شانشینی کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە کەیانیی کوردستانەوە)
Jump to navigation Jump to search

Disambig RTL.svg  ئەم وتارە سەبارەت بە شانشینی کوردستان نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ‏کوردستان (ڕوونکردنەوە).

ئاڵای شانشینی کوردستان

شانشینی کوردستان ئەو دەوڵەتە کوردییە بوو لە باشووری کوردستان کە لەلایەن شێخ مەحموودی حەفید لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٢ دامەزرا و دوایی لە حوزەیرانی ساڵی ١٩٢٤ ھەڵوەشێنرایەوە، ھاوکاتیش ھیچ لایەنێک بە فەرمی پاڵپشتی ئەو دەوڵەتەی نەکردبوو، پایتەختی ئە دەوڵەتش شاری سلێمانی بوو و زاراوەی سۆرانی زمانی فەرمی ئەو دەوڵەتە بووە، ھەروەھا {کورمانجی و زازاکی}[ژێدەر پێویستە]، ئاینیی ئیسلام بە ئاینی یەکەمی دەوڵەتەکە دانرا.