بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کەزی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کچێک کە قژی دەهۆنێتەوە (١٨٨٧)، لەلایەن ئەلبێرت ئەنکەر.

کەزی پێکهاتە یان شێوازێکی ئاڵۆزە کە لە تێکئاڵاندنی سێ دەزوو یان زیاتری ماددەی نەرم وەک دەزووی چنین، تەل، یان موو پێکھاتووە. کەزی لە زمانی کوردیدا زیاتر بەو شێوازە قژبەستنەوەی پشتی سەر دەگوترێ کە بە شێوەی درێژ و چەندین شێوازی جۆراوجۆر ژنان بە مەبەستی جوانکاری و ڕازاندنەوە دەیبەستن[١][٢].

مێژوو

[دەستکاری]

مێژووی کەزی و جۆرەکانی دەگەڕیتەوە بۆ هەزاران ساڵ پێش ئێستا بەڵام هیچ بەڵگەیەک نیە بیسەلمێنێ بەدیاری کراوی کەیەکەم دروست کردنی کەزی کەیە تەنها بەڵگەیەک هەبێ دۆزینەوەی پەیکری ئافرەتێکە کەزی بەستوە بەناوی ڤینۆس[٣] لەگوندی وێڵنرۆف لە ووڵاتی نەمسا لەساڵی 1908ز کەمێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 30.000 ساڵ پێش ئێستا[٤].

کەزی و کورد

[دەستکاری]

ژنانی کورد لەدێر زەمانەوە کەزییان بەستوە چ بۆجوانکاری یاخود پێویستی، بەڵام ئەوەی زیاتر کەزی لەناو ژنانی کورددا بەناوبانگ کرد بڕینی کەزی کچەشەڕڤانێکی کورد بوو پاش مردنی لە ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن چەکدارێکی سوریا بەشێوەیەکی زۆر نامرۆڤانە،ئەمەش بوە دەنگدانەوەیەکی زۆر لەکوردستان و ووڵاتانی جیهان و دراوسێ، تەنانەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەندین ژن و کچی کورد و بیانی وەک کاردانەوەیەک هەندێکیان کەزی خۆیان بڕی هەندێکیش کەزییان هۆنییەوە.[٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «کەزی | هەنبانە بۆرینە | ڤەژین‌لێکس». VejinLex (بە کوردی). لە ٢ی ئازاری ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  2. «کەزی kezî – فەرهەنگی زمانی یەکگرتووی کوردی هاوچەرخ». ferheng.info. لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  3. «Venus of Willendorf»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٥، لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ ھێنراوە
  4. «Hairstyle»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ ھێنراوە
  5. «SDG'li kadının kesilen saçı, saç örme akımına döndü; DEM Partili vekiller ve Belçim Bilgin'den paylaşım». T24 (بە Turkish). لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)