ئاووھەوای یورانۆس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە کەشوهەوای ئۆرانۆسەوە ڕەوانە کراوە)
ئۆرانۆس کە لەلایەن ڤۆیجەر ٢ بینراوە

کەشوھەوای ئۆرانۆس (بە ئینگلیزی: climate of Uranus) ڤۆیجەر ٢ بۆی دەرکەوتووە کە ئۆرانۆس چالاکیی بەرگەھەوای کەمی ھەیە و زریانەکانی وەک زریانەکانی موشتەری و کەیوان و نێپتوون توند نین. دە ڕۆژ پێش نزیکترین ڕووبەڕووبوونەوەی فڕۆکەی ڤۆیجەر ٢ لەگەڵ ئۆرانۆس، ھەوری بچووکی لە بەرگەھەوای سەرەوەی ھەسارەکەدا دۆزییەوە، ئەمەش وای کرد زاناکان بای ئۆرانۆس بە ٤٠ بۆ ١٦٠ مەتر لە چرکەیەکدا بخەمڵێنن، بە بەراورد بە خێرایی بای ناسراو بە جێت ستریم لەسەر زەوی نزیکەی ٥٠ مەتر لە چرکەیەکدا. بێگومان لە کۆتایی ساڵی ٢٠٠٤دا فەلەکناسەکان بۆیان دەرکەوت کە زریانی بچووک و گەورە لە بەرگەھەوای ئۆرانۆسدا زۆرن بە بەکارھێنانی تەلەسکۆپی ١٠ مەتری کێک کە دەکەوێتە شاخی مۆناکی ھاوایی.

ئەم ھەسارەیە لە لای خۆیەوە کەوتووە، واتە میحوەرەکەی خولانەوەی جیاوازی گۆشەی نزیکەی ٩٨ پلە بە بەراورد بە ڕاستڕەوە بە تەختەی خولگەی ھەسارەکە. ھەندێک لە زانایان ھۆکاری مەیلبوونی ھەسارەکە بە پێکدادانی تەنێکی زەبەلاح دەزانن کە ڕەنگە قەبارەی ھەسارەیەکی بەردین بێت لەگەڵ ئۆرانۆس لە ڕابردوویەکی دووردا. لەبەرئەوەی ھەسارەکە لە لای خۆیەوە کەوتووە، ئۆرانۆس درێژترین وەرزی ھەیە لە ھەموو ھەسارەیەکدا، واتە ھەر وەرزێک نزیکەی ٢١ ساڵ زەوی دەخایەنێت. ماوەی خولانەوەی ئۆرانۆس بە دەوری خۆردا ٨٤ ساڵی زەوییە. ٤٢ ساڵی زەوی یان نیو ساڵێکی ئۆرانی، جەمسەری باکوور ڕووی لە خۆر دەبێت و ڕووناکی لێ وەردەگرێت، نیو ساڵێکیی ئۆرانیش جەمسەری باکوور تاریکە و جەمسەری باشووری ھەسارەکە ڕووی لە خۆر دەبێت. لەگەڵ ئەوەی ئەم جەمسەرە ڕووی لە خۆر بێت، پێویستە گەرمتر بێت لەو جەمسەرەی کەلە تاریکیدا ھەیە، بەڵام ڤۆیجەر ٢ بۆی دەرکەوت کە پلەی گەرمی ئۆرانۆس لە دەوروبەری -٢١٤ پلەی سەدییە لە ھەموو شوێنێک. ڕەنگە میکانیزمێکی نەناسراو گەرمی لە بەرگەھەوای ھەسارەکەدا بڕەوێنێتەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]