بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کەوانەی سەرکەوتن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەربازێکی ئەمریکی لە کەوانەى سەرکەوتن کڵاوى بەدەستەوەیە
کەوانە سەرکەوتن لە ساڵی ٢٠٠٦

کەوانەکەی سەرکەوتن شوێنێکی گەشتیارییە لە گۆڕەپانی ئاهەنگە گەورەکان لە بەغدا. مۆنۆمێنتی کەوانەی سەرکەوتن لەلایەن کۆمپانیای بەریتانی مۆریس سینگەرەوە جێبەجێکرا کە بەرپرسیار بوو لە کارە برۆنزییەکانی دەست و قۆڵی دوو کەوانە دژبەیەکەکە. جگە لەوەش کۆمپانیای ئەڵمانی ئێچ.ئێچ. مێتالفۆرم کاری جێبەجێکردن و دروستکردنی شمشێرەکانی لە ئالۆوی پۆڵا پێ سپێردرا. کارەکانیان لەسەر مۆنۆمێنتەکە دیاری کۆمپانیاکە بوو بۆ بەغدا لەبەرامبەر دابینکردنی پێداویستی تەکنیکی و تەکنەلۆژی بۆ عێراق کە یارمەتیی دا لە دروستکردنی سیستمەکەی بۆ بەکارهێنانی نائاشتیانە. ئەم شوێنەوارە لەکاتی شەڕی ئێران و عێراقدا دروستکراوە. پێکهاتووە لە دوو شمشێری زەبەلاح، کەوانەیەک کە دوو دەستی بەهێزە شمشێر دەگرن. دەگوترا دەستەکان نموونەی دەستی سەددام حوسێن بوون. لەژێر شمشێرەکاندا پێنج هەزار کڵاوی سەربازانی ئێرانی دانرابوو، کە کڵاوی ڕاستەقینە و لە بەرەکانی شەڕ کۆکرابوونەوە لەکاتی شەڕی ئێران و عێراق. سەددام مەرجی دانا کە کڵاوەکان بە فیشەک کون بکرێن. مۆنۆمێنتەکە لەلایەن هونەرمەند خالد ئەلڕەحالەوە دیزاین کراوە. مۆنۆمێنتەکە پێشنیازی سەرکەوتن دەکات، لە هەمان کاتدا پێشنیازی هێز دەکات.[١] [٢] گۆڕەپانی فراوانی ژێر دوو شمشێرەکە شوێنی نمایشی سەربازی و ڕێپێوانی جەماوەری بوو کە لە سەردەمی سەددام حوسێندا ئەنجام دەدرا. شایەنی باسە حکوومەتی نوێی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٨ هەوڵیدا لایببات، بەڵام باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ڕێگری لەم کارە کرد، چونکە بڕە پارەیەکی زۆری تێچووە لە بودجەی عێراق و نوێنەرایەتی سەردەمێکی بەرچاو دەکات لە مێژووی عێراقدا. شوێنەوارەکە لە ساڵی ٢٠١١ نۆژەن کراوەتەوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «قوس النصر - العراق المسافرون العرب». artravelers.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. Limited، Elaph Publishing (٣ی شوباتی ٢٠١٠). «نصبا قوس النصر والوحدة الوطنية يخضعان للاجتثاث». Elaph - إيلاف (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: |دوایین= has generic name (یارمەتی)