بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کەرامەت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەم وتارە لەبارەی مافی ھەموو مرۆڤێکەوەیە؛ بۆ کەرامەت بە مانای کاری نائاسایی و سەیری ئەولیای خوا، وتاری کەرامات ببینە.

کەرامەت مافی مرۆڤە کە لە پێناو خۆیدا بەھا و ڕێزی لێ بگیرێت، و بە ڕەوشتانە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت. لەم چوارچێوەیەدا، لە ڕەوشت، یاسا و سیاسەتدا گرنگییەکی ھەیە وەک درێژکراوەی چەمکەکانی سەردەمی ڕۆشنگەری بۆ مافە یاسایی و سروشتییەکان. ھەروەھا دەتوانرێت ئەم زاراوەیە بۆ پێناسەکردنی ئاکاری کەسی بەکاربھێنرێت.

ناوەڕۆکی کەرامەتی ھاوچەرخ لە بانگنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤی ساڵی ١٩٤٨ وەرگیراوە، کە بەو چەشنە کورتکراوەتەوە کە ھەموو مرۆڤێک خاوەن کەرامەتە. لە ماددەی یەکەمدا ھاتووە کە 'ھەموو مرۆڤەکان لەدایک دەبن بە ئازادی و یەکسانی لە کەرامەت و مافەکاندا'. ئەوان ھزر و ویژدانیان پێ بەخشراوە و پێویستە بە ڕۆحی برایەتییانە بەرامبەر بە یەکتر مامەڵە بکەن.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Bidouh، Soumaya (١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠). «Euthanasia: the individual and dignity»: ٧٦–٨٣. {{cite journal}}: بیرخستنەوەی journal پێویستی بە |journal= ھەیە (یارمەتی)