کێڵگەی ئاژەڵان (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
Animal Farm (1954 film)
کێڵگەی ئاژەڵ (فیلمی ١٩٥٤)
دەرهێنەرجۆن ھالاس
جۆی باچویلەر
بەرهەمهێنەرجۆن ھالاس
جۆی باچویلەر
نووسینجۆن ھالاس

جۆی باچویلەر
بۆردن ماس
فلیپ ستاپ

وسار وۆلف
سەرچاوەی چیڕۆکڕۆمانی کێڵگەی ئاژەڵی
چەشنی فیلمکۆمیدی، درامی، جەنگ
مۆسیقاماتیاس سێبیر
ڕێکەوتی دەرچوون٢٩ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٤ (شاری نیویۆرک)
٧ی کانوونی دووەمی ١٩٥٥ (لەندەن)
ماوەی فیلم٧٣ خولەک
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی بەریتانیا
زمانئینگلیزی
تێچوون٣٥٠ ھەزار دۆلار

کێڵگەی ئاژەڵ فیلمێکی ئەنیمەینی درامییە، لەساڵی ١٩٥٤ بڵاوکراوەتەوە. ھەریەکە لە جۆن ھالاس و جۆی باچویلەر کاری دەرھێنانیان بۆیکردووە. چیڕۆکی فیلمەکە لەڕۆمانی کێڵگەی ئاژەڵانی جۆرج ئۆروێڵ وەرگیراوە.

چیرۆک[دەستکاری]

بەڕێز (جۆنز) کە خاوەن کێڵگەکەیە بە خراپی مامەڵە لەگەڵ ئاژەڵانی ناو کێڵگەکە دەکات زۆربەری کات سەرخۆشە و بەرھەمای کێڵگەکە بە ھەدەر دەدات، لەو نێوەندەدا بەتەمەنترین گیانداری کێڵگەکە پێشنیاری شۆڕشێک دەکات، دوای ئەوە چەند ئاژەڵەکان شۆڕشێک لەدژی خاوەنکێڵگەکان بەرپادەکەن لە خاوەن کارەکەیان لە کێڵگەکە وەدەر دەنێن، خاوەن کارەکەشیان چەند جار ھەوڵی گرتنەوەی کێڵگەکە دەدات بە یارمەتی خەڵکی شارۆچکەی نزیک کێڵگەکە بەڵام بیسود دەبێت، بەڵام ئەو شۆڕشە چەندین کێشە و تەگەرەی تێدەکەوێت بەوەی چەند ئاأەلێک دوای شۆڕشی کێڵگە ھەوڵی دەست بەسەراگرتنی کێڵگەکە دەدەن بەوەش دوو بارە نەھامەتی و چەرمەسەری ڕوو لە کێڵگەکە دەکاتەوە ئەوانەی دەست بەسەر کێڵگەکەدا دەگرن بەخۆشی دەژین و ئەوانەشی سەر بە ئەوان نین مامەڵەی کۆیلەیان لەگەڵ دەکریت، وە بەرھەمەکانی کێڵگە دەفرۆشرێت بە جیھانی دەرەوەی کێڵگەکە وە سودی بەرھەمەکانیش بۆ چەند کەسێکی دیاری کراو دەبێت، بەم شێوەیە ژیانی کێڵگەکە بەردەوامدەبێت ھەتا دووبارە شۆرشیکی دیکە بەیارمەتی کێڵگەکانی دەرەوە ئەنجام دەدرێت و بۆ ڕزگار بوون لەو نەھامەتیەی باڵی بەسەر کێڵگەکەدا کێشاوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

کێڵگەی ئاژەڵان لە AllMovie (ئینگلیزی)
کێڵگەی ئاژەڵان لە FilmAffinity (ئیسپانی)