کەمپی ترێبلینکا
| کەمپی ترێبلینکا | |
|---|---|
| بابەتی لاوەکی | ھۆلۆکۆست، کۆمەڵکوژی دۆمەکان |
| ناو بە زمانی فەرمی | SS-Sonderkommando Treblinka |
| بەڕێوەبەر | Kurt Franz، فرانز ستانگل، Irmfried Eberl |
| وڵات | پۆڵەندا |
| دابەشکاریی کارگێڕی | کۆسۆڤ لاکی |
| پۆتانی شوێن | ٥٢°٣٧′٥٢″N ٢٢°٣′١١″E |
| کۆدی خشتە | camps/2032 |
| کارپێکەر | تۆتێنکۆپڤێرباندە-ئێس ئێس |
| ڕێکەوتی کردنەوە | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٤٢ |
| کۆتاییھاتن | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٤٣ |
| باری کەلەپووری | مۆنۆمێنتی نەجووڵاو لە پۆڵەندا |
| Polish cultural heritage register number | 757 |
![]() | |
کەمپی ترێبلینکا کەمپێکی لەناوبردن بوو کە لەلایەن ئەڵمانیای نازییەوە لە پۆڵەندای داگیرکراو لە کاتی جەنگی جیھانیی دووەمدا دروستکرا و بەڕێوەدەبرا. [١] دەکەوێتە دارستانێک لە باکووری ڕۆژھەڵاتی وارشۆ و ٤ کم لە باشووری وێستگەی شەمەندەفەری ترێبلینکا لە ناوچەیەکی ئێستای پارێزگای ماسۆڤیا. کەمپەکە لە نێوان ٢٣ی تەممووزی ١٩٤٢ و ١٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٣ وەک بەشێک لە ئۆپەراسیۆنی ڕینھارد کە خوێناویترین قۆناغی چارەسەری کۆتایی بوو، کارەکانی ئەنجامدا. [٢] لەم ماوەیەدا، مەزەندە دەکرێت کە لە نێوان ٧٠٠ بۆ ٩٠٠ ھەزار جوولەکە لە ژوورە گازییەکان کوژراون، [٣] [٢] لەگەڵ ٢٠٠٠ دۆم.[٤] لە ترێبلینکا جوولەکەکان زیاتر کوژران لە ھەموو کەمپێکی لەناوبرنی تر جگە لە ئاوشڤیتز.
کەمپەکە لەلایەن سەربازانی ئەڵمانی ئێس ئێس و پاسەوانانی تراونیکی بەڕێوەدەبرا – کە خۆبەخشانە لەنێو دیلەکانی جەنگی سۆڤیەت وەرگیرابوون بۆ کارکردن لەگەڵ ئەڵمانییەکان – و لە دوو یەکەی جیاواز پێکھاتبوو. [٥] ترێبلینکا ١ کەمپێکی زۆرەملێ بوو کە زیندانییەکان لە چاڵە بەرد یان ناوچەی ئاودێری و لە دارستاندا کاریان دەکرد، لەوێ داریان دەبڕییەوە بۆ خۆراکدانی سووتێنگەکان. [٦] لە نێوان ساڵانی ١٩٤١ بۆ ١٩٤٤ زیاتر لە نیوەی ٢٠ ھەزار زیندانییەکە بە٦ۆی لەسێدارەدانی پوختە و برسێتی و نەخۆشی و مامەڵەی خراپەوە گیانیان لەدەستداوە. [٧] [٨]
کەمپی دووەم کە ترێبلینکا ٢ بوو، کەمپێکی لەناوبردن بوو. چەند جوولەکەیەک ھەبوون کە لەکاتی گەیشتنیان یەکسەر نەکوژران و بوونە بەشێک لە یەکەکانی کۆیلەی جوولەکە کە پێیان دەگوترا سۆندەرکۆماندۆس، [٦] و ناچار بوون تەرمی قوربانییەکان لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا بنێژن. ئەم تەرمانە لە ساڵی ١٩٤٣ ھەڵکەندراون و لەگەڵ تەرمی قوربانییە نوێیەکان لە سووتێنەرە گەورەکان لە دەرەوە سووتێنراون. [٩] ئۆپەراسیۆنە گازییەکان لە ترێبلینکای دووەم لە تشرینی یەکەمی ١٩٤٣ کۆتایی ھات دوای ڕاپەڕینی سۆندەرکۆماندۆ لە سەرەتای مانگی ئابدا. چەند پاسەوانێکی تراڤنیکی کوژران و ٢٠٠ زیندانی لە کەمپەکە ھەڵھاتن؛ [١٠] [٢] نزیکەی ١٠٠ کەس ڕزگاریان بوو. [١١] [١٢] پێش پێشڕەوی سۆڤیەت کەمپەکە ھەڵوەشایەوە. لەو شوێنەدا کێڵگەیەکی پاسەوانی دروستکرا و زەوییەکە کێڵدرا وەک ھەوڵێک بۆ شاردنەوەی بەڵگەکانی جینۆسایدەکە.[١٣]
لە پۆڵەندای دوای جەنگ، حکومەت زۆربەی ئەو زەویانەی کڕی کە کەمپەکەی لێ وەستابوو و پەیکەرێکی گەورەی بەردینی لەوێ دروستکرد لە نێوان ساڵانی ١٩٥٩ بۆ ١٩٦٢. لە ساڵی ١٩٦٤دا ترێبلینکا لە مەراسیمێکدا کە لە شوێنی ژوورەکانی پێشووی غاز بەڕێوەچوو، وەک یادێکی نیشتمانی بۆ جوولەکەکان ناسێندرا. [٢] لە ھەمان ساڵدا یەکەم دادگاییکردنی ئەڵمانیا سەبارەت بە تاوانەکانی جەنگ کە لەلایەن ئەندامانی پێشووی ئێس ئێسەوە لە ترێبلینکا ئەنجامدرابوون ئەنجامدرا. دوای کۆتایی ھاتنی کۆمۆنیزم لە پۆڵەندا لە ساڵی ١٩٨٩ ژمارەی سەردانیکەرانی ترێبلینکا لە دەرەوەی وڵاتەوە زیادی کرد. ناوەندی پێشانگای کەمپەکە لە ساڵی ٢٠٠٦ کرایەوە. دواتر فراوانتر کرا و کرا بە لقێکی مۆزەخانەی ناوچەیی سیدلچ. [١٤] [١٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Arad 1987.
- 1 2 3 4 Kopówka & Rytel-Andrianik 2011.
- ↑ Roca، Xavier (٢٠١٠). «Comparative Efficacy of the Extermination Methods in Auschwitz and Operation Reinhard». Equip Revista HMiC (Història Moderna i Contemporània). ٨. University of Barcelona. p. 204 (4/15 in current document). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٣ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ Huttenbach، Henry R. (١٩٩١). «The Romani Porajmos: The Nazi Genocide of Europe's Gypsies». Nationalities Papers: The Journal of Nationalism and Ethnicity. Routledge: ٣٨٠–٣٨١. doi:١٠.١٠٨٠/٠٠٩٠٥٩٩٩١٠٨٤٠٨٢٠٩.
- ↑ Browning 2017.
- 1 2 Webb & Chocholatý 2014.
- ↑ Maranda، Michał (٢٠٠٢). Prisoners of the extermination camp in Treblinka (PDF) (بە Polish). جامعة وارسو, Instytut Stosowanych Nauk Społecznych. لاپەڕە ١٦٠–١٦١. OCLC ٥٢٦٥٨٤٩١. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە – لەڕێگەی Internet Archive, direct download.
{{cite book}}:|ئیش=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ Cywiński 2013.
- ↑ Rees 2005.
- ↑ Weinfeld 2013.
- ↑ Śląski, Jerzy (١٩٩٠). VII. Pod Gwiazdą Dawida (PDF) (بە Polish). PAX, Warsaw. لاپەڕە ٨–٩. ژپنک ٨٣-٠١-٠٤٩٤٦-٤. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢١ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە.
{{cite book}}:|ئیش=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ Easton، Adam (٤ی ئابی ٢٠١٣)، Treblinka survivor recalls suffering and resistance، BBC News, Treblinka, Poland، لە ڕەسەنەکە لە ١١ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە
- ↑ Grossman 1946.
- ↑ Memorial Museums.org (٢٠١٣). «Memorialmuseums». Remembrance. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ↑ Kopówka, Edward (٤ی شوباتی ٢٠١٠). «phpinfo()». Treblinka. Nigdy wiecej, Siedlce 2002, pp. 5–54. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
