چاندی کوردی
| ئەم وتارە بەشێکە لە زنجیرەیەک وتار لەسەر |
| مێژووی کورد و چاندی کوردی |
|---|
|
|
| ئەم وتارە بەشێکە لە زنجیرەیەک لەسەر |
| ژیان لە کوردستان |
|---|
| چاند |
| کۆمەڵگە |
| سیاسەت |
چاندی کوردی یان کەلتووری کوردی بریتییە لە کۆمەڵێک تایبەتمەندیی چاندیی جیاکەرەوە کە لەلایەن کوردەوە پەیڕەو دەکرێت. چاندی کوردی میراتێکی دێرینە و لەو گەلانەوە بەجێماوە کە کوردی نوێ و کۆمەڵگەکەیان پێک ھێناوە.
کورد یەکێکە لە گەلانی ئێرانی[١][٢][٣] نەتەوەی ئێرانین کە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ناوین دەژین، لە ناوچەیەکدا کە کورد پێی دەڵێت کوردستانی گەورە. کوردستانی گەورە بە درێژایی زنجیرەچیاکانی زاگرۆس و زنجیرەچیای تۆڕۆس ھەڵکەوتووە، و ئەمڕۆ باکووری ڕۆژھەڵاتی عێراق، باکووری ڕۆژاوای ئێران، باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا و باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا دەگرێتەوە.
بابەتی ھەمەجۆر
[دەستکاری]
مشتومڕێکی زۆر ھەیە لەبارەی گەلی کوردەوە، لە بنەچە و مێژوویانەوە بگرە تا داھاتووی سیاسییان. کورد یەکێکە لە گەورەترین ئەو نەتەوانەی کە خاوەنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی دانپێدانراوی جیھانی نییە.[٤]
زمان
[دەستکاری]زمانی کوردی (Kurdî) بەشێکە لە لقی باکووری-ڕۆژاوای لقی ئێرانیی خێزانی زمانە ھیندی و ئەورووپییەکان.
فۆلکلۆر
[دەستکاری]کورد خاوەنی فۆلکلۆرێکی دەوڵەمەندە کە بەھۆی مۆدێرنبوون، شارنشینی و سەرکوتی کولتوورییەوە، زیاتر لە مەترسیدایە. کورد ئاھەنگی ساڵی نوێ لە نەورۆزدا دەگێڕێت، کە ئاھەنگگێڕانەکەی زۆرجار لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیا و سووریاوە قەدەغە دەکرا.[٥][٦] چیرۆکێکی ناسراوی کوردی مەم و زینە.[٧]
زەمبیلفرۆش
[دەستکاری]زەمبیلفرۆش (سەبەتە فڕۆش) چیرۆکێکی فۆلکلۆریی باوە لە باکووری کوردستان و باشووری کوردستان. زەمبیلفرۆش کوڕی فەرمانڕەوایەکی بەھێزی کورد بووە کە ماڵ و ژیانی خۆی بەجێھێشتووە تا وەک دەروێشێک بەدوای ژیانێکی ڕۆحانیدا بگەڕێت. ئەو لەگەڵ ھاوسەرە وەفادارەکەیدا بە گوندەکاندا دەگەڕێت و بە دروستکردن و فرۆشتنی زەمبیل بژێوی ژیانی دابین دەکات. ڕۆژێکیان دەگەنە پایتەختی میرنشینێکی کوردی، کە تێیدا ژنی میر زەمبیلفرۆش دەبینێت و عاشقی دەبێت. بانگی دەکات بۆ قەڵاکە و خۆشەویستیی خۆی بۆ دەردەبڕێت و ھەوڵ دەدات فریوی بدات. زەمبیلفرۆش ڕەتی دەکاتەوە، بەڵام ژنی میر سوور دەبێت و بەڵێنی سامانێکی زۆری پێدەدات. زەمبیلفرۆش باوەڕی پێناکات و ژنی میر لە تاوەرێکی قەڵاکەدا زیندانیی دەکات، بەڵام لە کۆتاییدا ھەڵدێت. دواتر ژنی میر خۆی دەگۆڕێت و دەست دەکات بە گەڕان بەدوای زەمبیلفرۆشدا، و لە کۆتاییدا دەیدۆزێتەوە. پاشان ژنی زەمبیلفرۆش ھەڵدەخەڵەتێنێت و ڕازیی دەکات کە جلەکانی بۆ ماوەیەک بداتێ و ماڵەکە بەجێبھێڵێت. کاتێک زەمبیلفرۆش ئەو شەوە دەگەڕێتەوە، تاریکە و ژنی میر ناناسێتەوە، کە پێشوازیی لێ دەکات و دەیباتە سەر جێگە. بەڵام، خلخاڵێکی زیو نھێنییەکە ئاشکرا دەکات، و ئەویش ڕادەکات، و ژنی میریش بەدوای دەکەوێت. کاتێک زەمبیلفرۆش دەبینێت ھەڵھاتن مەحاڵە، نزایەک لە خودا دەکات و داوای لێ دەکات لەم جیھانە پڕ ئازارە ڕزگاری بکات، و خوداش نزاکەی گیرا دەکات. کاتێک ژنی میر دەگاتە سەر لاشە بێ گیانەکەی زەمبیلفرۆش، ئەوەندە دڵی دەشکێت کە ئەویش دەمرێت. پاشان لە تەنیشت یەکەوە دەنێژرێن. شوێنی گۆڕەکەیان دەگوترێت لە شارۆچکەی باتیفا دایە، کە ناحیەیەکە سەر بە قەزای زاخۆ لە پارێزگای دھۆک، لە باشووری کوردستان.[٨]
مۆسیقا
[دەستکاری]
مۆسیقای فۆلکلۆریی کوردی بەشێکی گرنگی چاندی کوردییە و بە شێوەیەکی نەریتی بۆ گێڕانەوەی چیرۆکەکانی مێژووی کورد لەلایەن دەنگبێژەکانەوە بەکارھاتووە. دەنگبێژەکان (بە واتای "گۆرانیبێژ"[٩]) بە گۆرانیی شیوەن، یان ستران، ناسراون.[١٠] زۆرێک لە مۆسیقاژەنە ناودارەکانی کوردی سەدەی بیستەم وەک حەسەن زیرەک و ئەحمەد کایا جگە لە زمانی کوردی، گۆرانییان بە تورکی و زمانی فارسیش وتووە.
سینەما
[دەستکاری]سینەمای کوردی تیشک دەخاتە سەر خەڵک و چاندی کورد. چارەنووسی کورد وەک نەتەوەیەکی بێ دەوڵەت، سینەماکەیانی داڕشتووە. فیلمە کوردییەکان زۆرجار باس لە ستەمی کۆمەڵایەتی، چەوسانەوە، ئەشکەنجەدان، پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و ژیان وەک نامۆیەک دەکەن. سینەمای کوردی گرنگییەکی زۆری بۆ کورد ھەیە، چونکە دەرفەتی ئەوە دەڕەخسێنێت کە بە شێوەیەکی ھونەری سەرنج بۆ بارودۆخی خۆیان ڕابکێشن. بەڵام بەھۆی سەرکوتی دەوڵەتەکانەوە، زۆربەی فیلمەکان لە تاراوگە بەرھەم دەھێنرێن. باشترین نموونە بۆ ئەمە لە تورکیادایە، کە تا ساڵی ١٩٩١ کورد ڕێگەی پێ نەدەدرا بە زمانی دایکیی خۆی قسە بکات، ئەمەش گەشەکردنی فیلمەکانیانی قورستر کرد.[١١]
فیلمەکان دەربارەی کورد:
- زارێ (ھامۆ بێکنازاریان، ١٩٢٦)
- ڕان (فیلم) (یەڵماز گونەی، ١٩٧٨)
- ڕێ (فیلم) (یەڵماز گونەی، ١٩٨٢)
- کاتێک بۆ مەستیی ئەسپەکان (بەھمەن قوبادی، ٢٠٠٠)
- کیسەڵەکانیش دەفڕن (بەھمەن قوبادی، ٢٠٠٤)
- ١٠٠١ سێو (تاھا کەریمی، ٢٠١٣)
- دەمەوێت بژیم (کارزان کاردۆزی، ٢٠١٥)
- باکوور (چایان دەمیرەل، ٢٠١٥)
چێشتلێنان
[دەستکاری]
خواردن وەک بەشێکی بنەڕەتیی شوناسی کوردی دادەنرێت. خواردنەکانی وەک کفتە (گۆشتی قیمەی بەھاراتدار کە بە بەرگێکی تەنک لە برنجی کوتراو پێچراوە)، سەروپێ (سەر و زمان و قاچی بزن)، شفتە (قراخی گۆشت)،[١٢] خواردنی نەریتیی کوردین. گۆشتی بەرخ و مریشک بۆ چەندین سەدەیە گۆشتی سەرەkiی چێشتی کوردی پێکدێنن. سەوزەکان، پڵاو، و بەرھەمە سپیاییەکان (شیرەمەنییەکان) بەشێکی گەورەی خواردنی نەریتیی کوردی پێکدێنن.[١٣] چاییش خواردنەوەیەکی سەرەکییە لە ژەمی کوردیدا. بە گشتی ڕۆژانە ٢-٣ جار وەک چالاکییەکی کۆمەڵایەتی دەخورێتەوە. کوردەکان ھەروەھا مەستاو/دۆ/دەو دەخۆنەوە، کە خواردنەوەیەکە لە ماست دروست دەکرێت.[١٤]
ئایین
[دەستکاری]گەلی کورد ئایینی جیاوازیان ھەیە بەپێی پەیوەندییە نەتەوەیییەکانیان و ئەو وڵاتەی تێیدا دەژین. باوترین ئایین لەنێو کوردەکاندا ئیسلامی سوننەیە، کە لەلایەن ٩٨٪ی ئەو کوردانەی لە باشووری کوردستان دەژین، پەیڕەو دەکرێت. کوردانی تورکیا ٣٠٪یان عەلەوین لە کۆی نزیکەی ١٥–٢٢ ملیۆن کورد، و ٦٨٪یان پەیڕەوی ئیسلامی سوننەن.[١٥]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Shoup، John A. (٢٠١١). Ethnic Groups of Africa and the Middle East: An Encyclopedia. ABC-CLIO. ژپنک ٩٧٨-١-٥٩٨٨٤٣٦٣٧.
- ↑ Nezan، Kendal. «A brief survey of The History of the Kurds». Kurdish Institute of Paris. لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ↑ Bois، Th.؛ Minorsky، V.؛ MacKenzie، D.N. (24 April 2012). «Kurds, Kurdistān». Encyclopedia of Islam, Second Edition. بەرگی 5. Brill Online. لاپەڕە 439.
The Kurds, an Iranian people of the Near East, live at the junction of (...)
{{cite encyclopedia}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=(یارمەتی) - ↑ «Who are the Kurds?». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ Aykan، Bahar (١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤). «Whose Tradition, Whose Identity? The politics of constructing "Nevruz" as intangible heritage in Turkey». European Journal of Turkish Studies. Social Sciences on Contemporary Turkey (بە ئینگلیزی) (19). doi:١٠.٤٠٠٠/ejts.٥٠٠٠. ISSN ١٧٧٣-٠٥٤٦.
- ↑ Arab، The New (١٧ی ئازاری ٢٠١٩). «Turkey bans Newroz celebrations for Syrian Kurds in Afrin». alaraby (بە ئینگلیزی). لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ Lescot، Roger (١٩٤٢). «Mame Alan» (PDF). Institute Kurde de Paris. لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ Christiane Bird, A Thousand Sighs, a Thousand Revolts: Journeys in Kurdistan, Ballantine Books, 2004, ISBN 978-0345469397, ISBN 0345469399 (see pp 149-150)
- ↑ Project، The Kurdish (١١ی ئازاری ٢٠١٥). «Kurdish Musical Tradition is Revived with Dengbej Culture». The Kurdish Project (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «Kurdish Culture». thekurdishproject.org. The Kurdish Project. لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ «KurdishCinemaHomePage». kurdishcinema.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ «Shfta - Kurdish meat patties». www.adventuressheart.com. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ «Learn About Kurdish Food | The Kurdish Project». The Kurdish Project (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ «Kurdistan's cuisine». لە ڕەسەنەکە لە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ «Religion of the Kurds» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە.