بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کەمیی ئۆکسجین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شینبوونی سەرپەنجەکان (Cyanosis)، کە دیارترین نیشانەی کلینیکیی کەمبوونی ئۆکسجینە لە شانەکاندا
شینبوونی سەرپەنجەکان (Cyanosis)، کە دیارترین نیشانەی کلینیکیی کەمبوونی ئۆکسجینە لە شانەکاندا

ھایپۆکسیا، ھیپۆکسی یان کەمیی ئۆکسجین (بە ئینگلیزی: Hypoxia) یەکێکە لە نیشانەکانی پزیشکی و بە واتای کەمبوونەوەی گەیاندنی ئۆکسجین دێت بۆ تەواوی لەش (ھایپۆکسیای گشتی) یان بۆ شانەکانی بەشێکی دیاریکراوی لەش (ھایپۆکسیای شانەیی).[١][٢]

نیشانەکان و ھۆکارەکان

[دەستکاری]

گرنگترین نیشانەی کلینیکیی ئەم دۆخە بریتییە لە شینبوونی لێو و پەنجەکانی دەست و قاچ (Cyanosis). ھایپۆکسیا دەکرێت بەھۆی چەندین ھۆکارەوە ڕووبدات، لەوانە:

  • کەمبوونەوەی ئۆکسجین لە ھەوادا (وەک سەرکەوتن بۆ شوێنە بەرزەکان و چیاکان).[٣]
  • تێکچوونی سییەکان و نەبوونی ھەواگۆڕکێی گونجاو لە شانەکانی سیدا.
  • کەمخوێنی (Anemia).[٤]
  • تێکچوون یان وەستانی سووڕی خوێن.

ھەروەھا، ژەھراویبوون بە دووکەڵی جگەر یان نێرگەلە (ھەڵمژینی زۆری دووکەڵەکەیان) دەکرێت ببێتە ھۆی ھایپۆکسیای سووک تا مامناوەند، ھۆکاری تر وەک ژەھراویبوون بە گازە ژەھراوییە پڕ دووکەڵەکان لە ٧٠٪ی حاڵەتەکاندا دەبێتە ھۆی دروستبوونی ھایپۆکسیا.[٥]

لێکەوتەکان

[دەستکاری]

کەمبوونەوەی ئۆکسجین بۆ شانەکان دەبێتە ھۆی ئاوسان و زیانگەیشتن بە خانەکان. ئەم زیانەش لە کۆتاییدا دەبێتە ھۆی تێکچوونی پرۆسەی ئاڵوگۆڕی ئۆکسجین و دوانۆکسیدی کاربۆن لە نێوان موولولەکانی خوێن و شانەکانی لەشدا.

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Samuel، Jacob؛ Franklin، Cory (٢٠٠٨). «Hypoxemia and Hypoxia». Common Surgical Diseases. New York: Springer. لاپەڕە ٣٩١–٩٤. doi:١٠.١٠٠٧/٩٧٨-٠-٣٨٧-٧٥٢٤٦-٤_٩٧. ژپنک ٩٧٨-٠-٣٨٧-٧٥٢٤٥-٧.
  2. Das، Kusal K.؛ Honnutagi، Rajesh؛ Mullur، Lata؛ Reddy، R. Chandramouli؛ Das، Swastika؛ Majid، Dewan Syed Abdul؛ Biradar، M.S. (٢٠١٩). «Heavy Metals and Low-Oxygen Microenvironment—Its Impact on Liver Metabolism and Dietary Supplementation». Dietary Interventions in Liver Disease. لاپەڕە ٣١٥–٣٣٢. doi:١٠.١٠١٦/B٩٧٨-٠-١٢-٨١٤٤٦٦-٤.٠٠٠٢٦-٤. ژپنک ٩٧٨-٠-١٢-٨١٤٤٦٦-٤.
  3. Smith, K. R., & Brown, L. (2018). "Oxygen enrichment strategies for high-altitude habitation." Journal of Environmental Engineering, 144(7), 04018055.
  4. Colledge، Nicki R.؛ Walker، Brian R.؛ Ralston، Stuart H.، eds. (٢٠١٠). Davidson's principles and practice of medicine. illustrated by Robert Britton (چاپی 21st). Edinburgh: Churchill Livingstone/Elsevier. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٠٢٠-٣٠٨٥-٧.
  5. Wald، N. J.؛ Idle، M.؛ Boreham، J.؛ Bailey، A. (١٩٨١). «Carbon monoxide in breath in relation to smoking and carboxyhaemoglobin levels». Thorax. ٣٦ (5): ٣٦٦–٣٦٩. doi:١٠.١١٣٦/thx.٣٦.٥.٣٦٦. PMC ٤٧١٥١١. PMID ٧٣١٤٠٠٦.