کەشتی جەنگی (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کەشیت جەنگی (بە ئینگلیزی: Warship) زنجیرە درامایەکی بەناوبانگی تەلەفزیۆنی بەریتانی بوو، کە لە نێوان ساڵانی ١٩٧٣ و ١٩٧٧ لە لایەن بی بی سیەوە بەرهەم هێنرا. زنجیرەکە دەربارەی ژیان بوو لەسەر کەشتی جەنگی دەریایی شاهانە، پاڵەوانی خەیاڵی ئێچ ئێم ئێس بوو. بە شێوەیەکی سەرەکی لە سەر کەشتیەکی جۆری لیاندەر ئێچ ئێم ئێس فیوبی فیلمەکە گیراوە.

دروستکەری ئەم زنجیرەیە ئەفسەرێکی هێزی دەریایی بوو بەناوی ئیان ماکینتۆش. سێ کتێبی لەسەر بنەمای ئەڵقەکانی ئەم زنجیرەیە نووسیووە، لە هەمان کاتدا بە زەحمەت ئەم کتێبانە بڵاوکراونەتەوە، کتێبەکان بریتی بوون لە:

  • کەشتی جەنگی (لە ساڵی ١٩٧٣ بڵاوکرایەوە)
  • پاڵەوانی ئێچ ئێم ئێس (لە ساڵی ١٩٧٦ بڵاوکرایەوە)
  • هۆلت ئار ئێن (لە ساڵی ١٩٧٧ بڵاوکرایەوە)

کردنەوەی مۆسیقایی ئەم زنجیرەیە ڕێپێوانێک بوو کە لەلایەن دەریاوانی شاهانەوە دەژەنرا کە ناوی وارشیپ بوو و لە نووسینی ئەنتۆنی ئیساک بوو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]