بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کەروێشکی کێوی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کەروێشکی کێوی
بەکارھێنانhare
ناوی پۆلێنکردنLepus
پلەی پۆلێنکردنجنس
پۆلێنکردنی باوانLeporidae
ناوی باوی پۆلێنکردنhare، Iepure propriu-zis، pravi zajec
جۆری پۆلێنکردنLepus timidus
Temporal range startMiocene
بەرھەمhare meat
Homonymous taxonLepus (Lepus)
Taxon author citationLinnaeus, 1758

کەروێشکی کێوی و جاکرەبیت گواندارێکن کە سەر بە ڕەگەزی Lepisن. ئەوان گیاخۆرن و بە تەنیا یان بە جووت دەژین. لەناو چاڵایییەکی کەمدا کە پێی دەوترێت فۆرم ھێلانە دەکەن، و بێچووەکانیان ماوەیەکی کورت دوای لەدایکبوون دەتوانن پشت بە خۆیان ببەستن. ئەم ڕەگەزە گەورەترین لاگۆمۆرفەکان لەخۆدەگرێت. زۆربەیان ڕاکەری خێران و قاچی دواوەی درێژ و بەھێزیان ھەیە، و گوێی گەورەیان ھەیە کە گەرمیی لەش بڵاودەکاتەوە.[١] جۆرەکانی کەروێشکی کێوی ڕەسەنی ئەفریقا، یوراسیا و ئەمریکای باکوورن. بە کەروێشکێکی کێوی کە تەمەنی کەمتر لە یەک ساڵ بێت دەوترێت «لیڤێرێت».

ئەندامانی ڕەگەزی Lepis بە کەروێشکی کێویی ڕاستەقینە دادەنرێن، کە لە کەروێشکەکان جیایان دەکاتەوە کە باقیی خێزانی لێپۆریدا پێکدەھێنن؛ بەڵام، پێنج جۆری لێپۆراید ھەن کە وشەی «کەروێشکی کێوی» لە ناوە باوەکانیاندا ھەیە و بە کەروێشکی کێویی ڕاستەقینە دانانرێن: کەروێشکی کێویی ھیسپید (Caprolagus hispidus)، و چوار جۆر کە بە کەروێشکی کێویی بەردی سوور ناسراون (Pronolagus). بە پێچەوانەوە، چەندین جۆری Lepis پێیان دەوترێت «جاکرەبیت»، بەڵام وەک کەروێشکی کێوی پۆلێن کراون نەک کەروێشک. ئەو ئاژەڵە ماڵییەی کە بە کەروێشکی کێویی بەلجیکی ناسراوە، کەروێشکێکی ئەورووپیی ماڵییە کە بە شێوەی ھەڵبژاردەیی بۆ ئەوە بەخێو کراوە کە لە کەروێشکی کێوی بچێت.[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Smith، Andrew. «Hare | Mammal Adaptations, Habitat & Diet | Britannica». Britannica. لە ٦ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. «The UK's #1 Pet Shop». PetPlanet.[بەستەری مردوو]