کەسێنی
کەسێنی[١] بریتییە لەو پلەوپایە و پێگەیە کە کەسەکان لەبەر ئەوەی کە کەسێکن ھەیانە و، بەو بۆنەوە، لە ڕوانگەی ئەخلاقییەوە ھیچنەژیاو نین و نرخی و بەھای خۆیان ھەیە. دیاریکردنی مەرجگەلی پێویست، کە دەبێ لە جێگەی خۆیاندا بن ھەتاکوو تاکێک بە «کەس» بژمێردرێ، زۆر مشتومڕ و کێشەی لەسەرە. بۆ نموونە، یەکێ لە پرسیارە مشتومڕلەسەرەکان ئەمەیە کە ئایا تۆلی ھێشتا لەدایکنەبوو بە کەس دەژمێردرێ یان نا؟ ئەگەر کەسە، لە کەیەوە؟ ئایا ھەر کە نوتفەی بەسترا و گوورا، ئیتر کەسێکە؟ یا دەبێ بوەستین تا لە زگی دایکی بێتە دەرەوە ئینجا بە کەس حیسابی بکەین؟
بابەتی کەسێنی لە باسە زۆر گرنگەکانی فەلسەفە و یاسا و سیاسەتە کە ڕاستەوخۆ کاریگەریی ھەیە لەسەر تێگەیشتەگەلێک وەکوو ھاووڵاتیبوون و یەکسانی و ئازادی. بە پێی یاسا، ھەر تەنیا کەسەکان (ئاسایی و یاسایی) خاون ماف و سەربەشایەتی و بەرپرسیارەتین.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ وشەی کەسێنی بەرامبەر بە personhood دانراوە، بە پێی کوڕێنی (boyhood) و کچێنی (girlhood).
- ↑ «Personhood»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٦، لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٦ ھێنراوە