کەمپی لەناوبردن
| کەمپی لەناوبردن | |
|---|---|
| لقی | کەمپەکانی گرتنی نازییەکان، کەمپی بەندکردن |
| بەکارھێنان | جینۆساید |
| جێ | پۆڵەندا |
| بەکارهێنەر | ئەڵمانیای نازی، ئێس ئێس، تۆتێنکۆپڤێرباندە-ئێس ئێس |
ئەڵمانیای نازی ھەڵدەستان بە بنیادنانی کەمپی لەناوبردن (کەمپە کوشتارگەکان یان ناوەندەکانی کوشتن) لە کارەساتی ھۆلۆکۆست لە کاتی جەنگی جیھانیی دووەم دا بەمەبەستی لەناوبردن و کوشتنی ملیۆنان جوو، پۆلەندی و سلاڤە دەستبەسەرەکانی جەنگ. قوربانی کەمپەکانی لەناوبردن بەشێوەیەکی گشتی بەھۆی گازەوە دەکوژران چ لە ڕێی دامەزراوە جێگیرەکانەوە بێت کە تایبەت بۆ ئەو مەبەستە دروستکرابوون یان لەڕێی بارھەڵگرە داخراوەکانەوە بێت.[١] ھەندێک لە کەمپە نازیییەکان (وەک ئاوشڤیتز و مایدانێک) پێش کۆتایی جەنگ لە ساڵی ١٩٤٥ دا بۆ چەند مەبەستێک بەکاردەھاتن، ھەم وەک کەمپی لەناوبردن بە گازی ژەھراوی وە ھەم وەک کەمپی زۆرەملێ بۆ کاری سەخت لەژێر بارودۆخی نەشیاو و برسێتی دا.[١][٢]
بیرۆکەی لەناوبردنی بەکۆمەڵ لەڕێی ناوەندە جێگیرکراوەکان کە قوربانییەکان بە شەمەندەنەفەر دەگوێزرانەوە سەریھەڵدا لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پێشووتری نازییەکان کە گازی دەستکردی ژەھراوییان بەکاردەھێنا بەرانبەر نەخۆشە پەککەوتووە جەستەیی و دەروونییەکان لەڕێی بەرنامەیەکەی نھێنی بێھۆشکردن بە ناونیشانی (ئەکتسۆن ت ٤ - Aktion T4).[٣] دواتر لە کاتی جەنگ دا بیرۆکە و تەکۆنۆلۆژییاکە پەرەیپێسەندرا، فراونکرا و جێبەجێدەکرا بەسەر کۆمەڵە نەژادی و نەتەوەییەکان دا کە جولەکەکان ئامانجی سەرەکی بوون و ڕێژەی لە٩٠٪ مردنیان پێکدەھێنا لە کۆمەڵگەکانی لەناوبردن و بنبڕکردن.[٤] چارەسەری کۆتایی رایخی سێیەم (شانشینی سێیەم) بۆ بابەتی جووەکان بریتیی بوو لە کۆمەڵکوژی جولەکەکانی ئەورووپا[٥] کە ئێستا بە کارەساتی ھۆلۆکۆست ناسراوە.
ھەروەھا کۆمەڵگە لەناوبەرەکان لەلایەن دەسەڵاتی فاشیستی ئوستاشێی سەر بە دەوڵەتی سەربەخۆی کراوتیا دروست دەکران کە دەوڵەتەکە ھاوپەیمانی ئەڵمانیای نازی بوو وە ھەڵدەستا بە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی بەرانبەر بە سربییەکان، جووەکان و سیاسییە کراوتی و موسوڵمانە بوسونییەکانی ڕکابەری دەوڵەت لە نێوان ساڵانی ١٩٤١ بۆ ١٩٤٥.[٦]
ڕێکاری لەناوبردن
[دەستکاری]ھێنریک ھیملەر لە ساڵی ١٩٤١ دا سەردانی دەرەوەی شاری مینسکی کرد بۆ تەماشاکردنی لەسێدارەدانێکی بەکۆمەڵ و ئەفسەری فەرماندە پێی ڕاگەیاند کە لەسێدارەدانەکان لەڕووی دەروونییەوە زیانبەخشە بۆ ئەو سەربازانەی تەقەدەکەن، لەمەوە ھیملەر بۆی دەرکەوت کە پێویستە ڕێگەیەکی تر بدۆزێتەوە بۆ ئەنجامدانی لەسێدارەدانە بەکۆمەڵەکان. دوای کۆتای ھاتنی جەنگ لە یاداشتنامەی یەکێک لە ئەفسەرانی کەمپە زۆرەملێکان دا بە ناوی (ڕوودۆلف ھۆیس) دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە لەڕووی دەروونییەوە "چیتر ناتوانن بەردەوام بن لە بینینی ئەو ھەموو خوێنە" و زۆربەی لە سێدارەدەران و بکوژانی کەمپە زۆرەملێیەکان یان شێت بوون یان خۆیان کوشتووە.[٧]
بۆ یەکەم جار نازییەکان گازی کاربۆن مۆنۆکسایدیان (CO) بەکارھێنا بۆ لەناوبردنی ٧٠،٠٠٠ نەخۆشی پەککەوتە و بێتوانا لە ئەڵمانیادا بە ناوی «بەرنامەی بێھۆشکردن» بۆ پەردەپۆش کردن و شاردنەوەی کۆمەڵکوژییەکە وە سەرەڕای کاریگەرییە کوشەندەکەی گازی کاربۆن مۆنۆکساید بەڵام بەکارھێنانی لە رۆژھەڵات بە ناکردەیی دەبینرا بەھۆی تێچووی گواستنەوەی لوولەکی ھەڵگرتنی گازەکان و گواستنەوەیان بۆ شوێنی مەبەست.[٨]
ژمارەی کوژراوەکان
کۆی ژمارەی کەسە لەسێدارەدراوەکان لە کەمپی لەناوبردنی نازییەکان لەم خشتەیەی خوارەوە بە زیاتر لە سێ میلیۆن خەملێنراوە:
| ناوی کەمپ | ژمارەی کوژراو | ماوەی کارکردن | دەکەوێتە چ وڵاتێکی ئێستاوە |
| ئاوشڤیتز | ١،١٠٠،٠٠٠ [٦٨] | ئایاری ١٩٤٠ - کانوونی دووەمی ١٩٤٥ | پۆڵەندا |
| ترێبلینکا | ٨٠٠،٠٠٠ [٦٩] | ٢٣ی تەممووزی ١٩٤٢ – ١٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٣ | پۆڵەندا |
| بێلزێک | ٦٠٠،٠٠٠ [٧٠] | ١٧ی ئازاری ١٩٤٢ – کۆتایی حوزەیرانی ١٩٤٣ | پۆڵەندا |
| خێلمنۆ | ٣٢٠،٠٠٠ [٧١] | ٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٤١ – ئازاری ١٩٤٣، حوزەیرانی ١٩٤٤ – ١٨ی کانوونی دووەمی ١٩٤٥ | پۆڵەندا |
| سۆبیبۆر | ٢٥٠،٠٠٠ [٧٢] | ١٦ی ئایاری ١٩٤٢ – ١٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٣ | پۆڵەندا |
| مایدانێک | ٨٠،٠٠٠ [٧٣] | ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٤١ – ٢٢ی تەممووزی ١٩٤٤ | پۆڵەندا |
| مالی ترۆستنێتس | ٦٥،٠٠٠ [٧٤] | ناوەڕاستی ١٩٤١ – ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٤٤ | بیلاڕووس |
| سایمشتێ | ٢٣،٠٠٠ [٧٦] | ٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٤١ – تەممووزی ١٩٤٤ | سڕبیا |
| کۆ | ٣،١١٥،٠٠٠ – ٣،٢١٥،٠٠٠ [٧٧][٧٨] | ||
ھەڵوەشاندنەوە
[دەستکاری]نازییەکان ھەوڵیاندا بۆ ھەڵوەشاندنەوەی تەواوی یان نیوەی کۆمەڵگە بنبڕکردنەکان بەمەبەستی شاردنەوەی بەڵگە لەسەر کەسە کوژراو و لەناوبراوەکان و ئەمە ھەوڵێک بوو نەک تەنھا بۆ شاردنەوە و پەردەپۆشکردنی ڕێکارە بنبڕکارییەکان بەڵکو بۆ شاردنەوەی پاشماوەی کوژاروەکانیش. بۆیە لە ئەنجام دا، کۆمەڵگەکان لەلایەن ئەفسەر و سەربازەکانەوە ھەڵوەشێنرانەوە، ھەموو بەڵگەنامەی قوربانیان لەناوبران و گۆرەکانیان ھەڵدرایەوە و جارێکی دی پاشماوەکانیان بەتەواوی لەناوبران. بەڵام سەرەڕای ھەموو ئەو ھەوڵانە کۆمەڵگەی مایدانیک بەتەواوی و دھستلێنھدراو دەستی بەسەردا گیرا بەھۆی پێشەرەوی کردنی خێرای سوپای سووری سۆڤێتی بۆ ناوچەکە.[٩]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 Yad Vashem (٢٠١٢). «The Implementation of the Final Solution: The Death Camps». The Holocaust. Yad Vashem, The Holocaust Martyrs' and Heroes' Remembrance Authority. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە – لەڕێگەی Internet Archive, 4 November 2013. Also in: Wolf Gruner (٢٠٠٤). «Jewish Forced Labor as a Basic Element of Nazi Persecution: Germany, Austria, and the Occupied Polish Territories (1938–1943)» (PDF). Forced and Slave Labor in Nazi-Dominated Europe. Center for Advanced Holocaust Studies, United States Holocaust Memorial Museum: ٤٣–٤٤.
- ↑ Robert Gellately؛ Nathan Stoltzfus (٢٠٠١). Social Outsiders in Nazi Germany. Princeton University Press. لاپەڕە ٢١٦. ژپنک ٩٧٨-٠-٦٩١-٠٨٦٨٤-٢.
- ↑ Holocaust Encyclopedia (٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤). «Gassing Operations». United States Holocaust Memorial Museum, Washington, DC. لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ↑ Russell، Shahan (١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥). «The Ten Worst Nazi Concentration Camps». WarHistoryOnline.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ Doris Bergen, Germany and the Camp System, part of Auschwitz: Inside the Nazi State, Community Television of Southern California, 2004–2005.
- ↑ Holocaust Encyclopedia. «The Jasenovac camp complex». Washington, DC: United States Holocaust Memorial Museum. لە ٤ی شوباتی ٢٠١٦ ھێنراوە.
It is presently estimated that the Ustaša regime murdered between 77,000 and 99,000 people in Jasenovac between 1941 and 1945.
- ↑ History of the Belzec extermination camp [Historia Niemieckiego Obozu Zagłady w Bełżcu] (بە Polish)، Muzeum - Miejsce Pamięci w Bełżcu (National Bełżec Museum & Monument of Martyrdom)، لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە، لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ھێنراوە
{{citation}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ↑ Kenneth McVay (١٩٨٤). «The Construction of the Treblinka Extermination Camp». Yad Vashem Studies, XVI. Jewish Virtual Library.org. لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ھێنراوە. Also in: Rael D. Strous MD (نیسانی ٢٠٠٩). «Dr. Irmfried Eberl (1910–1948): mass murdering MD» (PDF). ١١. IMAJ: ٢١٦–٢١٨. لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
{{cite journal}}: بیرخستنەوەی journal پێویستی بە|journal=ھەیە (یارمەتی) - ↑ Minerbi، Alessandra (٢٠٠٥) [2002]. A New Illustrated History of the Nazis. UK: David & Charles. لاپەڕە ١٦٨–. ژپنک ٠-٧١٥٣-٢١٠١-٣. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
{{cite book}}:|ئیش=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)