کەمی ڤیتامین دی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ڤیتامین دی یێکێکە لەو ڤیتامینانای کە لەشمان پێویستی پێی هەیە تاکو تەندروست بێت(ڤیتامین دی ڤیتامینێکی چەوری تواوە واتە لە چەوری دەتاوێ نەک ئاو) ڤیتامین دی بێهاوتایە چونکە پێستی لەش بەرهەمی دەهێنێت (دروستی دەکات) لە تیشکی خۆر(هەتاو) کە تیشکی رۆژ بەبەر پێست دەکەوێتکا(ری سەرەکی بەرزکردنی ئاستی هەڵمژینی کالسیۆم،ماگنیزیۆم و فۆسفەیت لەلایەن ڕیخۆلەوە) ،ڤیتامین دی زۆر کرداری تری هەیە لە لەشدا{پشتگیری تەندروستی ئێسک و ددان دەکات،تەندروستی ماسولکە بەرەو پێش دەبات،سیستەمی بەرگری رێک دەخات،هاریکاری گەشەکردنی خانە دەدات،کەمکردنی ئلتهاب،رێکخستنی فشاری خوێن،پشتگیری کردنی تەندروستی دڵ و بۆریەکانی خوێن،پاراستنی لەش لە نەخۆشی شەکر و رێکخستنی ئاستی ئنسۆلین لە لەش هتد.....}،کەمی ڤیتامین دی رودەدات کە لەش ناتوانێ ڤیتامین دی هەلمژێ یاخود کە لەش ناتوانێت ڤیتانین دی دروست بکات، بەڵام دوو هۆیە باوەکانی [کەم خواردنی ئەو خواردنانەی کە ڤیتامین دی تێدایە وبەسەر نەبردنی کاتی پێویست لە بەردەم هەتاو(بەهۆی کار یاخود جێگای سروشتی یاخود پیسی ژینگە)]هەندێک دەرمان هەن کە بۆ چارەسەری نەخۆشیاکان بەکار دەهێنرێن لە هەمان کات توانای لەش بۆ دروست کردن و چالاک کردنی ڤیتامین دی کەم دەکەن لە ئەنجامدا کەمی ڤیتامین دی دروست دەبێت هەروەها توێژینەوەکان ئەوە نیشان دەدەن کە بە گشتی ‌‌‌ئەو مرۆڤانەی کە رەنگی پێستیان کالە یاخود گەنجن باشتر لەشیان ڤیتامین دی دروست دەکات لەو مرۆڤانەی کە رەنگی پێستیان تۆخە یان بە تەمەنن( دەتوانین بڵێین خێراتر گەنجەکان و پێست کالەکان لەشیەن دەست پێدەکات بە بەرهەم هێنانی ڤیتامین دی لەو مرۆڤانەی بەتەمەنن یاخود رەنگی پیستیان تۆخە)هەروەها مرۆڤی قەلەویش پێویستی بە کاتی زیاترە لە بەردەم هەتاو لە چاو مرۆڤی لاواز بۆ بەرهەم هێنانی ڤیتامین دی، لە کاتی دوو گیانیش کەمی ڤیتامین دی دەتوانێت ڕوو بدات بە هۆی ئەوە لەش زیاتر پێوستی بە ڤیتامین دی بێت ،منداڵی تازە لە دایک بووش ئەگەری زۆری تووش بوونی بە کەمی ڤیتامین دی هەیە چونکە شیری دایک رێژەیێکی کەمی ڤیتامین دی تێدایە(لەرێگەی پرسین لە دکتۆر واتە لەژێر چاودێری دکتۆر دەست بکەن بە دانی ڤیتامین دی بە شێوەی حەب یان ئەمپوول لە یەکەم ڕۆژی لە دایکبوون تاکو ئەو ڕۆژەی دەست پێدەکات بە خواردنی شیری قووتی کە ڤیتامین دی تێدا هەیە چیتر پێویستی بە حەب/ئەمپوول نابێت) ، هەروەها کەمی ڤیتامین دی نەخۆشیەکی باوە لە نێوان مرۆڤی جگەرە/نێرگلە کێش بیرو بۆچوونی زاناکان وایە کە جگەرە/نێرگلە کێشان کاریگەری لەو جین(تایبەتمەندیە میراتی) یانە دەکات کە بەرپرسیارن لە چالاك کردنی بەرهەمهێنەری ڤیتامین دی ئەو مرۆڤانەی کە نەخۆشیان لە جەرگ یاخود کلیە(گورچیلە) هەیە نەخۆشیەکەیان مەیل(ڕوو) دەکات لە نزم کردنی رێژەی ڤیتامین دی لە لەش لە رێگەی کاریگەر کردن لەسەر توانای لەش بۆ دروست کردن یاخود توانای چالاک کردنی ڤیتامین دی ، کەمی ڤیتامین دی دەتوانێت هیچ نیشانەی نەبێت یاخود دەرکەوتنی نیشانەکان چەند ساڵ بخایەنێ و لەگەڵ تێپەر بوونی کات گۆرانکاری لە نیشانەکان ڕوو بدات،داڕێژە:نیشانەکانی کەمی ڤیتامین دی: *گۆرانکاری باری دەروونی هەروەک ( دڵ تەنگی یان دڵە ڕاوکێ) *بێ هێزی ماسوولکە *دەرکەوتنی یان خراپتر بوونی بەرزی فشاری خوێن *ماندوویەتی بەردەوام *شکانی ئێسک لە ناکاو *لە دەست دانی چڕی(خەستی) ئێسک *ئازاری درێژ خایەن *رژانی پرچ (پرچ هەڵوەرین) *نەزۆکی *‌هێواش چاک بوونی برین {گەر هەر یەک لە نیشانەکانتان هەبوو سەردانی پزیشکێك بکەن بؤ دڵنیا بوون و چارەسەر بوون}، کەمی ڤیتامین دی ئەگەر لە ئاستێکی بەرز دابوو لە منداڵان دابێتە هۆی دەرکەوتنی ئێسکەنەرمە بەتایبەتی لەتەمەنی ٣ لۆ ١٨ مانگی بەدەردەکەوێت هەروەها بەهەمان شێوە ئەم نەخوشیە لە گەورانیش بەدەر دەکەوێت بەهۆی کەمی ڤیتامین دی بەڵام ناوێکی جیاوازی هەیە و هەندەک نیشانەیان جیاوازە هەروەها کەمی ڤیتامین دی دایك لە کاتی دوو گیانی دەکرێ کاریگەری بکاتە سەر گەشەی ئێسکی منالەکە دەرکەوتنی ئێسکی ئاشکرا ، بۆدەست نیشان کردنی کەمی ڤیتامین دی لە جەستە پشکنینی تاقیگەی (پشکنینی خوێنی) ڤیتامین دی ئەنجام دەدرێت ئەگەر ٢٠ یان کەمتر بوو کەمی ڤیتامین دی لە لەشدا هەیەدەقی لار،چارەسەری(‌عیلاجی) کەمی ڤیتامین دی لە لەش خواردنەوەی حەبی ڤیتامین دیە یاخود ئەمپوولی ڤیتامین دی(ئەمپەوول واتە شووشەیێکی بچووکی سەر مۆردەرمانی یەک شریقەی تێدایە) کە دەبێت دکتۆر دیاری بکات چونکە جەمی خواردنەوەی و کاتی و بری جیاوازە لە مرۆڤێک بۆ ئەوی تڕ بەهۆی جیاوازی تەمەن و رێژەی پێویست ( ئەمپوولەکە لەناو شیر دەتوێنرێ ئنجا دەخورێ )هەروەها خواردنی ئەو خواردنانەی کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین دی وەک {ماسی.جەرگ،پەنیر،کوارک،زەردینەی هێلکە،شەربەتی پرتەقاڵ،شیر،دانەوێلە(کۆرنفلیکس)،قەڕنابیت،بڕۆکۆڵی،هتد...} دەتوانێت ببتە چارەسەرهەروەها کات بەسەر بردنی ڕۆژانە لە بەردەم هەتاو کاتێکی دیاری کراو(ماوەی کورت ١٠-بۆ ١٥ خوولەک ڕۆژانە) بەتایبەتی لە نێوان سەعات ١٠ ی بەیانی -تاکو ٣ی پاش نیوەرۆ كە تیشکی هەتاو ستوونە لەو کاتانەی کە لەبەردەم هەتاو کات بەسەر دەبەن دەستان یاخود قاچتان دانەپۆشرابێ وبەبێ کرێمی بەرگری لە تیشکی خۆر(سەنسکریین) بوەستن بەڵام دەبێت ئاگەداری ئەمەش بن کە تیشکی هەتاو هەروەك چۆن سوودی هەیە زەرەریشی هەیە بۆ پێست زۆر کات بەسەر بردن لە بەردەم هەتاو دەبێتە هۆی سووتانی پێست و مەترسی شێرپەنجەی پێست بەرز دەکات(ئەگەر کاتێکی زۆر لە دەرەوە واتە لە بەردەم هەتاو بەسەر دەبەن جلی گونجاو داپۆشن کلاو لەبەر بکەن هەوڵ دەن لە سێبەر بووەستن هەروەها کرێمی بەرگری لە تیشکی هەتاو لێدەن)، هەندێک مرۆڤ تەنها بە حەب/ئەمپوول یان خواردن یان هەتاو چاك دەبێت ئەوی تر بە حەب/ئەمپوول، خواردن، هەتاو چاك دەبێت لە مرۆڤ بۆ مرۆڤ جیاوازە {پێویستی مرۆڤ بە ڤیتامین دی واتە کەمی ڤیتامین دی دەگەرێتەوە سەر هۆکاری جیاواز بە پێی تەمەن،بەرکەوتن لەگەڵ هەتاو،جۆری خۆراک ،دۆخی تەندروستی،هتد...) ، باشترین رێگاکان بۆ خۆ پاراستن(پشتگیری) لەکەمی ڤیتامین دی خوادنی ئەو خۆراکانە ک دەوڵەمەندن بە ڤیتامین دی کە پێشتر ئاماژەم کردووە،بوونی کێشکی تەندروست واتە چ قەڵەو بی چ زەعیف مامناوەند بی ئەمەش بە پایسکل ڵێخوڕین یان ڕۆیشتن(پیاسە)ی ڕۆژانە ئەنجام دەدرێت گەر ژیانکی چالاکتان (بەجوولە) تان هە ئەمە ئەگەری گرتنەوەی جێی وەرزشی هەیە یاخود زۆر نەخواردن واتە بەشی ئەوەندە تێڕ بی بەسیەتی بۆ پاراستنی کیشی تەندروستی لەش ،فەحس کردن ٦ مانگ جارێک ئەگەر کەمی ڤیتامین دی لە خێزانتان هەیە چونکە لە دایک و باوک بۆ منداڵ دەگوازرێ بەڵام دەرکەرتنی نەخۆشیەکە دەگەرێتەوە سەر خواردنی مرۆڤ و بەرکەوتنی لەگەڵ ڕۆژ، کۆتا شت کە پێویستە بیزانین کە زۆربەی مرۆڤ لە رێگای خواردن و هەتاو ئەو رێژە ڤیتامین دیە بەدەست دەهێنن کە پێویستە بۆ لەشێکی تەندروست،هەروەها کە دەزانن نەخۆشی کۆرۆنا لە هەموو شوێنێکی دنیا بڵاو بووە هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەری دەدەن ڤیتامین دی ڕۆلێکی بەرچاو دەبینێت لە پەتای کۆرۆنا،کۆرۆنا بەگشتی نیشانەکانی سەختر نیشان دەدات لەو مرۆڤانەی خاوەن سیستەمی بەرگری بێ هێزن یاخود خاوەنی نەخۆشی درێژ خایانن بەگشتی لەم دوو دۆخە نەخۆشی کەمی ڤیتامین دیشیان لەگەڵ دایە بۆیە پزیشکان لە چارەسەری پەتای کۆرۆنا حەب یان ئەمپوول دەدەن بە نەخۆشەکەن و ئامۆژگاریشیان دەکەن بۆ خواردنی شەربەتی پرتەقال و ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین دی وەکو (ماسی،شیر،زەردینەی هێلکە،برۆکۆلی،قرنابیت،.....) مرۆڤێک خاوەن کەمی ڤیتامین دی سیستەمی بەرگری حەتمەن لاوازە کۆرۆناش سیستەمەکە لاوازتر دەکەت بۆیە زیاد کردنی رێژەی ڤیتامین دی لە لەشدا دەبێتە هۆی زووتر چاک بوونەوەو سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنا. https://www.medicalnewstoday.com/articles/318060#_noHeaderPrefixedContentسەرچاوە