017". Retrieved 1ی Augustی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)CS1 maint: url-status (link) ٢٧ی ئابی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  12. ^ "Bronte and Cate Campbell talk about life in and out of pool". ZwemZa (بە ئینگلیزی). 2016-07-25. Retrieved 2021-08-01. ١ی ئابی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  13. ^ "Subscribe to The Australian | Newspaper home delivery, website, iPad, iPhone & Android apps" (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-01.
  14. ^ Cooke, Richard (2014-07-12). "Making a splash: Cate Campbell, 22, swimmer". The Saturday Paper (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-01.
  15. ^ "London 2012 - Campbell sisters to swim in London". web.archive.org. 2014-11-04. Retrieved 2021-08-01.
  16. ^ "Cate Campbell: Queen Of 100 Meters Freestyle Swimming". Women Fitness (بە ئینگلیزی). 2016-08-08. Retrieved 2021-08-01.
  17. ^ May 1992Blantyre, Full name Cate Natalie CampbellClub CommercialHeight 1 86 mNational team AustraliaCoach Simon CusackWeight 67 kgSport SwimmingName Cate CampbellEducation Ken State High SchoolStrokes FreestyleRole SwimmerSiblings Bronte CampbellBorn 20; Campbell, MalawiParents Eric; Campbell, Jenny CampbellSimilar People Bronte; McKeon, Emma; Seebohm, Emily; Coutts, Alicia; SchlangerProfilesTwitter, Melanie (2017-08-18). "Cate Campbell - Alchetron, The Free Social Encyclopedia". Alchetron.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-01. {{cite web}}: |last7= has generic name (help)
  18. ^ "Wayback Machine" (PDF). web.archive.org. 2009-08-06. Retrieved 2021-08-01.
  19. ^ IOC. "London 2012 50m freestyle women Results - Olympic swimming". Olympics.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-01.
  20. ^ "15th FINA WORLD CHAMPIONSHIPS".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  21. ^ "1 5 CAMPBELL Cate AUS 0.75 (1) 24.85 52.34".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  22. ^ "16th FINA World Championships Kazan (RUS) July 24 - August 9, 2015". {{cite web}}: line feed character in |title= at position 30 (help)CS1 maint: url-status (link)
  23. ^ "Swimming at the 2015 World Aquatics Championships – Women's 100 metre freestyle", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2021-02-28, retrieved 2021-08-01
  24. ^ "2015 Australia Short Course Championships: Day 4 - Meet Results - Swimming World". www.swimmingworldmagazine.com. Retrieved 2021-08-01.
  25. ^ "Cate Campbell Breaks World Textile Tie With Fran Halsall With 23.93 CR Dash Mark". web.archive.org. 2016-04-21. Retrieved 2021-08-01.
  26. ^ "Cate Campbell Swims 23.84 in Final, Moves to #2 All-Time". SwimSwam (بە ئینگلیزی). 2016-04-14. Retrieved 2021-08-01.
  27. ^ "2016 Australian Olympic Swimming Team selected | AUS Team | Rio 2016". web.archive.org. 2016-10-11. Retrieved 2021-08-01.
  28. ^ "Cate Campbell misses medals in stunning Rio upset". www.abc.net.au (بە ئینگلیزی). 2016-08-12. Retrieved 2021-08-01.
  29. ^ Clark, Laine (2018-03-03). "Cate Campbell caps stunning return with national record at trials". The Sydney Morning Herald (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-01.
  30. ^ readApril 6, MIKE COLMAN8 min; comments)`; }); });, 2018-6:57PM/* global newscorpau */ fetch then then innerHTML = `${data} comments`; document querySelector innerHTML += ` } (2018-04-06). "Mum's depression fears for Cate after Rio". couriermail (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-01.{{cite web}}: CS1 maint: extra punctuation (link) CS1 maint: multiple names: پێرستی نووسەران (link)
  31. ^ "RACE VIDEO: Cate Campbell Takes Back 100 Free SCM World Record at Australian Championships". Swimming World News (بە ئینگلیزی). 2017-10-26. Retrieved 2021-08-01.
  32. ^ Stutchbury, Greg (2018-04-05). "Campbell sisters power Australia to swimming world record". Reuters (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-01.
  33. ^ Lutton, Phil (2018-04-07). "No nerves, no doubts; Cate Campbell delivers when it counts in 50m free triumph". The Sydney Morning Herald (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-01.
  34. ^ "Easy as 1-2-3 for Cate and Mitch". www.goldcoastbulletin.com.au (بە ئینگلیزی). 2018-04-08. Retrieved 2021-08-01.
  35. ^ "Commonwealth Games 2018: Bronte Campbell beats sister Cate to claim gold in 100m freestyle". Fox Sports (بە ئینگلیزی). 2018-04-09. Retrieved 2021-08-01.
  36. ^ "Patty Mills, Cate Campbell named Australia's Tokyo Olympics flag-bearers". www.abc.net.au (بە ئینگلیزی). 2021-07-07. Retrieved 2021-08-01.
  37. ^ "Women's relay team smash own world record for Australia's first Tokyo 2020 Olympics gold". the Guardian (بە ئینگلیزی). 2021-07-25. Retrieved 2021-08-01.
  38. ^ McPhee, Sam (2021-07-30). "Australia's Emma McKeon wins GOLD at Tokyo Olympics in 100m freestyle". Mail Online. Retrieved 2021-08-01.
  39. ^ Stevens, Kylie (2021-08-01). "Emma McKeon wins her third gold medal with an Olympic record". Mail Online. Retrieved 2021-08-01.
  40. ^ James Sutherland (10 August 2018). "Cate Campbell Breaks 100 Free World Record By .01 Seconds". swimswam.com. Retrieved 18 October 2018.
  41. ^ Loretta Race (28 February 2018). "Cate Campbell Rocks New 50 Fly Australian National Record". swimswam.com. Retrieved 28 April 2019.