بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کەویار ھەورامی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کەویار ھەورامی

لەدایکبوون (١٩٩٩-٠١-٠١) ١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٩ (تەمەن ٢٧ ساڵ)
پیشەگۆرانیبێژ
چالاکبوون٢٠١٠–ئێستا
چەشنمۆسیقای کوردی
ھاوسەرڕێبین سالار

کەویار ھەورامی (ناوی تەواوی: کەویار ھادی سەعید؛ لەدایکبووی ١٩٩٩[١] یان ١٩٩٨[٢] لە ھەڵەبجە) گۆرانیبێژێکی کوردە. ئەو بە ستایلە سوننەتییەکەی و توانای لە وتنەوەی گۆرانیی ھونەرمەندە کلاسیکەکان ناسراوە.[٣]

ژیاننامە

[دەستکاری]

کەویار ھادی لە ساڵی ١٩٩٩ (بەپێی ھەندێک سەرچاوەی تر ١٩٩٨) لە شاری ھەڵەبجە لەدایک بووە.[١][٢]

کاروانی ھونەری

[دەستکاری]

کەویار لە ساڵی ٢٠١٠ـەوە دەستی بە کاری ھونەری کردووە، کاتێک بەشداریی لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیی تایبەت بە منداڵانی بەھرەمەند کرد بە ناوی «تۆ نموونەی».[٣] بەھۆی دەنگە تایبەتەکەیەوە توانیویەتی ناوبانگێکی باش پەیدا بکات و توانایەکی باشی لە وتنەوەی گۆرانییەکانی ھونەرمەندان مەزھەری خالقی، محەممەدی ماملێ و عەدنان کەریم ھەیە.[٣]

لە دوای کۆچی دوایی ھونەرمەندی گەورەی ئێرانی، محەممەدڕەزا شەجەریان، لە ساڵی ٢٠٢٠، کەویار گۆرانیی «مرغ سحر»ی بە دەنگی خۆی وتەوە و وەک ڕێزێک پێشکەشی ڕۆحی ئەو ھونەرمەندەی کرد.[١]

بەرھەمەکان

[دەستکاری]

تاکە گۆرانییەکان

[دەستکاری]
  • نیوەشەو (٢٠١٨): ئەم گۆرانییە یەکەم بەرھەمی تایبەتی کەویار بوو کە بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوی کردەوە. تێکستی گۆرانییەکە لەلایەن «ژەنەڕاڵی پایز»[٤] (یان محەممەد عومەر)[٥] نووسراوە و ئاوازەکەی لەلایەن عەدنان کەریم دانراوە. دابەشکردنی مۆسیقاکەی لەلایەن ڕێبین سالارەوە کراوە.[٤] سەرجەم گرتەکانی کلیپەکە لە خانوویەکی چۆڵی شاری سلێمانی تۆمار کراوە.[٤]

ژیانی تایبەتی

[دەستکاری]

کەویار ھەورامی لە مانگی تەممووزی ٢٠٢٢ ژیانی ھاوسەرگیریی لەگەڵ مۆسیقاژەن و ژەنیاری ئامێری سەنتوور، ڕێبین سالار، پێکھێنا.[٣][٢] ڕێبین سالار یەکێکە لە مۆسیقاژەنە دیارەکانی کورد و لە ھەندێک لە کارە ھونەرییەکانی کەویاردا بەشداریی کردووە.[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 3 «کەویار گۆرانییەکی شەجەریان دەڵێتەوە». خەندان. ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠. لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  2. 1 2 3 4 «کەویار هەورامی هاوسەرگیریی کرد». ئێن ئاڕ تی ٢. لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  3. 1 2 3 4 «کەویار هەورامی ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا». سپی میدیا. ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٢. لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  4. 1 2 3 «کەویار نوێترین کلیپی بە ناوی "نیوەشەو" بڵاوکردەوە». سپی میدیا. ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨. لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  5. «کەویار کلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە». خەندان. ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨. لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە.