کەم و کووڕیەکانی بلووری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
وێنەیەکی مایکڕۆسکۆپی ئەلێکتڕۆنی کە (a) گەردیلەی زیادە و (b) نقوستانی لە پێکھێنەری بلووری نیشان دەدات.

کەم و کووڕیەکانی بلووری (بە ئینگلیزی: Crystallographic defects) بریتییە لە پچراندنی نەخشەی ڕێکی بلوورات لە دۆخی ڕەقی ماددەیەک. ئەم دیاردەیە بە گشتی ڕوودەدات و بڕ و جۆرەکەی کاریگەری دەبێ لەسەر تایبەتمەندیەکانی ماددە.[١][٢][٣][٤]

کەموکوڕی لە شێوەی خاڵ[دەستکاری]

لە شێوەیەدا کەم و کووڕیەکە تەنھا لە یەک خاڵ یا بەدەوری خاڵێک دا دروست دەبێت.

کەم و کووڕی لە شێوەی بۆشایی بەریتیە لەو شووێنەی کە بەتاڵە لە گەردیلە. کاتێ گەردیلەکانی دەورو بەری ھەوڵی پڕ کردنەوەی ئەم بۆشاییە دەدەن دەبێتە جوڵە پێکردنی بۆشاییەکە بە ئاڕاستە پێچەوانە جەڵەی گەردیلەکان. خۆڕاگری جیرانەکانی ئەم بۆشاییە دەبێتە ھۆی خۆڕاگری ماددەکە بۆ ئەوەی بە ئاسانی ھەوڵی پڕ کردنەوەی بۆشاییەکە نەدەن و جوڵە بە بۆشاییەکە نەکەن. لە ھەندێ ماددەدا گەردیلەکان لە بۆشاییەکە ھەندێ دوردەکەونەوە بە ھۆی ڕاکێشانیان لە لایەن گەردیلەکانی پشتەوە. ھەندێ جار کەم و کووڕی لە شێوەی بۆشایی پێی دەگوترێ کەم و کووڕی شۆتکی (Schottky defect).

لە ھەندێ حاڵەتی تردا گەردیلەی بچووک (وەک کاربۆن و ھایدرۆجین) دەکەونە نێوان گەردیلەکانیتر کە لە شوێنی ڕاستەقینەیان جێگیرنەبوونە (Interstitial defects).

شێوەی کەم و کووڕی لە شێوەی خاڵ کە لە ماددەیەکی ڕەق کە لە یەک جۆری گەردیلە پێک ھاتوە.
کەمو کووڕی لە شێوەی ھێڵ (ڕەنگی شین). ئاڕاسەبڕی بێرگەر بە ڕەنگی ڕەش دیاری کراوە.

کەموکووڕی لە شێوەی ھێڵ[دەستکاری]

کەم و کووڕی لە شێوەی ھێل بە دووجۆر دەردەکەوێت. یەکەمیان بریتییە لە کەم و کووڕی لە ڕۆخ (edge dislocation) وە ئەوەی تریان بریتییە لە کەم و کووڕی بادراو (screw dislocation). ھەندێ جار ھەردوو کەم و کووڕیەکە بەیەکەوە دەردەکەوون کە پێیان دەگوترێ کەم و کووڕی تێکەڵ (Mixed dislocations).

کەم و کووڕی لە شێوەی ڕووتەخت[دەستکاری]

شوێنی بە یەک گەیشتنی دوو دەنکۆڵە کە ئاڕاستەی بلوورەکانیان جیاوازە پێی دەگوترێ سنوورە دەنکۆڵە. لەم سنورەدا کە لە شێوەی ھێڵێی جیاکەرەوە دەردەکەوێ کەم و کووڕی لە شێوەی ڕووتەخت بەرھەم دەبێت.

ھەندێ جار ئەم سنورە دەنکۆڵەییە بە ھۆی جیاوازی ئاڕاستەی دەنکۆڵەکەن دروست نابێ بەڵکوو بە ھۆی نایەکسانی لە تەرتیبی گەردیلەکانی بلوور بەرھەم دێت. بۆ نمونە گەر بلوورێک گەریلەکانی لە شێوەی (ABABABAB) بێت ئەوەی ھیچ سنورێکی دەنکۆڵەییی روست نابێ بەڵام گەر تەرتیبەکە بەم شیوەیە بێت (ABABBABA). لە شوێنی بەیەک گەیشتنی BB سنورە دەنکۆڵە دروست دەبێت.

جۆرێکی تری ئەم سنورە بەرھرم دێ لە ڕێی سنووری دوانی (twin boundary). ئەم جۆرە سنورە بە ھۆی شکانەوەی ڕێڕەوی بلوورەکەی کە وەک ئاوێنەیەک دەردەکەوێ کە شکانەوەی تێدا ڕوی دابێ وەک (ABCABCBACBA).

کەم و کووڕی لە شێوەی ڕووتەخت.

کەم و کووڕی قەبارەیی[دەستکاری]

کەم و کووڕی قەبارەیی دەردەکاوێ لە شێوەی 3D یا قبارەیی وەک کون (pores)، قڵیش (cracks). زۆرجار چەندین کەم و کووڕی لە نزیک یەکتر کۆدەبنەوە و دۆخێکی جیاواز دروست دەکەن کە پێیان دەگوترێ نیشتوەکان (precipitates).

پێناسەی ماتماتیکی[دەستکاری]

سەرکەوتووترین ڕێگەی ماتماتیکی بریتییە لە تیوری (topological homotopy) کە نەک تەنھا دەتوانێ ڕاڤەی کەم و کووڕی لە بلووراتی ماددەی ڕەق بکات بەڵکو توانای ڕاڤەی کردنی بلووری شل و شلگازی باڵاشی ھەیە.[٥]

ڕاڤە کردن لە ڕێگای لێکچواندنی کۆمپیوتەری[دەستکاری]

چەند تەکنیکێکی سەرکەتوو بۆ ڕاڤەی بلووری شڵ بریتین لە (Density functional theory), (classical molecular dynamics)، و (kinetic Monte Carlo).[٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Ehrhart, P. (1991) Properties and interactions of atomic defects in metals and alloys "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٣ی شوباتی ٢٠١٣. لە ڕێکەوتی ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.  , volume 25 of Landolt-Börnstein, New Series III, chapter 2, p. 88, Springer, Berlin
  2. ^ Siegel, R. W. (1982) Atomic Defects and Diffusion in Metals, in Point Defects and Defect Interactions in Metals, J. -I. Takamura (ED.), p. 783, North Holland, Amsterdam
  3. ^ Crawford, J. H. ; Slifkin, L. M. , eds. (1975). Point Defects in Solids. New York: Plenum Press.
  4. ^ Watkins, G. D. (1997) "Native defects and their interactions with impurities in silicon", p. 139 in Defects and Diffusion in Silicon Processing, T. Diaz de la Rubia, S. Coffa, P. A. Stolk, and C. S. Rafferty (eds), vol. 469 of MRS Symposium Proceedings, Materials Research Society, Pittsburgh, ISBN 1-55899-373-8
  5. ^ Mermin، N. (1979). "The topological theory of defects in ordered media". Reviews of Modern Physics. 51 (3): 591–648. Bibcode:1979RvMP...51..591M. doi:10.1103/RevModPhys.51.591. 
  6. ^ Cai، W.؛ Bulatov، V. V.؛ Justo، J. F.؛ Argon، A.S؛ Yip، S. (2000). "Intrinsic mobility of a dissociated dislocation in silicon". Phys. Rev. Lett. 84 (15): 3346–3349. Bibcode:2000PhRvL..84.3346C. PMID 11019086. doi:10.1103/PhysRevLett.84.3346.