کەناڵی ئەلبەغدادیە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کەناڵی ئەلبەغدادیە
بەشێکە لەtelevision in Iraq
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥
وڵاتعێراق
شوێنی بارەگاکانقاھیرە
وێبگەhttps://albaghdadiatv.com/
بەستەری وەسفکراوhttps://www.lyngsat.com/tvchannels/iq/Albaghdadia.html
Streaming media URLhttps://albaghdadiatv.com/livetv/

کەناڵی ئەلبەغدادیە (بە عەرەبی: قناة البغدادية) کەناڵێکی تەلەڤیزیۆنی مانگی دەستکردی عێراقییە بەرنامەکانی بە زمانی عەرەبی پەخش دەکات، بنکەکەی لە شاری قاھیرەی پایتەختی میسرە، کەناڵەکە بوودجەی دارایی لە دامەزرێنەرەکەوە دێت بەناوی عەون ئەلخەشلوک، ژمارەیەک لە پەیامنێرانی لە کاتی توندوتیژییەکانی عێراقدا کوژراون.

دامەزراندن[دەستکاری]

کەناڵی مانگی دەستکردی ئەلبەغدادییە لەسەر بنەمای ئازادی ڕادەربڕین و بەرگریکردن لە مافەکانی نیشتمان و ھاووڵاتی دامەزرا، لە ١٢ی ئەیلوولی ساڵی ٢٠٠٥ پەخشەکەی دەستیپێکرد، پاش ئەوەی بازرگانێکی عێراقی بەناوی عەون حسێن ئەلخەشلوک بڕیاری دامەزراندنی دا، بەرنامەکانی لە قاھیرە لە پایتەختی میسر پەخش دەکات.[١]

ستۆدیۆکان[دەستکاری]

ئەلبەغدادییە ٦ ستۆدیۆی گرانبەھای لە ناوخۆی عێراق دامەزراند، چوار ستۆدیۆ بۆ بەرنامەی جۆراوجۆر و دراما، دوو ستۆدیۆ بۆ بەرنامەی ھەواڵ، کە تێیدا ناوی پەیامنێرە شەھیدەکان و ھێماکانی ھونەر و داھێنان لە عێراق پەخش کرا، ھەروەھا ستۆدیۆی نوێی لە قاھیرە دامەزراند بە نوێترین تەکنەلۆژیای پەخشی تەلەڤیزیۆنی، و ئۆفیسی لە عەممان و دیمەشق ھەیە، و ڕاسپاردە لە بەیروت و سوید و نەرویج و ھۆڵەندا و ئوسترالیا و ھەوڵدەدات دوو ئۆفیس لە ھەولێر و سلێمانی و لەندەن بکاتەوە.[١]

بەڕێوەبردن و بەرنامەکان[دەستکاری]

کەناڵی ئەلبەغدادییە کەناڵێکی گشتیی کات بەسەربردنە و بەرنامەکانی بە زمانی عەرەبی لە کەناڵەکانی ھۆت بێرد و نایلسات و پێشتریش لە کەناڵی عەرەبسات پەخش دەکات، بەڕێوەبەری کەناڵەکە ناوی عەون حسێن ئەلخەشلوکە، نیووزم وتی «زۆرجار ئەو کەناڵە ڕەخنە لە حکومەتی نوێی عێراق و بوونی ئەمەریکا لە عێراق دەگرێت»، عەبدولحسێن شەعبان، بەڕێوەبەری گشتی پێشووی کەناڵەکە، داگیرکارییەکانی ئەمریکا بۆ سەر عێراق بە «سوکایەتیکردن بە عێراق» پەسن دەکات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا https://albaghdadiatv.com/aboutus ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.