کەوتنی ئاشوور
| کەوتنی ئاشوور | |||||||
|---|---|---|---|---|---|---|---|
| بەشێک لە لەشکرکێشیی ماد بۆ سەر ئیمپراتۆریەتیی ئاشوور | |||||||
نەخشەیەکی ئیمپراتۆریەتیی ئاشووریی نوێ، کە شاری ئاشووریشی لەسەر دەردەکەوێت | |||||||
| |||||||
| شەڕکەرەکان | |||||||
|
|
| ||||||
| فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||
|
|
| ||||||
| ھێز | |||||||
| ~٢٥،٠٠٠-٣٠،٠٠٠ (بە نزیکەیی) | ~٢٠،٠٠٠-٣٠،٠٠٠ (بە نزیکەیی) | ||||||
| زەرەر و زیانە گیانییەکان | |||||||
| ~٤،٠٠٠-٧،٠٠٠ (توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی زیاتری پێویستە) | ۱٠٠،٠٠٠ (توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی زیاتری پێویستە) | ||||||
کەوتنی ئاشوور، یان شەڕی ئاشوور کاتێک ڕوویدا کە یەکەم شار و پایتەختی دێرینی ئیمپراتۆریەتیی ئاشووریی نوێ کەوتە دەست ھێزەکانی ماد و بابل و ھێزەکانی دیکەی سەرکردایەتیی یاخیبوون. تاڵانکردن و وێرانکردنی ئەو شارەی بەدوادا ھات کە تا ڕاددەیەک شارەکەی وێران کرد؛ بەڵام لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی ھەخامەنشییەکاندا چاک کرایەوە.
پێشینە
[دەستکاری]لە کۆتاییی دەسەڵاتی ئاشووربانیپاڵەوە لە ساڵی ٦٢٧ پێش زایین، ئیمپراتۆریەتیی ئاشووریی نوێ لە پێگەیەکی خراپ و ناسەقامگیردا بوو؛ شەڕی ناوخۆ، ڕاپەڕینەکان لە بابل و ئەنادۆڵ و قەوقاز و شام، داگیرکارییەکانی ماد و بابل و سکیتییەکان زۆر بوون بۆ ئەو ئیمپراتۆریەتەی کە بەھۆی شەڕی ناوخۆوە کۆنتڕۆڵی لەدەست داوە و وێران بووە. لە ساڵی ٦١٦ پێش زایین، بابلییەکان سەربەخۆییی دیفاکتۆی خۆیان لە ئاشوورییەکان وەرگرت و دایانمەزراند.
ھێرشکردنە سەر شارەکە
[دەستکاری]لە ساڵی ٦١٥ پێش زایین، مادەکان و ھاوپەیمانەکانیان شاری ئارابخایان داگیرکرد.[٣] ساڵی دواتر، ئاشووریان گەمارۆدا. زۆربەی ئەوەی لە سوپای ئاشووردا مابوویەوە لە نەینەوا بوو، بۆیە نەیاندەتوانی ھاوکاری بکەن. لە کۆتاییدا دوای پێکدادانێکی خوێناوی کە تەنانەت دواتر کەللەسەر و ئێسکەپەیکەرێکی زۆر دۆزرایەوە لە شارەکەدا، شارەکە لە ساڵی ٦١٤ پێش زاییندا گیرا.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Healy، Mark (١٩٩١). The Ancient Assyrians. New York: Osprey. لاپەڕە ٥٥.
- ↑ Healy، Mark (١٩٩١). The Ancient Assyrians. New York: Osprey. لاپەڕە ٦.
- ↑ A companion to Assyria : page 192
- ↑ A Companion to Assyria : page 192