بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کەشتیی زرێپۆش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کەشتیی زرێپۆش
لقیکەشتیی جەنگی، steamship
کەشتیی جەنگی بەریتانی واریەر کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨٥٩

کەشتیی زرێپۆش ئەوە کەشتییەکی جەنگییە کە بە پاڵنەری ھەڵم کار دەکات و بە پلێتی ئاسن یان پۆڵا پارێزراوە، ئەم جۆرە کەشتییانە بۆ یەکەم جار لە پەنجاکانی سەدەی نۆزدەیەمدا دەرکەوتن بەھۆی لاوازیی کەشتییە دارینەکان بەرامبەر گوللە تەقەمەنی و سووتێنەرەکان. یەکەم کەشتیی دەریایی زرێپۆش لە فەڕەنسا دروست کرا کە کەشتیی جەنگیی «Gloire-شکۆمەندی» بوو کە لە ساڵی ١٨٥٩دا دروست کرا، لە ھەمان ساڵدا ھێزی دەریایی بەریتانیا وەڵامی دایەوە بە دروستکردنی دوو کەشتیی زرێپۆشی خاوەن جەستەی ئاسنین لە جۆری «Warrior». لەکاتی شەڕی ناوخۆییی ئەمریکادا، یەکەم جەنگی دەریایی ڕوویدا کە تێدا کەشتییەکی جەنگیی زرێپۆشی کۆنفیدڕاڵییەکان بەشداری کرد و بەسەر کەشتییە دارینەکانی ھێزی دەریایی ئەمریکادا سەرکەوت، بەمەش کەشتییە جەنگییە زرێپۆشەکان بوونە جێگرەوەی کەشتییە ھێڵییە بێ زرێپۆشەکان.[١][٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]