کەشتیی خۆفۆ
ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیا. (ئاب ٢٠٢١) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
کەشتیی خۆفۆ یەکێکە لە کەشتیی و بەلەمەکانی خۆر کە لەلایەن میسرییە کۆنەکانەوە دروست کراوە لە ٢٥٠٠ پ. ز لەسەردەمی پاشایەتی میسری کۆن پاشا خۆفۆ لە بناری قوچەکی خۆفۆ لە ناوچەی جیزە ھەڵگیرابوو. دیارە بەشێک بووە لەو کەلوپەلە گەورە بەرفراوانانەی کە لە ژیانی کۆندا بەنیازی گەشتکردنی ڕوح بەکارھاتووە. لەکاتی دۆزینەوەی ھیچ تەرمێکی مۆمیاکراوی لەسەر نەبوو.[١] کەشتیی خۆفۆ یەکێکە لە کەشتییە ھەرە کۆن و گەورەکانی فیرعەونییەکان کە بە باشترین شێوە ماوەتەوە و پاڕێزراوە درێژییەکەی ٤٣٫٤ مەتر (١٤٢ پێ) و پانییەکەی ٥٫٩ مەتر (١٩ پێ)ە. ئەم کەشتییە کۆنە سامانێکی مێژووی مرۆڤایەتییە و بە «شاکاری دارکاری» پێناسەکراوە، دەکرێت لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا گەشتی دەریایی پێ ئەنجام بدەین ھەرچەندە بۆ گەشتکردنی ڕاستی دیزاین نەکراوە بەڵام تا ئێستاش خاوەن پتەوییەکی سەرنج ڕاکێشە.[٢]
کەشتییەکە لە مۆزەخانەی بەلەمە خۆرییەکانی جیزا پارێزراوە، بەڵام لە مانگی ئابی ٢٠٢١ دا گوازرایەوە بۆ مۆزەخانەی گەورەی میسر.[٣]
مێژوو
[دەستکاری]دروستکردن
[دەستکاری]مێژوو و کاری کەشتییەکە بە وردی نەناسراوە. لەو جۆرەیە کە بە «بەلەمی خۆر» ناسراوە، کەکەشتییەکی نەریتییە بۆ ھەڵگرتنی پاشای نەمر لەگەڵ خودای خۆر لە ئاسماندا. لەگەڵ ئەوەشدا ھەڵگری چەند نیشانەیەکی بەکارھێنانی لە ئاودا ھەیە و دەکرێت کەشتییەکە یان " کاشینک " ێکی گاڵتەجاڕانە بووبێت کە لە ممفیسەوە تا جیزە لاشەی پاشا ھەڵبگرن، یان ڕەنگە تەنانەت خودی خۆی خۆفۆ وەک " کەشتی حەج " بەکاری ھێنابێت بۆ سەردانی شوێنە پیرۆزەکان و پاشان بڕیاری داوە لەگەڵ خۆی بنێژرێت تاوەکو لە ژیانی دوای مردن بەکاری بھێنیتەوە.[٤]
دۆزینەوە
[دەستکاری]کەشتییەکە یەکێک بوو لەو دووانەی کە لە ساڵی ١٩٥٤ لەلایەن کەمالی مەلەخەوە دۆزرایەوە، کە تێکنەچو بوو، چونکە لە چاڵێکی دیواربەندی بەردینی بەھێز ھەڵگیرابوو لە بناری قوچەکی خۆفۆ، کەشتییەکە لە تەختەی داری کاژ (داری ئەرزی لوبنان) دروست کرابوو ژێرەکەی لە تەختەی ڕاست و پان دروست کراوە بە گەڵا و گیای ھەفلەح داپۆشراوبوو،[٥] کۆی گشتی پارچەکانی ھەزار و ٢٢٤ پارچە تەختەبوو ھیچ ژوورێکی نەبوو زۆر بە زانستیانە لە کەناڵێکی ئاوی ئامادەکراو بۆ نیل دامەزرابوو، دۆزینەوەی ئەم کەشتییە بە یەکێک لە دۆزینەوە ھەرە مەزن پڕ بایەخەکانی میسری کۆن دادەنرێت[٦].
پێکبەستنەوە
[دەستکاری]چەندین ساڵی خایاند تا توانرا پارچەکانی پێک ببەسترێتەوە. چونکە کە دۆزرایەوە ھیچ شارەزایەکی ئەوتۆ لەبارەی چۆنییەتی دروستکردنی بەلەمی میسری کۆن بەردەست نەبوو، بۆیە دەستەی گەنجینەی شوێنەوارەکانی میسر پێویستی بە لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی زیاتر ھەبوو، بۆ ئەم مەبەستە ئەحمەد یوسف مستەفا و دەستەکەی ھەڵسان بە لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانی لەبارەی تەکنیک و چۆنییەتی دروستکردنی بەلەم لە میسری کۆن و نوێدا لەگەڵ سەردانیکردنی ئەو بەلەمسازانەی میسر کە بەشێوەی کۆن بەلەم دروست دەکەن لە ھەریەکە لە تیبس و ئەسکەندەرییە و باشووری میسر.[٧] دوای بەراوردکردنی دەستی کاری کۆنی میسری و ئەو نەخش و ڕێنماییانەی بە نووسینی ھیرۆگلیفی لەسەر تاشە بەردەکان نەخشێنرابوون گەیشتنە بندەکی چۆنییەتی پێک بەستنەوەی کەشتییەکە.[٨]
نیشاندان
[دەستکاری]کەشتییەکەی خۆفۆ لە ساڵی ١٩٨٢ ەوە لە مۆزەخانەیەکی تایبەت کە لە بناری قوچەکی جیزە دروستکرابوو نمایش دەکرا، کە ئاسانکارییەکی بچووکی مۆدێرن بوو شان بە شانی قوچەکی گەورەی خۆفۆ، نھۆمی یەکەمی مۆزەخانەکە لە ڕێگەی بینراو و وێنە و نووسینەوە سەردانیکەر دەباتە سەر پرۆسەی ھەڵکۆڵین و گەڕاندنەوەی بەلەمەکە. ئەو چاڵەی کە بەلەمەکەی لێ دۆزرایەوە لە نھۆمی زەوی مۆزەخانەکەدا بەلەمەکە دانراوە بۆ بینین، پێویستە میوانەکان لەسەر قادرمەیەک سەربکەون کە بەرەو نھۆمی دووەم دەگەڕێتەوە. نھۆمی یەکەمی پەنجەرەی گەورەی ھەیە بۆ ڕەتبوونی تیشکی خۆر و بینینی بەلەمەکە بە ڕوونی.[٩] لە مانگی ئابی ٢٠٢١ کەشتییەکە گوازرایەوە بۆ مۆزەخانەی گەورەی میسر.
پێشانگا
[دەستکاری]-
Picture of the discovery location of the solar boat pit covered by stones inside the solar barge museum
-
Solar bark of Cheops; condition when discovered
-
گوریسێکی ڕەسەن کە لەگەڵ بەلەمەکانی خۆر دۆزراونەتەوە.
-
Solar boat pit, Giza Plateau, Egypt
-
One of the boat pits on the east side of the Great Pyramid
-
Khufu ship in the Giza Solar boat museum
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ http://www.gizapyramids.org/static/pdf%20library/jenkins_boat.pdf ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ https://succeed.net/
- ^ https://egymonuments.gov.eg/news/a-team-from-the-grand-egyptian-museum-succeeded-in-the-first-trial-run-conducted-to-test-the-vehicles-that-will-be-used-in-the-transferring-the-first-khufu-solar-boat-from-its-current-location/ ٦ی ئابی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «In pictures: Egypt pharaoh's 'solar boat' moved to Giza museum». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). 2021-08-07. لە 2021-08-08 ھێنراوە.
- ^ «Saudi Aramco World: The Smell of Time». web.archive.org. ٧ی ئایاری ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئایاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ http://www.foxnews.com/scitech/2011/06/23/egypt-excavates-4500-year-old-pharaohs-boat/
- ^ «65th Anniversary of the Khufu Ship Discovery». www.google.com (بە ئینگلیزی). لە ٨ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Egypt». stories.wgbh.org. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Did Pharaohs Get Seasick?: Khufu Boat Museum: Giza – MuseumChick». web.archive.org. ١٤ی نیسانی ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٤ی نیسانی ٢٠١٠. لە ٨ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کەشتیی خۆفۆ تێدایە. |