کەرار (تانک)
| کەرار | |
|---|---|
| لقی | تانکی شەڕکەر |
| وڵاتی بنەڕەت | ئێران |
| دروستکەر | پیشەسازی زرێپۆشی بەنی ھاشم |
تانکی کەرار (بە فارسی: تانک کرار) تانکی پێشکەوتووی ئێرانە کە لە لایەن پسپۆڕانی وەزارەتی بەرگری ئێرانەوە دروست دەکرێت. لەسەر بنەمای ھەیکەلی تی-٧٢[١] بە تۆپھاوێژێکی دروستکراوی ناوخۆیی. ئەم تانکە ھاوشێوەی تانکی زوولفەقارە کە ئێستا لە سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران بەکاردەھێنرێت. سەرتیپ حوسێن دێھقان وەزیری بەرگری ئێران پشتڕاستی کردەوە کە تانکی کەرار لە پێشکەوتووترین تانکەکانی جیھانە و ئاماژەی بە گرنگی دروستکردنی ئەم تانکە و پەردەلادان لەسەری لە داھاتوودا و ئەگەری گۆڕینی ناوەکەی کرد.
ڕاگەیاندن
[دەستکاری]یەکشەممە ١٢ی ئازاری ٢٠١٧، تانکی کەراری ئێرانی پەردەی لەسەر لادرا، کەرار یەکەم تانکی ناوخۆی ئێرانە کە لەلایەن ڕێکخراوی پیشەسازیی بەرگرییەوە دیزاین و دروستکراوە. ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٦ەوە سەبارەت بە ھێنانەکایەی تانکێکی نوێ بە ناوی کەرار دەرکەوتبوون.[٢][٣][٤]
بەرھەمھێنان
[دەستکاری]ھێڵی بەرھەمھێنان بە ئامادەبوون و بەسەرپەرشتی سەرتیپ حوسێن دەھقان وەزیری بەرگریی ئێران لە کۆمپانیای بەنی ھاشم بۆ بەرھەمھێنانی تانکی و زرێپۆش لە شاری دۆروود لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران کرایەوە.[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «بالصور، دبابة كرار المتطورة.. أربع خصائص مهمة ومتميزة». www.alalam.ir. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ https://web.archive.org/web/20200427230925/https://www.skynewsarabia.com/world/926378-%D8%A5%D9%8A%D8%B1%D8%A7%D9%86-%D8%AA%D9%83%D8%B4%D9%81-%D8%AF%D8%A8%D8%A7%D8%A8%D8%A9-%D8%AC%D8%AF%D9%8A%D8%AF%D8%A9-%D9%85%D8%AD%D9%84%D9%8A%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%B5%D9%86%D8%B9
- ↑ https://web.archive.org/web/20171201035939/http://ar.farsnews.com/iran/news/13941125000602
- ↑ https://web.archive.org/web/20230409212357/https://afaq.iq/contents/view/details?id=40042
- ↑ https://web.archive.org/web/20170518052932/http://ar.farsnews.com/iran/news/13951222000402
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |